لوب دوب
#گوڵزار حەمە فەرەج#
پاڵەوانە ڕاستەقینەکان ئەوانە نین کە دێنە سەر تەختەی شانۆکان، بەڵکو ئەوانەن کە هەمیشە لەپشتی پەردەی شانۆکانەوە وەستاون، پاڵەوانەکان ئەو کەسانەن کە بەکردارەکانیان سروش و ئیلهاممان پێ دەبەخشن بۆ ژیانێکی باشتر، لەوانەیە سیاسەتمەدارێکی پاک و بەهەڵوێست بێت یاخود نووسەرێکی یاخی و بەجەرگ یان سەربازێکی ئازاو چاو نەترس، ئەکتەرێکی بەتوانا یاخود پزیشکێکی مڕۆڤدۆست بێت، هەر چۆن پزیشک بۆ نەخۆش پەیامبەری خوداوەندن کەتەمەنێک بەسەر دەبەن لە نەخۆشخانەکاندا کە ئێمە لێی دەترسین و هیچ کات حەز بە سەردانی ناکەین.
کتێبی لوب دوب، بەرهەمی دکتۆرە (هەڤین کەمال شا محەمەد)ە، ئەو هەموو خەم و ئازارەکان و تەنانەت کاتی گیانێکشانیان باس دەکات و هاوخەم و چارەسەرکەری برینەکان بووە و کاتێک ئەو ئامێرەی ترپەکانی دڵی نەخۆشەکان دەخوێنێتەوە لە ترسناکترین کاتیاندا کەئامێرەکان دەنگێکی ترسناک دروست دەکەن.
دەڵێن (لوب دوب) نەخۆشەکە دوا هەناسە دەسپێری کۆچ دەکات لەزاری خۆیەوە هەموو ئەم ئازارانە باس دەکات و دەڵێت چ میحنەتێکە خودایە لەگەڵ مەرگی هەر نەخۆشێکدا دەمریت و زیندوو دەبیتەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 729
Scrivi il tuo commento su questo articolo!