Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,129
Immagini 105,665
Libri 19,678
File correlati 98,550
Video 1,420
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کوشتنی وریا و پاکتاوکردنی ئەندامانی ئیختیالات، کۆمەڵەی کرد بە دوو بەشەوە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کوشتنی وریا و پاکتاوکردنی ئەندامانی ئیختیالات، کۆمەڵەی کرد بە دوو بەشەوە
Articoli

کوشتنی وریا و پاکتاوکردنی ئەندامانی ئیختیالات، کۆمەڵەی کرد بە دوو بەشەوە
Articoli

کوشتنی وریا و پاکتاوکردنی ئەندامانی ئیختیالات، کۆمەڵەی کرد بە دوو بەشەوە
قسەکردن لەسەر ڕابردووی گەلێکی وەک کورد لە ئێستەدا کارێکی قورس و گران و ترسناکە، هەڵدانەوەی مێژووەکەی پڕووکێنەر و هەندێک جاریش تۆقێنەر و قێزەوەنە بۆ سەر پەرتووکێک و خستنە بەر دیدی گەنجانی کوردستان و نەوەی داهاتوو. لێرە و لەوێ باس لە بوونی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی دەکرێت لە هەموو کایەکاندا و دەیخەنەوە بەرچاو و گوتەی هەمەچەشنە لەو بارەوە دەوترێت کە لە لاپەڕەکانی پێشوودا ئەو جۆرە ڕەفتار و کردارانەم بە لاوازی هەڵسەنگاندووە و تانەوتەشەری نۆکەرانی حیزبی و بەرژەوەندیخواز هەمیشە حەقیقەتی مێژوویان پێ نادروست و ناڕەوایە و ئەوەشی کە بەلایانەوە ڕاست و دروستە، بە ڕاز و نیازی ئەوان چەواشەکاری لە مێژوودا بکرێت. بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە، ئەم دوو چەمکە پێکەوەلکاوەی ئەمڕۆ وەک کەرەستەی چاوبەستکردن و خەڵەفاندن و فرۆشتنەوەی جوامێری بە هاوڵاتییان، بۆیە دەڵێم ئیتر با کۆتایی بێت، سەرانی سەرکردایەتی و بەرپرسانی هەندێک لەنێو حیزبەکان یادەوەرییەکانیان بە هەڵە و زۆرترین بەرژەوەندیی خۆیان نەنووسنەوە. یادەوەریی من وەک شەهاب کەریم، یادەوەرییەکە لە ناخی هەڵقوڵای پێشمەرگەیەک کە بە هەژاری و نەداری و تەمەنێکی زۆر کەم چەکی کردووەتە شان و چۆتە ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە چیا بەرز و سەختەکانی کوردستاندا. ئەوەشی کە دەینووسم و دەیگێڕمەوە، بەشدارم لە هەموو هەڵە و کوموکوڕییەکانی ڕۆژگاری سەختی خەباتم. بەڵام هەندێک لە بەرپرسان و سەرکردایەتیی نێو حیزبەکان پێیان شەرمە لە یادەوەرییەکانیاندا باس لە هەڵەکانیان بکەن، لەوەتەی بە خوێنی هاوڵاتییان و نان و پێخەفی تاک بە تاکی هاوڵاتییانی گوندنشینەکان و باج و سەرانەی سەر مەرز و ڕێگرتن لە ئازاداییەکانی تاکی نێو کۆمەڵگە و بە کۆمەڵ کۆچکردن، لە چارەنووسێکی نادیارەوە بۆ چارەنووسێکی تر و گەیشتن بە هیوا و ئامانجەکانی پاشەڕۆژی ژیانیان.
