Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biografia
Abu Hanifa al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli
  529,966
Immagini
  107,305
Libri
  19,947
File correlati
  100,729
Video
  1,470
Lingua
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Articoli 
9
Biografia 
2
Pubblicazioni 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ئاخر جار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاخر جار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر

ئاخر جار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر
ئاخر جار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر
#ئەنوەر عەرەب#

-1-
ئاخرجار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر بە قەد تۆ بووم، لە گەڕەکی نایف مەیدانی جەماڵ عەبدوولناسر لە بینایەکی سێ نهۆمی دا قەحبەیەکم گا، نێوی ئەمیرە بوو، به دوو چاوی ڕەش و دوو ڕانی تێرگۆشتی سپی لە ژێر کراسێکی ساتەنی پەمەیی. دایک و باوکی لە هۆزی هەزارە بوون و لەگەڵ چەندسەت کەسیتری ئه و هۆزە لە پاکتاوی نەژادی­دا بە دەستی تاڵبان تێداچوون، بۆخۆشی وەک مریشکێکی پاک کراو فڕێ درابۆوە ئەم کەنارە.

(پازدە دەرهەم.) جانانەیەکی چڵ ساڵە، کە لە وە دەچوو بەرپرسی ژوورەکان بێت نرخی پێدام. پرسیم: (بیدەم بە تۆ؟) گوتی: (بیدە بە خۆی.) کۆنەکار بوو، ئەوانەی ئه و کارەن لە دوورەوە هاوار دەکەن، چاویان جۆرێکە، دەکێشرێتەوە وەک چاوی پشیلە. بە منداڵیش کە ئه و جۆرە چاوانەم دەدی دەمزانی ئه و کارەن، گانەکین وەک دوو چاوی ڕوقەییە. بە پێشم کەوت، بە پلیکانە پڕپێچ و لوولەکاندا وەسەرکەوتین. لە ناو ڕێڕەوە هەزاربەهەزارەکەدا کە بە شێوەیەکی مێدۆلار ژووربەژوور بوو. لە هەر ژوورێک­دا کەسێک دەهات و کەسێک دەچوو. تۆمەز کۆترخانەیەکی کەونینەیە و ئێمە گورپەکانی. سەرم داخست، دووربینەکە له بن میچەوە ڕێک منی نیشان کردبوو. بە نێو ئاخ و ئۆف و تریق و هۆڕ و نارەناری ناو ژوورەکان دا تێپەڕیم و لە ژوورێکیان­دا چاوم پێی کەوت. لە ناو هێندی و ئێرانی و تورکە چاومەستەکاندا هەڵموێرا. بڕێک نەرمەک بەڵام لەبار بوو، سێ بەنگییەکی خاڵخاس! لە ژوورێکی چکۆلە، ئاخندراو بە تەختێک و کۆنسوولێک و کۆڵێک کلینیکس و ژێل و کرێم و دۆدیبۆدی دانیشتبوو. بە سەر ئاماژەم بە جانانەی چاوگانەکی کرد: (ئەوەیان.) پێکەنی و زارەکی زاری داپچری. کەڵەموستی بە نیشانەی زۆر چاکە نیشان دام. بەجێی هێشتم و لە پێچەڵاوپووچی ڕێڕەوەکەدا ئاودیو بوو. بەرامبەر ئاوێنەکە لە سەر تەختەکەی نانی دەخوارد. فەرمووی کرد، بۆ نان یان بۆ گان نازانم! چوومە ژوورێ. بۆنی کرێم لە ژوورەکەی دەهات. ڕایکشاندمە سەر تەختەکە. خۆم قیت کردەوە و بە ئینگلیزییەکی کێویلە تێمگەیاند پەلەم نییە نانەکەت بخۆ. پێکەنی، ڕیزێک مرواریدی سپی. هەستا سەر پێ، نانەکەی وەلا نا.

