ئەو خورمایەی تۆ دەیخۆیت، ناوکەکەی لە گیرفانی من دایە
خورما خواردنێکی زۆر خۆش و شیرین و بەتامە، ئەم ڕوەکە پێویستی بە ژینگەیەکی گەرم هەیە، دورگەی عەرەبی شوێنێکی لەبارە بۆ ئەم ڕوەکە، خورما ناوکێکی درێژکۆڵەی ڕەقی هەیە و پێستێکی تەنک و شیرینی هەیە، ئیدیۆمی (ئەو خورمایەی تۆ دەیخۆیت، ناوکەکەی لە گیرفانی مندایە) ، واتە: ئەو فرت و فێڵەی تۆ دەیکەیت من لێی ئاگادارم و لەوسەری هاتوومەتەوە، من زیاتر لە تۆ لەم مەیدانەدا سواوم و تۆ ناتوانیت، من هەڵبخەڵەتێنیت و فێڵم لێ بکەیت.
ئەم ئیدیۆمە جوانە پڕ بە پێستی خۆیەتی و زۆر ورد و چالاکانە داڕێژراوە، ئەوێک کە خورما دەخوات، چۆن دەنکەکەی کەوتە گیرفانی ئەمەوە؟!
هەروەها خورما لە ناوچە و ژینگەی کوردەواریدا نییە، بەڵام دیارە ئەم ئیدیۆمە لە ئەنجامی پەیوەندی ئابووری و جموجۆڵ و هاتوچۆکردن و تێکەڵاوبوونەوە و هاوردە کردنی خورما و بەکارهێنانییەوە درووست بووە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,541
Scrivi il tuo commento su questo articolo!