بۆ مێژووش دەڵێم: ئایا کێ بەرپرسیارە لە ئاست ئەنفال و شەهیدبوونی پێشمەرگە و جینۆسایدکردنی هەزاران هاوڵاتیی سڤیل و کاولکردن و خاپوورکردنی پتر لە پێنج هەزار گوندی کوردستان؟ ئەوە من نەبووم کە تەمەنم لەو کاتەدا مێردمنداڵ بووم، ئەوە پێشمەرگە نەبوو بێئاگا بوو لە سیاسیەتی ناڕەوای نێو حیزبەکان، ئەوە هەندێک لە سەرکردەکانی حیزب بوون ئێمەیان دەناردەوە بۆ شار و نارنجۆکیان پێ دەتەقاندینەوە و ئافرەتیان پێ بە کوشت دەداین، گوایە لەشفرۆشن و ڕێکخستنەکانی شار بەگرت دەدەن. گەر بڕوانینە ڕابردووی ئەو مێژووە هەلپەرستەی بەگوێی ئێمەی تازەپێگەیشتوو و مێردمنداڵدا دەچرپێنرا، فڵانە ئافرەت لەشفرۆشە و لەشفرۆشی بە پیاوانی ڕژێم دەکات. لەگەڵ ڕێزم بۆ مافی تاکی نێو کۆمەڵگە، هێندەی ئێستە لە پڕۆسەی ئازادی و حوکمەتی پەرلەماندا بێڕێزی بە مافی ئافرەتانەوە دەکرێت و ئافرەتانی وڵاتانی عەرەبی و تورک و فارس و پاکستان و هیندستان بە ناوی کارکردن و بەرژەوەندیی باری کۆمەڵایەتیی گشتییەوە دەکرێت، کاری لەشفرۆشییان بۆ خزمەتی کۆمپانیاکانیان پێ دەکرێت. بەداخەوە لە نێوەندی ساڵی حەفتادا، شاری سلێمانی ئافرەتێکی هەژاری بەساڵاچووی خاوەن چەند منداڵێک بە ناوی فاتە تەماتە چووە نێو مێژووی لەشفرۆشان، بەڵام لەگەڵ ڕێزمدا گەر بڕوانینە بارودۆخی ئێستای بێڕەوشتیی هەندێک پیاوان و ئافرەتان و هەندێک بەرپرسی ئێستە و بەرپرسی ڕژێمی بەعس، دەبینین سەدان فاتە تەماتە دروست بوون و سەدان قومارخانە و باڕ و دیسکۆ و باخ و تەنانەت زۆرترین کووچە و کۆڵانەکانیش بە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە پڕ بوون لە فاتە تەماتەکەی ساڵانی ڕابردووی سەرهەڵدانی شۆڕش و بزووتنەوەکانی کوردستان. هەندێک جاریش ئەو جۆرە ئافرەتانەی لە ڕابردوودا بە ئێمەیان بەکوشت دەدان، لە ئێمەی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و کەسانی ئەکادیمی زیاتر قسەیان دەڕۆشت و باڵادەستتر بوون. هەر چەندە لای ئێمە هێندە پێوانە دانراوە بۆ ئەوەی سنوورەکانی ئازادیی ژنان تەسک بکرێتەوە، ترادسوێنی کوردەواری و جەنجاڵیی بیری دواکەوتووی ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و تێکەڵەی تێگەیشتن و تەسکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئایینی بوونەتە دینگەکانی ڕاوەستانی بیری تەسکی کۆمەڵایەتی بۆ کۆیلەکردنی مێینە، بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو بەربەستانەشدا جارجارە لە کۆمەڵگای کوردیدا شاژنانی کوردایەتی هاتوونەتە مەیدان و بێ گوێدانە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ترسناک؛ قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و بەشێک بوون