سازدانی: هێرش مغدید
دکتۆر عادل حوسێن یەکێکە لە دکتۆرە ناسراوەکان لە نەخۆشی هەناو، لە گۆشەی یەک پرسیار لێمان پرسی، لە کاتی خۆڵبارین چی بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین تەندروستیمان بە باشی بپارێزین؟
لە وەڵامدا دکتۆر بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن لەکاتی خۆڵباریندا.
1-هەوڵ بدە زیاتر لە ماڵ بمێنیتەوە و تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست بچیتە دەرەوە.
2- کەمکردنەوەی هەر چاڵاکییەک لە دەرەوەی ماڵەوە وەکو مەشقی وەرزشی یان شووشتنی ئۆتۆمبیل یان هەرئیشێکی تر.
3- ئەگەر لەبەر کارێکی زۆر پێویست چوویتە دەرەوە، پێویستە ماسکی N95 ببەستیت، چونکە تەنیا ئەم جۆرە ماسکە تەنۆلکەی وردی وەکو PM 2.5 دەگێڕێتەوە و نایەڵێت بگاتە کۆئەندامی هەناسە.
4- لەکاتی هەستکردن بە نیشانەی وەکو هەناسەتەنگی زوو سەردانی دکتۆر بکە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 687
Scrivi il tuo commento su questo articolo!