هاوینان شل و ملن، زستانان جوار لەملن
هاوین لە پەند و ئیدیۆمی کوردەواریدا زۆر بەکارهێنراوە چونکە مانگی کۆکردنەوەی بەروبوومەکان بووە و خەڵکی هەژاریش له و مانگەدا ئاهێکی بەبەردا هاتووە وتراوە: بۆیە هاوینم پێ خۆشە کەس ناڵێ گونت داپۆشە یان کە زستان هات بەرگی فەقیری دڕا یان بەردی هاوینێ هەڵگرە بۆ زستانێ.
هاوین وەرزی کۆکردنەوەی زەخیرەیە بۆیە مرۆڤی کاسب، ڕەنجی خۆی دەخاتەکار و زۆرترین بەروبووم کۆدەکاتەوە تاوەکو زستانی ساردوسڕی پێ بگوزەرێنن، ئینجا هەندێ کەسی ناکاسب و عەمەل نەکەر هیچ جۆرە کاسبیەکی ناکەن، بازوو و مەچەک و شانوباڵیان بەکارناهێنن، بڕوایان بەدەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە نیە، شل و مل و نەمەیوو دێنە بەرچاو و نازدار و دەست وپێ سپی دەردەکەون، کە زستانیش داهات بەتورەگە و جواڵەوە بۆ دزی و سواڵ دەگەڕێن، ئه و حاڵەتە بەرجەستە بووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم و لە کاتی کاروبار زۆریدا کەسێک کارنەکات و تەمبەڵ و تەوەزڵ دابنیشێت و لەکاتی پێداویستیش دەست لەم و له و پان بکاتەوە وەک سواڵ یان وەکو چەتە و جەردە و دز زەخیرەی خەڵکی بدزێت بەتەوس و قێزەونی و ڕق و کینەوە دەوترێت: هاوینان شل ومل، زستانان جوال لەمل. [1]