(پازدە دەرهەم.) دەستی ڕاداشت، پێم دا. خستییە ناو مەمک بەندەکەی. لە ناو ئاوێنەکەدا هەوریشمی پرچی بە کێشێک کلک ئەسپی بەست، درێژ بوو، لەبار بوو. پرسی: (ئێرانی؟) چاوم لە کلکەی قوونییەوە بەره و ئاوێنەکە ڕاداشت. پرسیم: (فارسی!) گوتی: (ئەفغانیم.) ڕۆژلێوەکەی لە لێوی هەڵسوو. گوتی: (تازە لە حەمام هاتوومە دەرێ.) تۆخ بوو، خواردی، سوور بوو پاشان ئاڵ بوو. پرسیم: (چەند ساڵە لێرەی، مەبەستم ئه و شوێنەیە؟) گوتی: (دوو ساڵێک دەبێ.) لێم نەپرسی ئێرە تەنیا شوێنی کارکردنتە یان شوێنی ژیان، دەبوو بپرسم، بەڵام وێنەی ژن و پیاوێک و منداڵێک لە گۆشەی خوار چوارچێوەی ئاوێنەکەدا دەیانکووت ئێرە هەم شوێنی ژیانە و هەم کار کردن.

پاشان کراسە خزۆک و ورووژێنەرەکەی داکەند و لە سەر پشتی تەتۆی پەیکەرەیەکی گەورەی بوودا خوویا بوو. سەرم سووڕ ما و حەیرانی نەخش و خاڵی سەر پێستی بووم. گوتم: (ئه و پەیکەرەیە دەناسم! ئەوسا کە لە تاران بووم هەواڵەکەی بڵاو بۆوە. دیتم چۆن دڕندانە خاپووریان کرد. هاوخەوگەیەکی گەوجی دەمهاری ئەفغانیم هەبوو بەرگری له و کارە دڕندانەیە دەکرد و بە بیستنی ئەو هەواڵە وەک کەر پێی شاگەشکە بوو. دەیگوت ئه و پەیکەرانه نیشانەی شیرکن و دەبوو تفروتوونا کرێن. هەرچی من شێر و ڕێویم بۆ دەهێناوە کە زۆر لە پێش ئێوە و لە ئێوە موسوڵمانتر بە سەر ئه و سەرزەمینەدا حاکم بوون و کەس کاری به و پەیکەرانە نەبووە حاڵی نەدەبوو، به و گوێیەی وەریدەگرت و به و گوێیەی تری دەیدا دەرێ. دەیگوت من بە چاوی خۆم ئەو پەیکەرانەم دیتووە، دەزانم چەند گەوره و عەزیمن، کاری شیر و تیر نەبوو، تۆپی دەویست تۆپ، ئەوە خودا ناردی و وێرانمان کرد. ئەوەی ڕاستی بێت له و کوڕە کەر و کەربابترم نەدیبوو. دەسەڵاتم بایە بە کێردێکی کوڵ بە نەریتی خۆیان سەرم گۆشاوگۆش دەبڕی و تووڕم دەدا زبڵدانەوە.) ئەمیرە گوتی: (کەر زۆرە و هەتا بووە و هەر وا بووه.) (پاشان بیستم دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە ئەفغانستان و چۆتە ناو ڕیزەکانی تالیبانەوە و لە هێرشیکی هێزەکانی ناتۆدا کوژرا. هەر چەند نازانم دەبێ بڵێم کوژرا یان تۆپا!) ئەمیرە هەستا سەر پێ و ڕووی لە من کرد. پەیکەرەیەکیتری بوودا بە سەر شەمامەی سینگی دا بە شکۆتر و پڕ وردەکاریتر لەوەی تەختی پشتی تاتۆ کرابوو. دەستەپاچە بووم و هەستم کرد بەرامبەر مێژوو وەستاوم. لەبەر خۆمەوە وتم من بۆ جندەخانە هاتووم یان پرسگەیەکەی قەدیمی. حەیرانی موغارە و تاقی سوور و شین و سەوز و کۆشک و سەرای سەر سینگی بووم. بە سەرسامی دەستم بە سەر قەڵای سینگی دا هێنا و لێی وردتر بوومەوە. ئەمیرە هاوکات دەستی بەره و شەڵوارەکەم برد و زیپەکەی داکشاندە خوارێ. هێڵ و نەخشەکان و چینی دامەنی شەهمامە و سەلسال بەره و لای خۆیان ڕادەکێشام. وەک هەسارەیەکی چەپەڵ بە دەور خۆری لەشی­دا دەسووڕامەوه و نوقمی ئه و هەموو نەخش و نیگارەی بەرو پشتی بووم. ئەمیرە شەلوارەکەمی داکێشابووە خوارێ و دەستی بە سەر کیرم­دا دێنا. شتێک وەک شەرم و گوناه ئاوێتەی ڕۆح و جەستەم بوو، نەرمە عارەقەیەک بە گیانم دا وەر ببوو. (من هاتوومە کوێ؟) ئەوەم بە دەنگی بەرز گوت وەها کە ئەمیرە گوێی لێ بێ.

