کارەساتی ڕۆنی زەیت لە کوردستان
ناوە ناوە، ئازیزێکمان لێ دەڕوات ودەڵێن هیچ عەیبی نەبوو، کت و پڕکۆچی دوایی کرد.
بڕۆن سەیری نەخۆشخانەی هیوا و نانەکەلی بکەن بزانن چ خەڵکێک تووشی نەخۆشی سەرەتان بووە!
بڕۆن نۆرینگە و نەخۆشخانە حکومیەکان و ئەهلیەکان ببینن بزانن چ خەڵکێک نەشتەرگەری لۆ دەکرێ!
زەخت و شەکرە وجەڵتەش خەڵکی نەهێشت.
شوێن و شێوازی بەرهەم هێنانی زەیتەکانی کوردستان!
دوای بە دوا داچونێکی مەیدانی بۆ جۆری ئەو زەیتانەی کە لە کوردستان هەن، بۆم دەرکەوت بە دوو شێواز ئەو زەیتانە بەرهەم دێن و دێنە بازاڕ :
1- ئەو زەیتانەی کە لە دەرەوەی وڵات بەرهەم دێت و لە بوتڵ نانی بۆ دەکرێت لە ژێر ناوی جیاواز بۆ نمونە (زێڕ، ئاڵتونسا، ئەلدار، نەورەس، مەرجان، زیو، ....هتد) لە سنورەکان داخڵ دەکرێن، پاش سەردان کردن و گەڕان لە ماڕکێت و بازاڕەکانی تورکیا نەمان توانی زۆرێک لەو ناوانە بدۆزمەوە بە هیچ شێوەیەک بوونیان نیە وە لەسەریان نوسراوە (دروستکراوی تورکیا) کە ئەمانە تایبەت بۆ کوردستان و عێڕاق دروست کراون و ڕێگە نا درێت لە تورکیا بفرۆشرێن!!! بە گوێرەی لێدوانی کۆمپانیایەکان کە هەر خۆراکێک دورست بکرێت دەبێت بە گوێرەی مواسەفاتی تورکیا بێت ئينجا لە لە بازاڕەکان دەتوانن بیفرۆشن!!! دوای گەڕان و دۆزینەوەی چەند کارگەیەک لە (غازی عەنتاب و بورسا و ئایدن، مێرسين) بەڵام بە داخەوە ڕێگایان نەدا داخيلی کارگەکان بين!!!بەڵام بە گوێرەی زانياری شوفێرەکان، زەیتی جۆرا و جۆری بەکارهاتوو لە چەند کۆگایەکی تر کۆدەکرێتەوە و دەیهێنن بۆ ئەم کارگانە دوای خاوێن کردنەوە و ساف کردنی لە بوتڵ نانی بۆ دەکرێت (يەکێک لە شوفێرەکان وتی لە ڕوسياوە من زەيتم بارکردووە و هێناومە).
2- بەشێکيان هەر لە کوردستان لە بوتڵ دەکرێن و بەرهەم دێن پاش ئەوەی بە تانکەر لە سنورەکان داخڵی کوردستان دەکرێن نمونە وەکو زەيتی(ئەلسافیە)، خۆم سةردانی کارگەکەم کردووە بۆ پشکنين و چۆنيەتی بەرهەم هێنانی(کە لە هەولێرە لەسەر ڕێگای کۆنی کەرکووک) بينيومە چۆن زەيتە خامەکە دەهێنن بە تانکەر، ويستم نمونەی زەيتی تانکەرەکە وەرگرم ڕێگايان نەدا بە بيانوی جياواز!!! پاشان بە چەند قۆناغێکی جياواز و بەکارهێنانی چەند مەوادێک و کارلێکی کیمياوی زەيتەکە پاک دةکەنەوە و ڕەنگ و بۆن و تامی دەگۆڕێت بە شێوەيەک کە گونجاو و مەقبول بێت لای هاووڵاتيان بۆ بەکارهێنان!!! من وەک کەسێکی پسپۆر چەندين جار لایەنی پەيوەندی دارم بە نوسراو لەم وردەکاريانە ئاگادار کردووەتەوە!!! بەڵام بەداخەوە!!! لەبەر چەند کەسێکی بەرپرسی گەندەڵی سەر بە هەردوو پارتی دەسەڵات (پارتی و يەکێتی) بە تايبەتی لە سنوری پارتی کە چەند بەرپرسێکی دياری گەندەڵ خاوەنی ئەم کۆمپانيا و کارگانەن بێ گوێدان بە گيانی هاووڵاتيانی ئەم هەرێمە!!! ئێستاش هەمان ئەم زەيتانە لە بازاڕەکان هەن و دەرخواردی هاووڵاتيان دەدرێ!!! بە بيانوی ئەوەی کە بە فلتەری کواليتی کۆنتڕۆل و کۆمپانیایەکانی پشکنین تێپەڕيوون!!!
چەندین جار هەڕەشەی کوشتنم لێ کراوە لە لایەن بەرپرس و بازرگانە چاو چنۆکەکان، چونکە وتنی ڕاستیەکان زەرەری ئەوانە و قازانجی هاووڵاتیانە!!!
بەڵام بەڵێن بێ لەسەر ئەرکە پیرۆزەکەم بەردەوام بم!!![1].
سیروان سورەژ
15-02-2021