کورد لە ئاسیای ناوەڕاست
نووسینی: عەبدوڵا هەرکی
خوێندنەوەی: بەهار موفتی
[1]
لە ساڵی 1917 شۆڕشی بەلشەفی لە ڕوسیا لەسەر دەستی لینین هەڵگیرسا، کە ڕێککەوتننامەی سایکس – بیکۆی ئاشکراکرد، بەمەش ڕوسیا زۆرینەی بەشی خۆی لە کوردستانی باکوور لەدەستدا و بەشەکەشی خرایەسەر تورکیا، بەشێکی کەم لەبندەستی یەکێتی سۆڤیەتدا مایەوە، کە یەکێتی سۆڤیەت لە ڕقی ڕێککەوتننامەی لۆزان، ئۆتۆنۆمی بەو بەشە بچووکەی کوردستان (کوردستانی سور) بەخشی و غۆسین غاجیێف (حسین عاجییف) بە سەرۆکی ئەو بەشەی کوردستان هەڵبژێردرا، کە پایتەختەکەی (لاتجین) بوو، شارەکانی کیلباجان و کۆبتلی و زانغلان و جیلابسکی لە خۆ گرتبوو.
کوردەکان بە دڵخۆشی و سەماکردنەوە پێشوازییان لەدامەزراندنی کوردستانی سور کرد، بەڵام لە دوای کۆچی دوای لینین و هاتنەسەرکاری ستالین، فەرمانڕەوا تورکەکان تەماحی نەوتییان خستە بەردەم ستالین، بۆیە ستالین وردە وردە بۆی داشکاندن، تا ئەو کاتەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران هەڵگیرسا، بۆیە ئەتاتورک خۆی هاویشتە باوەشی ستالین و داواشی لێکرد کوردستانی سور لەناوبەرێت، چونکە کوردەکانی تورکیا بەپشتئەستوری کوردستانی سور شەڕێکی بێهودەیان دژ بەتورکەکان دەستپێکردووە و ئامانجیشیان سەربەخۆیی کوردستانە.
ئەوکات ستالین لە کوردەکان توڕە بوو، لە پاساوێک دەگەڕا بۆ لەناوبردنی کۆمارەکەیان، یەکێتی سۆڤیەت لە دامرکاندنەوەی ئاگری شۆڕشی ئاگریداغ- یش بەشدرا بوو، کە بە ڕابەرایەتی نورەدین پاشا هەڵگیرسا، لە ساڵی 1930 بە ڕێککەوتننامەیەکی سێقۆڵی نێوان (یەکێتی سۆڤیەت و ئێران و تورکیا) لەناویان برد.
حکومەتە شیوعییەکەی سۆڤیەت بەڵێنی دا بە یەکجاری کوردستانی سور لەناوبەرێت، لە هەمان ساڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی ئاگریداغ، کۆتایی بە کۆماری کوردستانی سور هێنا و بەسەر دەوڵەتەکانی یەکێتی سۆڤێتی وەک ئۆکڕانیا و مۆڵداڤیا و قرقیزیا و ئۆزباکستان و تاجیکستان و تورکمانستان و کازاخستان پەرشوبڵاوی کردن.
Click to show the video Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,132
Scrivi il tuo commento su questo articolo!