ناونیشان: نووسەران چۆن باسی سەلیم بەرەکاتیان کردووە؟
شاعیری گەورەی عەرەب ئەدۆنیس لەبارەیەوە گوتوویەتی: زمانی عەرەبی لە گیرفانی ئەم شاعیرە کوردە دایە.
مەحمود دەروێشی شاعیر لە بارەیەوە نووسیویەتی: لەوساوە کە ئەم کوردە دیمەنی شیعری عەرەبی داگیرکردووە، ئێمە مژدەی شیعرێکی نوێ و جیاوازمان پێدراوە.
#شێرکۆ بێکەس# لەبارەیەوە دەڵێت: کاتێک دەیخوێنینەوە ئەوە ئێمە خودی نهێنییەکان و نەزانراوەکان دەخوێنینەوە.
سەعدی یوسفی شاعیری نوێگەری عێراقی پێیگووتوە: تۆ مەزنترین کوردی لە پاش سەڵاحەدینی ئەیوبی.
نزار قەبانی لەنامەیەکدا ڕووی زاری دەکاتە سەلیم بەرەکات و تکای لێدەکات: مەولا چیت بۆ ئێمە هێشتەوە، دەست لە شیعر هەڵبگرە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 565
Scrivi il tuo commento su questo articolo!