ناونیشان: دەریاچە مەزنەکان لە ئەمریکای باکوور
ئامادەکردن و نووسین: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
دەریاچە مەزنەکان پێیان دەوترێت کەناری دەریای چوارەم لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە لە 5 دەریاچەی ئاوی سازگار پێک دێت، کە هەرێمی ئۆنتاریۆ و کیوپێکی کەندی و 8 ولایەتی ئەمریکا (ئۆهایۆ، پەنسلفانیا، مەشیگان، ئەندیانا، ئەلینۆی، ووسکۆنسن، مینیسۆتا، نیۆیۆرک) سوود لە ئاوەکەی دەبێنن، گەورەترین دەریاچە، دەریاچەی سوپەریۆرە و بچووکترین دەریاچە، دەریاچەی ئۆنتاریۆ.
دەریاچە مەزنەکان خاوەنی لە 20%ی ئاوی سازگارە لە جیهاندا، تەنها ئاوی سازگاری تواوەی چیا سەهۆڵییە جەمسەرییەکان و ئاوی دەریاچەی بايکال لە سیبریادا لە ئاوی دەریاچە مەزنەکان زیاترە، ساڵانە زیاتر لە 35 ملیۆن کەس بۆ بەدەستهێنانی ئاوی سازگار پشت بە دەریاچە مەزنەکان دەبەستن، و دەریاچە مەزنەکان تەنها توانی ئەوەی هەیە ساڵان لە1% ی ئاوەکەی قەرەبوو بکاتەوە، ڕووبەری دەریاچە مەزنەکان نزیکەی 244,780 کم².
دەریاچە مەزنەکان لە هەردوو وڵاتی کەنەدا و ولاتە یەکگرتووەکان زاراوەیەکە بۆ وەسف کردنی کۆمەڵە دەریاچەیەک لە کیشوەری ئەمریکای باکووردا، دروستبوونی دەریاچە مەزنەکان و هەندێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2 ملیار ساڵ لەمەوبەر واتا نزیکەی نیوەی تەمەنی هەسارەی زەوی، لەو ماوەدا بە هۆی چالاکی گڕکان و هۆکارە جیۆلۆجیەکان سیستەمی چیاکان پەیدابوو، و بەهۆی داخواردنی گەورە لە ناوچەکەدا نزماییەکان لە سەرگۆی زەوی دروست بوو، و بەهۆی کرداری توانەوەی ڕووبارە سەهۆڵیەکان و ئاوی سەهۆڵی تواوە دەریاچە مەزنەکان پەیدابوون.
دەریاچە مەزنەکان لەیەکەوە نزیکن و نزیکەی 35 هەزار دوورگەی تێدایە کە بەهۆی چالاکی سەهۆڵی دروستبوون، چەندین ڕووباری بچووکیشی تێدایە وەکو ڕووباری نیاگرا و دیترۆیت و سانت، درێژی کەناراوەکانی دەریاچە مەزنەکان زیاترە لە (16000 کم)، و 8 ولایەتی ولاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا و هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا دەکەونە کەناری ئەو دەریاچانە و شوێنێکی گرنگی هەیە بۆ گۆاستنەەی بۆ گۆاستنەوەی کەلوپەل و شمەک، ساڵانە 200 ملیۆن تەن بە دەریاچە مەزنەکان دەگوازرێتەوە وەکو خاوی ئاسن و خەڵووز و بەروبوومی کشتوکاڵی، و حەوزی دەریاچە مەزنەکان شوێنێکە بۆ کشتوکاڵ بە ڕێژەی لە 25 ٪ لە کەنەدا، و لە 7 ٪ لە ولاتە یەکگرتووەکان ئەمریکادا.
$ڕیزبەند دەریاچە مەزنەکان لە گەوەرەوە بۆ بچووک:$
دەریاچەی سوپەریۆر، ڕووبەر
82,000 کم2
دەریاچەی هۆرۆن، ڕووبەر
60,000 کم2
دەریاچەی مەشیگان، ڕووبەر
58,000 کم2
دەریاچەی ئێری، ڕووبەر
25,700 کم2
دەریاچەی ئۆنتاریۆ، ڕووبەر
18,960 کم2
1- دەریاچەی سۆپەریۆر:
گەورەترین دەریاچەیە لە ناو دەریاچە مەزنەکان لە ئەمریکای باکوور و گەورەترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لە جیهاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە، و سێیهەم گەورەترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لە ڕوی قەبارەوە، سنووری بریتییە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدی لە باکوورەوە، و ولایەتی مینیسۆتای ئەمریکی لە ڕۆژئاواوە و ولایەتی ویسکۆنسن و نیمچە دورگەی میتگانی سەرووی ئەمریکی لە باشوورەوە، ئاوی دەریاچەکە دەڕژێتە ناو دەریاچەی هۆرێن لە ڕێگای ڕووباری سانت ماری، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی (82,103 کم2)، کە نزیکە لە ڕووبەری ولایەتی کارۆلینیا باشوور یان لە ڕووبەری نەمسا، درێژی دەریاچەکە 560کم و پانی 257کم و قووڵی ئاوەکەی (147 م)، و دەریاچەکە نزیکەی 12,100کم3 ئاوی تێدایە و ئاوی دەریاچەی سۆپەریۆر بەسە بۆ ئەوەی وشکانی هەردوو ئەمریکای باکوور و باشوور داپۆشێت بە بەرزی 30سم.
