ناونیشان: کیشوەری ئەمریکای باکوور (سروشتی)
ناوی نووسەر و ئامادەکار: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
$شوێنی فەلەکی:$
کیشوەری ئەمریکای باکوور دەکەوێتە نێوان هەردوو بازنەی پانی 15-82 باکوور و هێڵی درێژی 52-169 ڕۆژئاوا. ئەمەش لە ئەنجامدا
1- کیشوەری ئەمریکای باکوور بەتەواوی دەکەوێتە نیوە گۆی باکوور.
2-لە باشووری خولگەی قرژاڵ تێپەڕ دەبێت.
3- بە ناوەڕاستی کیشوەرەکە هێڵی درێژی 100ڕۆژئاوا تێپەڕ دەبێت.
4- دەکەوێتە لای ڕۆژئاوای گۆی زەوی.
$شوێنی جوگرافی:$
لە باکوورەوە زەریای بەستەڵەکی باکوور.
لە ڕۆژهەڵاتەوە زەریای ئەتڵەسی کە لە کیشوەری ئەوروبا جیای دەکاتەوە.
لە باشوورەوە کەنداوی مەکسیک.
لە ڕۆژئاواوە زەریای هێمن کە لە کیشوەری ئاسیا جیای دەکاتەوە.
لە کیشوەری ئاسیای نزیک دەبێتەوە لە ڕێگای گەرووی بەهرنگ.
$ڕووبەر:$
ڕووبەری کیشوەری ئەمریکای باکوور نزیکەی 24.2 مليون کم2، سێیەم کیشوەری جیهانە لە دوای کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا.
$دیاردەکانی ڕووی زەوی :-$
1- بەرزای و دەشتە کەنارییەکان لە ڕۆژهەڵات:
ئەم ناوچەیە ڕوباری سانت لۆرانس و دەریاچە مەزنەکان دەیکات بەدوو بەشەوە:-
أ- بانی لبرادۆر لە باکوور، بانێکی نزمە و دەریاچەی زۆرە.
ب- بەرزاییەکانی ئەبەڵاش لە باشوور:
لە نێوان ئەم ناوچەیە و کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی دەشتی نیشتەنی بەپیت دەردەکەوێت کە لە باشوورەوە فراوان دەبێت و تەسک دەبێتەوە لە باکوورەوە، و سەرچاوەی کۆمەڵە ڕوبارێکی کورت و خێرایە کە بەکاردێت بۆ وەبەرهێنانی وزەی کارەبا.
2- بەرزاییەکان و کەنارەکانی ڕۆژئاوا:
بریتییە لە دوو زنجیرە لە چیای بەرز کە لە ڕۆژئاوای کیشوەرەکەوە درێژ دەبێتەوە لە ئەو پەڕی باکوور بۆ ئەو پەڕی باشوور.
لە نێوان ئەو دوو زنجیرە چیایە کۆمەڵە بانێکی بەرز هەیە.
لە نێوان ئەو ناوچەیە و زەریای هێمن دەشتی کەناری تەسک هەیە.
زنجیرە چیاکانی ناوەوە پێی دەوترێت چیای ڕۆکی و زنجیرەیەکەی تر بەدرێژایی کەناری زەریا پێی دەوترێت چیای کەسکید یان چیای سيرانيڤادا.
3- دەشتەکانی ناوەڕاست:
دەکەوێتە نێوان بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
ڕوباری میسیسپی و لقەکانی پێیدا تێپەڕ دەبێت (ميسۆری – ئەرکنساس – ئۆهايۆ) و دەڕژێتە کەنداوی مەکسیک، و ڕوباری سانت لۆرانسیش پێیدا تێپەڕ دەبێت کە دڕژێتە کەنداوی هدسن.
دەریاچە مەزنەکان دەکەوێتە بەشەکانی باکوور وەکو (سۆپەر یۆر – مەشیگان – هۆرین – ئیری – ئۆنتاریۆ)
$ئاو و هەوا:$
ئەو هۆکارانەی کار دەکەنە سەر ئاو و هەوای کیشوەری ئەمریکای باکوور:-
1- شوێنی جوگرافی ئەمریکای باکوور لە نێوان بازنەکانی پانی وای کردووە کە زۆربەی کیشوەرەکە بکەوێتە ناوچەی مامناوەند جگە لە بەشەکانی باکووری نەبێت دەکەوێتە ناوچەی سارد و هەروەها بەشەکانی باشووریش دەکەوێتە ناوچەی گەرم.