لە هەنگاوە دیار و گەشەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و شۆڕەسواری مەیدانێک بوون کە هەندێک پیاوانی کورد لە ئاستیاندا چۆکدادەر بوون. لە ڕۆژهەڵات، هەر لە مەستوورە خانمەوە تا قەرە فاتم و تا عادیلە خانم و حەپسە خانی لەمەڕ ئێمە، ئەمانە کۆڵەکەی دەرکەوتەکانی جیهانی ژنی کوردەواری بوون، هەر ڕەگوڕیشەی ئەمانە بوون بۆ شۆڕشی ئەیلوول دەیان گوڵی نێرگزی باخچەی کوردایەتیی پەروەردە کرد و لە سەنگەری کوردایەتیدا هاوشانی کوڕانی پێشمەرگە دەجەنگان. لە شۆڕشی نوێدا ژمارەی ژنان و ڕۆڵی ژنان هیچ بۆشاییەکی لە ڕووی پێشکەوتنی کورددا نەهێشتەوە، زیندان و سەنگەر و ڕێکخستنەکان ژن تیایدا کۆڵەکەیەکی خەبات و ماندووبوون بوو. ئەگەرچی دەوری ژنان و بەربەستەکانی بەردەم ژنانی کورد لە ئەرک و پێگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بوونی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگای کوردەواری وەک ئەوەی ژن دەخوازێت؛ ڕێگر بووە و ئەوەی ژنان خۆیان بوون لەگەڵ کۆمەڵێک پیاوی تێگەیشتوو توانیویانە لانی کەم ژن لە کۆمەڵگای کوردیدا دەروازەی ئازادیی لێ بکرێتەوە. جێگای داخە نەریتە کۆنەکان و... هتد، هۆکارن ژنانی لەمەڕ ئێمەن هاوشانی ژنانی جیهان بێنە مەیدان. گەر بەراوردێک بکرێت لەنێوان سیستمی کارکردن و دیاردەی نەریتی کۆنەپەرستی و ڕەگەزپەرستیی وڵاتانی خۆرهەڵات و سیستمی کارکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا، دەبینین جیاوازیی نێوانیان به سەدان ساڵ دەخەمڵێنرێت.
ژن کوشتن لە سەرەتای دروستبوون و سەرهەڵدانی شۆڕشدا، ترسێکی گەورەی خستە نێو دەروونی تاک بە تاکی گشتیی نێو کۆمەڵگە، هێندە ئێمەی شۆڕشگێڕ بڕوامان بە کوشتن هەبووە، بڕوامان بە چاکسازی نەبووە. هەموو تێکڕای حیزبەکان بۆ مێژوو دەڵێم تەنها دوو ئافرەتیان لەگەڵدا نەبووە لە سنووری هێزی سەربازیی پێشمەرگەدا، ئەو ژنانەی کە لەناو شۆڕشیشدا هەبوون، زۆر کەم بوون و بە پەنجەکانی دەست دەژمێردران، پاشان زۆرینەیان هاوسەری بەرپرسەکان بوون. کاتێک نەوشیروان مستەفا لە کۆبوونەوەیەکدا دەڵێت: ژن نابێت لە کەرت و تیپە سەربازییەکاندا بێت، دەبێت لە سەرکردایەتی و ڕاگەیاندنەکاندا پێشمەرگە بن، یەکێک لە ژنە بەرپرسەکان کە پێشمەرگە دەبێت و دەڵێت: نەخێر وا نییە کاک نەوشیروان، ئێمەش مافی خۆمانە لەگەڵ برا پێشمەرگەکانماندا دژ بە دوژمن بجەنگین. نەوشیروان مستەفا دەڵێت: تۆ چیت وا ئەم قسەیە دەکەیت! ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: یەکەم من ژنم و دووەمیش وەک تۆ پێشمەرگەم. ئێستە ئەو کەسە لە ژیاندا ماوە و بۆ مێژووش گەر پێویستی بە سەلماندن کرد، وەک بەڵگە دەتوانم بیخەمە ڕوو.
