خۆ لە باتی خوێن نەهاتووە
خوێن: خوێن و خون و خین لە کۆیە دەوترێت:خون بایی نییە، لە هەولێریش دەڵێن: خین بایی یان بەرخوێن، لە کەلتوری کۆنی گەلاندا ژنان و کچان هەندێجار وەکو کاڵا و کەلوپەل سەیر کراون و بوون بە میراتیش لە هەندێ نەتەوە و بیروباوەڕدا، لە کوردستانیش بۆ خزمایەتی و کوژاندنەوەی ئاگری(خوێن بە خوێن) و دوژمنداری لە بری خوێن و تۆڵە سەندنەوە بەهای خوێن ڕژان کیژ و کچان بوون، لە ئاشتەواییدا کچان لەبری خوێنی پیاوان دراون بە برا یان مام یان باوکی کوژراوەکە به و کچەش وتراوە: (بەر خوێن یان بەدەل خوێن)، هەندێک له و کچە بەرخوێنانە لەلایەن خەزورانەوە زۆر ئەزیەتی دەروونی دەدران و کاروباری قورس و وەچە خستنەوەی زۆریان پێ دەکرا، ئه و واقیعە کۆمەلایەتیەیە بووە بە ئیدیۆم و لە کاتی چەوساندنەوە و زوڵم و ستەمکردن و لێدان و کاری قورس پێکردن و زەحمەتکێشی بە ژنان بە نیگەرانیەوە وتراوە: خۆ لە باتی خوێن نەهاتووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 868