ئەمیرە بەردەوام دەستی بە سەر کیرم­دا دێنا و لە بن گوێم­دا پرسی: (لە پێشێی دەخێی یان لە دواوە؟) من بە سەر پلیکانە قەمچ و پێچە ڕازاوییەکاندا سەرکەوتم و پێم لە ناو پرسگەی بوودای لەشی­دا خستبوو، دەستم بە دیوارەکان­دا دێنا و بە دەور ئەستووندەکەکانی­دا وەک مار پێچم دەخوارد و ئەفسوون کراو نوقمی تاق و قرنیزی بووم و لە هەر پلوورەیەکی­دا ویرەویرێکی وێردئاسام بە گوێ دەگەییشت. ئەمیرە تخێڵی سەر تەختەکەی کردم، قورسایی لەشم وەک قورسایی نیگای دوو کەسی ناو وێنەی ناو ئاوێنەکە بە سەر لەشی نەرم و خزۆکی ئەمیرەدا دا و هەیکەلی چەند هەزارساڵەی لەشیم خستە ژێر خۆم و ئۆخاندم. ئەمیرە بە ئەوکێکی پڕ و دەنگێکی تەمینەوە گوتی: (هەموو شتێک وێران بوو، هیچ شتێک نەماوە جگە لە موغارێک، تۆش تەیخە.)

-2-
نمەبایەکی شەوگەڕ لە کەنارەکانی خەلیجەوە هەڵدەستا و ڕێزە عارەقەی سەر تویڵمی نوازشت دەدا، خۆش خۆشان و بە فرتوحۆڕ مەیدانی جەماڵ عەبدولناسرم جێهێشت و چوومە دیسکۆ.

