بەهۆی کۆچی دوایی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، #بافڵ جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پرسەنامەیەک ئاڕاستە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد #عەلی قازی محەمەد#، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد ڕادەگەیەنین.
عەلی قازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و لە ڕووداوە سیاسییەکاندا هەڵوێستێکی نەتەوەییانە و کوردپەروەرانەی هەبوو. هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە. ئەمە جگەلەوەی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان بوو، کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ جێهێشتین وەک یەکێک لە پێشەواکانی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی سەربەرز و تێکۆشەری عەلی قازی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی پرسەکەتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#10-7-2022#
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,835
Scrivi il tuo commento su questo articolo!