منداڵ و ئافرەت لەنێو کوژراوەکاندا هەن
کوردستان تۆپبارانی تورکیا زاخۆ
K24 - هەولێر:
پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکانی تۆپبارانەکەی تورکیا لە سنووری زاخۆ 8 کەسە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 23 کەس.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 ژمارەی بریندارەکان لە بەرزبوونەوەی، هەرچەندە خەڵکی سنوورەکە هاوکاری گەشتیارانیان کردووە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ گواستووەتەوە، بەڵام بەهۆی چڕی تۆپبارانەکەوە نەتوانراوە بەهانای هەموو بریندارەکانەوە بچن، پێشبینیکراوە ژمارەی بریندارەکان زیاتر بێت.
گوهدار شیخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئه و شەڕەی لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا هەیە، بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام ناوچەکە ئاڵۆزی تێدا درووست ببێت، خەڵکی ناوچەکە ناتوانن سەردانی ناوچەکانی خۆیان بکەن.
گوتیشی: ئه و تۆپبارانەی تورکیا، کە ئەوڕۆ کراوەتە سەر ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ، بەداخەوە ژمارەیەک گەشتیاری عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوونەتە قوربانی و ژمارەیەک له و گەشتیارانە بەهۆی تۆپبارانەکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە ژن و منداڵێش لەنێو کوژراوەکاندا هەن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕاگەیاندووە، ئه و ناوچەیە ناوچەیەکی گەشتیارییە و خەڵکی بۆ حەسانەوە دێنە ئه و ناوچەیە، ئەوەی ئەوڕۆش ڕوویداوە، کارێکی دژمنکارانەیە و بەداخەوە خەڵێکیک زۆر بوونەتە قوربانی.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,927
Scrivi il tuo commento su questo articolo!