(پازدە دەرهەم.) لەندەهووڕێکی قۆتڕ بۆ پارەی چوونە ژوور دەستی ڕاداشت. پێم دا. تۆمەز نێوکی ئه و شارەیان بە پازدە دەرهەم بڕیوە. لە ناو هۆڵەکەدا هەرتک چاوم به شەواره کەوتن. گێلەگێل و لێخەلێخ بە ناو ئه و هەموو مایینی کەحلان و شەمەند سمتانەدا ڕێی باڕم دۆزییەوە. داسەکنام. لیوانێک دوو لیوان سێ لیوان بیرەم خواردەوە و ڕشامەوە، بە سەر عەرزی دا. قولەڕەشێکی قاڵتاخی قۆلچاغە لەبەر هات و سەرێکی ڕاوەشاند و تی لێدا. هەر من ڕشامەوە و هەر قولەڕەش سەری ڕاوەشاند و تی لێدا. هەر من ڕشامەوە و هەر قولەڕەش سەری ڕاوەشاند و تی لێدا. تا دواجار ماندوو بووین، هەرکمان ماندوو بووین. چوومە دەرێ. قولەڕەشێکیتری سێنێگالی لە بەر درگای دیسکۆ چاوەڕێ بوو کەسێک بیباتەوە. بۆ قەشمەری لێی چوومە پێشێ و سەودام لە گەڵ کرد. دەمویست بە دۆڵارێکی خوێری بیگێم. ئەویش نە لە هۆتێل لای باوکم، بەڵکوو لە ماڵی خۆی. پێم پێکەنی، وای زانی گەمەی پێ دەکەم، مەست بوو. ئەوە قسەی چواری بەیانی بوو، درەنگ بوو، چاوم ماسیبوو، من وام، کە خەوم بێت چاوم دەماسێ وەک چاوی بۆقێکی غەمبار، لە زانکۆش وا بووم، لە خەوگە هەر کات چاوم دەماسی هاوخەوگەکانم دەیانکووت ئەها، چاوی ماسی، ئەلان وڕێنە دەکا. قولەڕەشیش پێی وا بوو من وڕێنە دەکەم. قامکی بەره و تیلاگی سەری برد و گوتی: (هیچ لەوە ناچێ حاڵت باش بێ.) چواری بەیانی بوو. گوتم: (دوو دڵار!) پێکەنی و سەرێکی ڕاوەشاند. گوتم: (سێ دۆڵار.) دەستی ڕاوەشاند، تووڕە بوو. گوتی: (وەرە قوونم بخۆ ئێرانی حیز.) پاشان گوتی: (بیست دۆڵار بدە و ڕێخەیەکم لێ بکە، سەد دۆڵاریش دەتبەمەوە ماڵی خۆم.) بە سەر گیانی­دا ڕشامەوه، هیچ قولەڕەشێکیتر لەوێ نەبوو تی لێدا.

تەکسییەکان بە ڕێز وێستابوون، مەست و کەلەلاکان تاک تاک و جووت جووت بەره و هۆتێل یان قاحبەخانەکان سواریان دەبوون. مەکلارێنێکی پۆلیس لەوبەری شەقام چاوەدێری وەزعەکەی دەکرد. چەند سبووری بەنگڵادێشی خەریک خاوێن کردنەوەی شەقامەکان بوون و مەقەواکانیان کۆ دەکردەوە. سواری بەلەمێک بووم. سپێدەی نەدابوو، بۆنی خۆشی خەلیج بە لووتم دا دەپژا، بە دەرهەمێک بەره و هۆتێل پەڕێمەوە.

-3-
به لێواری شەودا هەنگاو دەنێم و خۆر زەفەربردووانە تاڵه تیشکەکانی بەره و جیهان دەئاژوێ و تاریکی له دوای شەوەوە دەست پێ دەکا. ماشێنی مەیلم بەئیختیار بەره و لای باوکم دەئاژۆم. کازوکووزی بەیانی بوو گەییشتمە هۆتێل. باوکم خەوتبوو. دەکرا نەزانێ، بەڵام زانی بیرەم خواردۆتەوە، بەڵام نەیزانی ئەمیرەم گا و پێشنیارم داوە بە قولەڕەشێک تا سەڵای بەیانی بیگێم بە دۆڵاڕێک. ئه و نەیزانی، بەڵام من دیسان ڕشامەوە. بەیانی بوو دەبوو بچێ بۆ بازاڕ. لیکێک لە گۆشەی ڕاستی لێوییەوە داشۆڕابوو.