2- دەریاچەی هۆرۆن:
دووهەم گەورەترین دەریاچەیە لە ناو دەریاچە مەزنەکان لە ئەمریکای باکووردا
و ڕووبەری (60,000) کم2 درێژی کەناراوەکانی (6.157) کم و لە کەناراوی هەموو دەریاچەکان درێژترە، و قووڵی ئاوەکەی 750 پێیە، و ڕێژەی ئاوکەی 3,500کم3، سنووری دەریاچەکە بریتییە لە هەرێمی ئۆنتاریۆ لە ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوورەوە، و ولایەتی مەشیگانی ئەمریکی لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە، ناوی دەریاچەکە لە ناوی هیندکانی هۆرۆنۆسەوە هاتووە کە لە کۆندا لە ناوچەکەدا نیشتە جێ بوون.
3- دەریاچەی مەشیگان:
یەکێکە لە گەورەترین دەریاچەکانی ئاوی سازگارە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، سێیهەم گەورەترین دەریاچەیە کە هەمووی دەکەوێتە ناو خاکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەڵقەیەکە ڕۆژهەڵاتی زەریای ئەتڵەسی و کەنداوی مەکسیک لە ڕێ ڕووباری مسیسیپیەوە بەیەکەوە دەبەستێت، دەریاچەی مەشیگان بەرەو باشوور درێژ دەبێتەوە بۆ ولایەتی مەشیگان، ولایەتەکە دەکات بە دوو نیمچە دوورگە، سنووری دەریاچەکە بریتییە لە ولایەتی سکنسن و ئەلینۆی لە ڕۆژئاواوە و ئەندیانا لە باشوورەوە، درێژی دەریاچەکە 494 کم، و پانی 190 کم و ڕووبەری 57,757 کم² و قووڵترین بەشی 281م، و ڕێژەی ئاوەکەی 4,900کم3، ئاوەکەی 176م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، ئاوی دەریاچەکە دەڕژێتە ناو دەریاچەی هۆرێن لە ڕێگەی گەرووی ماکیناک.
4- دەریاچەی ئێری:
دەکەوێتە سەر سنووری نیودەوڵەتی نێوان کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چوارەم گەورەترین دەریاچەیە لە نێوان دەیاچە مەزنەکان، دەکەوێتە باشووری دەیاچە مەزنەکان، سنووری دەریاچەکە، بریتییە لە ولایەتی نیۆیۆرک و پەنسلڤانیا و ئۆهایۆ لە باشووروە و ولایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدی و ولایەتی میشیگانی ئەمریکی لە باکوورەوە، درێژی دەریاچەکە 388 کم، و پانی لە نێوان 61 بۆ 92 کم، ڕووبەری دەریاچەکە 25,670کم²، قووڵی دەریاچەکە 64م، ڕێژەی ئاوەکەی 480 کم3، و دەکەوێتە نێوان دەریاچەی ئۆنتاریۆ و هۆرێن.
5- دەریاچەی ئۆنتاریۆ:
بچووکترین دەریاچەیە لە ناو دەریاچە مەزنەکان و ئاراستەی زیاتر بەرەو ڕۆژهەڵاتە، دەریاچەکە 75م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و دوو لەسەر سێ ئاوەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزمە بۆیە ئاوی دەریاچەکە لە زستاندا نابەستێت، دەکەوێتە نێوان هەرێمی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا و بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری نیۆیۆرۆک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، درێژی دەریاچەکە 311 کم و پانی 85کم، و ڕووبەری 18,960 کم²، و درێژی کەناراوەکانی 772 کم و قووڵی ئاوەکەی لە نێوان 152 و 244م، و بەرزی دەریاچەکە 75م لە ئاستی ڕووی دەریاوە و ڕێژەی ئاوەکەی 1,640کم3.[1]