ناونیشان: جیاوازی لە نێوان باکووری جوگرافی زەوی و باکووری موگناتیسی زەوی
ناوی ئامادەکار: م. #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
لە کاتی بەکارهێنانی قیبلەنما ئەو دەرزیە موگناتیسیەی ناو قیبلەنماکە هەمیشە ڕووی لە باکوورە و ئەمەش پێی دەوترێت باکووری موگناتیسی زەوی، بەڵام هێڵەکانی درێژی کە ستوونە لەسەر بازنەکانی پانی، لێرە هێڵەکانی درێژی ڕووی لە باکووری جوگرافی ڕاستەقینەیە، و گۆشەی نێوان باکووری جوگرافی و باکووری موگناتیسی پێی دەوترێت (گۆشەی لادانی موگناتیسی)
$باکووری جوگرافی زەوی:$
باکووری جوگرافی بۆ جەمسەری باکووری زەوی ئاماژە دەکات و جێگێرە بەپێی تەوەرەی زەوی، هەموو هێڵەکانی درێژی لە باکوور و باشووری هێڵی کەمەرە لە کاتی ڕوو کردنیان لە باکوور بەبێ لاربوون ئەوا ئاراستەی باکووری جوگرافی ڕاستەقینە دەنوێنێت، چونکە هێڵەکانی درێژی هەمووی لای بازنەی پانی 90 باکوور کۆدەبنەوە کە بریتییە لە ناوچەی جەمسەری باکوور، بەدووری 725 کم لە باکووری گرینلاند لە ناوەراستی زەریای بەستەڵەکی باکوور.
$باکووری موگناتیسی زەوی:$
ئەو باکوورەیە کە دەرزیە موگناتیسیەکەی ناو قیبلەنماکە هەمیشە ئاماژەی بۆ دەکات و زەوی وەکو موگناتیسیەکی گەورە داناوە، جەمسەری باکووری موگناتیسی ئاماژە بۆ خاڵێک دەکات لە دورگەی ئەلیسمیر لە باکووری کەنەدا، و هێڵەکانی ڕاکێشانی باکووری بۆ زەوی تێدایە.
بەپێی ئەو پێوانانە کە لە ساڵی 2015 ئەنجامدرا دەرکەوت جەمسەری باکووری موگناتیسی دەکەوێتە لای خاڵی 586.3 باکووری زەوی و 5160 لە ڕۆژئاوا، بەڵام ئەم شوێنە جێگێر نییە و هەموو ساڵێک بەڕێژەی 50.8 دەگۆڕێت.
$ئایا هەردوو باکوور هاوتا دەبن؟$
بێگومان هەردوو باکووری جوگرافی زەوی و باکووری موگناتیسی زەوی هاوتا نابن و جیاوازی لە نێوان گۆشەی هەردوو ئاراستە هەیە و بەهای ئەم جیاوازییە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاوازە و جیاوازی لە نێوان هەردوو باکوور لە ئەنجامی جوڵەی خولانەوەی زەوی و جوڵەی موگناتیسی لە ناخی زەوی هۆکاری جیاوازی بەهاکانە لە گۆڕەپانەکانی ڕاکێشان.
$شوێنی باکووری جوگرافی و باکووری موگناتیسی:$
گریمان کەسێک لەسەر جەمسەری باکوور وەستا بوو و قیبلەنمای پێ بوو ئەوا کاتە تێبینی ئەوا دەکات دەرزی قیبلە نماکە ئاماژە بۆ دورگەی ئەلیسمیر لە باکووری کەنەدا دەکات، بەواتایەکی تر ماوەی نێوان جەمسەری باکووری جوگرافی و باکووری موگناتیسی نزیکەی 500 کم دەبێت، ئەم جیاوازیە پێی دەوترێت لاری موگناتیسی.[1]