2- درێژبوونەوەی بەرزاییەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور، ئەم بەرزاییانە بەربەستێکی سروشتیە کە ناهێڵی ئەو بایانە کە لە زەریای هێمنەوە دێن بگاتە بەشەکانی ناوەوە، بەڵام بەربەست نیە لە بەردەم با ساردەکان کە لە جەمسەری باکوورەوە دێت لە زستان و دەگاتە بەشەکانی ناوەوە.
3- بایەکان:-
أ - کەنارەکانی ڕۆژهەڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای ڕۆژهەڵاتی باراناوی و بەرو ناوەوەی کیشوەرەک دەکشێت لە وەرزی هاوین.
ب - کەناراوەکانی ڕۆژئاوا:
لە نێوان بازنەی پانی 40-60 باکوور، دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای پێچەوانەی باراناوی لە وەرزی هاوین.
لە باشوووری بازنەی پانی 30 باکوور، دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای بازرگانی ووشک.
ج- ناوەڕاستی کیشوەرەکە لە وەرزی هاوین دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای باشووری ڕۆهەڵاتی باراناوی، لە وەرزی زستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بای باکووری سارد.
$ڕووەکی سروشتی:$
ڕووەکی سروشتی لە کیشوەری ئەمریکای باکوور لەم هەرێمە ڕووەکیانە پێکدێت:
1- تەندرا دەکەوێتە باکووری کیشوەرەکە و دورگەکانی باکوور کە بریتییە لە قەوزە کە لە وەرزی هاوین سەوز دەبێت.
2- دارستانی قوچەکی دەکەوێتە باشووری تەندرا لە باکووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە، وەکو داری سنەوبەر و شەربین.
3- دارستانی گەڵاڕێز، دەکەوێتە باشووری ڕوباری سانت لۆرانس و باکووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە، گەڵای دارەکان بەزستان دەوەرێت وەکو داری زان و بەڕوو.
4- دارستانە مامناوەندەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو داری کاڤور.
5-بەراری (گیای مامناوەند)
دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکە و زۆربەی بڕاوەتەوە و لە جیاتی کشتوکاڵی (گەنم – گەنمە شامی) دەکرێت.
6- دارستانی دەریای ناوەڕاست لە دۆڵی کاليڤۆرنيا لە کەناری ڕۆژئاوا لە نێوان هەردوو بازنەی پانی 30-40 باکوور و دارەکانی هەمیشە سەوزە وەکو زەیتون.
7- ڕووەکی بیابانە گەرمەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەرەکە بەهۆی هەڵکردنی بای بازرگانی ووشک.
8- دارستانی خولگەیی، ئەمەش لە ئەو پەری باشووری کیشوەرەکە سەوز دەبێت لە دەوروبەری کەنداوی مەکسیک وەکو داری گوێزی هیندی و داری لاستیک.
$بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی:$
بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە کیشوەری ئەمریکای باکوور زۆرە بەهۆی.
1- فراوانی ڕوبەری کیشوەرەکە و هەمەجۆری ئاو و هەوا.
2- بەکارهێنانی شێوازی زانستی نوێ لە کشتوکاڵ و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کشتوکاڵی.
گرنگترین بەرهەمه کشتوکاڵییەکان وەکو
(گەنم – لۆکە – گەنمە امی – جۆ – چەوەندەری شەکر – قامیشی شەکر – سێو)
$وزە و بەرهەمهێنانی کانزایی و پیشەسازی:-$
سەرچاوەی وزە:
دەوڵەمەندرین کیشوەرەکانی جیهانە لە ڕووی سەرچاوەکانی وزە وەکو
(خەڵووز – نەوت – کارەبا)
$کانزا:$
وەک (ئاسن، نیکڵ، زنک و بۆکسایت).[1]