(تامی نارنجی دەدا.) پرسیت: (لیکەکە؟) گوتم: (ئەوە پێش ئه و سەفەرە بوو.) پرسیت: (لیکەکە؟) گوتم: (ئەوە چیرۆکێکی ترە فڕی به و چیرۆ کەی سەرێوە نییە گێژ دەبی.) پرسیت: (لیکەکە؟) گوتم: (مەمکی تامی نارنجی دەدا.) گوتت: (درۆ بۆ دەکەی تۆ قەتت نارنج نەخواردووە.) گوڕاندم: (خواردوومە جارێک خواردوومە ئه و دەمەی چووینە شیراز بۆ ماڵی ڕوقەییە و کەمێکش هوتێل، ئه و دەم ئێستا دوا سەفەرمان نەکردبوو. بە قەد تۆ نەبووم منداڵتر بووم، هێندە منداڵ کە لە بیرم نایا کەی بوو. من بووم ڕوقەییە بوو باوکم بوو کەمێکیش دایکم. باوکم کەوشی تەورێزی بۆ کڕیم و بردمی بۆ ئاومیوەگیری گۆلها، وێسب و ئیرەج بوو سێحەبەکەی یان نا، نازانم؟ بەڵام شوێنەکە هەر ئه و شوێنە بوو، چون کاتێ گەورەش بووم بە قەد تۆ بووم، وێسب و ئیرەج هەر لەوێ له و شوێنە ئاومیوەگیرییان هەبوو، پیر نەبووبوون، تەکانیان نەخواردبوو، کەچی من گەورە بوبووم بە قەد تۆ. گریام گوتم ناخۆم، لێم توورە بوو گوتی دەخۆی یا ناخۆی هەرتک چاوت دەرێ جسنی سەگ! کەوشە تەورێزییەکان سوور بوون، دوو گولینگەی سوورتریان بە هەر لینگێکەوە پێ شۆڕ ببۆوە، پێم جوان نەبوو، کچانە بوو، بۆیە گریام. پاشان هاتینەوە لە ماڵی ڕوقەییە.)

وەک داوڵێک ڕاوەستابووم، لە پەنجەرەکەوە چاوی لێم بوو، درگای کردەوە و بەره و لام هات، سەروقژی ئالۆزکا بوو، لێم نزیک بۆوە، دوگمەی کراسەکەی تا سەر دانەخستبوو، لێوە گۆشتنەکانی تەڕ بوون، برووقەی دەهات، باوکم لە ژوورەکەی بوو، دەستمی گرت و بەره و باغەکەی بردم، نارنجێکی لێ کردەوە و پێی دام، لاملی سوور ببۆوه. گوتی: (ها بیخۆ نارنجە.) دەستم دەلەرزی، توێژێک فرمێسک بەسەرچاوم­دا کشابوو. گوتم: (ناخۆم تاڵە.) دوگمەی کراسەکەی ترازابوو، چاوم لە سەریان قفڵ ببوو، دەستمی گرت و بەره و ئەوێی برد، نەرم بوو، گەرم بوو. گوتی: (ئەوەیان چی، شیرینە، دەخۆی؟) ژێر چاوی چەپەی پلی دەهاویشت، تانەیەک لە گلێنەی چاوی­دا بوو، هەڵکێشرابوو وەک چاوی پشیلە. دوگمەیەکیتریشی کردەوە، بۆنی دەهات. گوتی: (ها بۆنی پێوەکە.) بۆنم پێوە نەکرد، چونکا باوکم پێشتر بۆنی پێوە کردبوو. گوتی: (مەترسە دەستی لێدە هی خۆتە.) چاوت زەق کردەوە و واق وڕماو پرسیت: (ڕوقەییە؟) گوتم: (نازانم دایکم بوو ڕوقەییە بوو.) گوتی: (بیخۆ.) گوتم: (نامهەوێ ناخۆم نامهەوێ بخەوم خەوم نایا.) گوتی: (نەخۆشی ئەها دەلەرزی، تەبت هەیه کوڕم.) گوتم: (نا گێژ دەبم، خەوم لێ دەکەوێ.) گوتی: (ئه و کوڕە بۆ وای لێهاتووە.) پێم نەگوت تاڵە. دایکم بوو، شیرین بوو، تانەی لە ناو چاودا نەبوو.

لیکێک بە گۆشەی ڕاستی لێوییەوە داشۆڕابوو. دەستی برد و دانەیەکی لێکردەوە و گوتی: (نارنجه؟) ڕوقەییە پێکەنی و چاوە مەستەکانی لە من کرد، لێوە بە ئیشتیاکەی تەڕ کرد، گوتی: (بیخۆ ئەرێ نارنجە هەمووی هی خۆتە.) ژێر چاوی ڕاستەی پلی دەهاویشت. گوتت: (تۆ گوتت چەپ!) (ڕاست بوو یان چەپ چووزانم خۆ من دەستی ڕاست و چەپی خۆم لێک نەدەکردەوە ئه و دەم.) بۆنی پێوە کرد، دانەیەکیشی دا بە من، تاڵ بوو، تفم کردەوە، نەمخوارد. گوتم: (تاڵه.) ئەمیرەش وا بوو، بۆنی دەهات، بۆنی نارنج. گوتت: (باست نەکردبوو.) گوتم: (لە بیرم چوو.) گوتت: (دەی، دوایی؟) وەک هەمیشە چاوی لە چاوم نەدەبڕی، پێێ عەیب بوو. گوتی: (لای دایکت باسی نەکەی.) گوتم: (پێم جوان نییە کچانەیە.) گوتی: (دەتبەمە ئاومیوەگیری گوڵها شیرمۆزت بۆ دەکڕم.) گوتم: (گەورەیە سوورە گولینگەی پێویە کچانەیه.) گوتی: (تازە کڕیومە.) گوتم: (ناخۆم.) گوتی: (ئاخرین جارت بێ گووی وا دەخۆی قورومساغی عارەق خۆر، شەرت بێ جارێکیتر لە گەڵ خۆم نەتبەم بۆ سەفەر.) بەیانی بوو دەچوو بۆ بازار، لیکێک بە گۆشەی لێوەیەوە داشۆڕابوو. درگای پێوه دا، چووە ژوورەکەی، لە پەنجەرەوە دیتم، باوکم بوو شیراز بوو نارنجی پێوە بوو ڕوقەییە بوو...

گوتت: (دەی دوایی.) گوتم: (بڕۆینە دەرێ؟) گوتت: (بڕۆینە دەرێ! شێت بووی؟ بڕۆین چی بکەین.) گوتم: (هەڵفڕین.) گوتت: (شێت بووین!) گوتم: (ئەها نوو سراوە.) گوتت: (کوا لە کوێ، چی نووسراوه؟) گوتم: (لێرە، ئەها نووسراوە.) دیسان گوتت: (کوا لە کوێ چی نووسراوە؟) گوتم: (ورد بەوە.) ورد بوویەوە: (شواک؟) گوتم: (وردتر.) (شوایک! دەی مەنزوور؟) گوتم: (ئەوەم دەخوێندەوه.) گوتت: (ئه و دەم کە منداڵ بووی؟!) گوتم: (نا، ئاخرین جار کە لە گەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر.) [1]

-------
شوایک: ناوی ڕۆمانێکی نووسەری چێکی یاروسلاو هاشکە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 494
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Story
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 98%
98%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 29-06-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 29-06-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 29-06-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 494
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biografia
Abu Hanifa al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli
  529,966
Immagini
  107,305
Libri
  19,947
File correlati
  100,729
Video
  1,470
Lingua
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Articoli 
9
Biografia 
2
Pubblicazioni 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Folders
Biografia - Sesso - Femminile Biografia - Nazione - Foreigner Biblioteca - Provincia - Fuori Articoli - Provincia - Fuori Biografia - Persone di tipo - Writer Biografia - Persone di tipo - Kurdolog Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Libro - Donne

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.344 secondo (s)!