زۆر جار خۆم بەدوور دەگرم لە باسکردنی ڕابردووی خۆم لە سیاسەتدا، که ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە: ئەوەیە هەریەکە و دێت و دەبێت به پاڵەوانێک، بەتایبەت ئەوانەی به سوتفەی زەمانە بوون بە سەرکردە و تا ئەمڕۆش وەک گوێزی ساغن، ئەوانەشی کە له خەستەخانەکانی ئەورووپا مردن، عەیبیان نەبووە له باری مالییەوە. کۆی ئەمانه بیرەوەریی خۆیان نوسیووەتەوە، خۆیان به شۆڕشگێڕی نمرە یەک و حەکیم و پاڵەوانی شۆڕش دەزانن، چونکە به و پارە بێشومارەی کە لە بەر هەمی شۆڕشەوە چینویانە، دەتوانن بیسەلمێنن کە ئەوان یەکەم شۆڕشگێر، ئەوان یەکەم پاڵەوان و ئەوان داهێنەر بوون، ئەوانەی وەک من و زۆرینەی هاوسەنگەرانم لاتوپاتەکانی زەمانەن...، ئیتر لە بیرەوەرییەکانیاندا کە لەپشت مێزە دەیان هەزار دۆلارەکانیانەوە دەینووسن و لەگەڵیشیدا گرانترین جۆری ویسکیی دونیا دەخۆنەوە، دەتوانن بیسەلمێنن که ئەوان خاوەن شۆڕشن.
بوون به ئەندامێتیی کۆمەڵه؛ ئەوسا نەریت بوو، ئەندامبوون لە پارتێکی مارکسی-لینینی؛ مانای ئەندامبوونت بوو لە هەموو حزب و پارتێکی دیکەی جیهاندا که هەڵگری ڕێبازی مارکسیزم-لینینزم بێت لە خەباتی نهێنیدا.
بەهەرحاڵ، ئه و زەمەنە وەک هەموو گەنجێک وامان دەزانی دەتوانین لە شه و و ڕۆژێکدا جیهان بگۆڕین، ئاوا بە خۆپەروەردەکردن بەم تیۆ ڕەی مارکسیزم-لینینیزم ، پاشان قووڵبوونەوە لە مێژووی سیاسیی کوردستان و دابەشبوونی کوردستان، کە ئەم بابەتە دواتر جیاوازییە خوێناوییەکەی نێوان عێراقچێتی و کوردستانیی لێ کەوتەوە. پاشان ئەرکی دیکە هەبوو، ئەوی تر کارە مەترسیدارەکان؛ کۆکردنەوەی پارە و سەرانەسەندن لە خەڵکی دەوڵەمەند بۆ شۆڕش و سەرپەرشتیی بڵاوکردنەوەی بەیانات، دیوار نووسین، زانیاری کۆکردنەوە لەمەڕ پیاوانی بەعس و سیخوڕ و ئەمنەکان و زانینی هاتوچۆ و شوێنی کەمین و ژمارە و زۆری تر...، ئەمە جگە لە پەیوەندی بە خەتی ئیختیالات کە لێرەوە لێپرسراوی لیژنەکان و ئەندامپۆلەکان ڕا و سەرنجیان دەناردە ناوەند ی کۆمەڵە، بەڵام له دواییدا، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک، بۆمان دەرکەت کە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە (نەوشیروان مستەفا) ئەم خەتە ئیغتیالاتە بۆ خۆی و بەرژەوەندی و میزاجی خۆی بەکار هێناوە، بەتایبەت لەدوای ڕووداوی کوشتنی وریای وەستا وەهاب ناسراو بە وریا ڕەش. لێرەوە و لەم قەیرانەدا من دەتوانم باسی ئه و کاریگەرییانە بکەم کە لە وریاوە دەست پێ دەکات، تاوەکوو بڕیارە هەڵە و کوشندەکانی شۆڕش و کەر تبوونی کۆمەڵە و پلانی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە. ئێستا کە بیر له و ڕۆژانە دەکەمەوە و بۆ یەکەم جار دەربارەی کوژرانی وریای وەستا وەهاب و جۆری کوشتنەکەی بەو شێوە ناشرینەی کە به لەتوپەتیان کردبوو، دەزانم کە شۆکێکی گەورەی لەناو کۆی ڕێکخراوەکە و ئەندامانی کۆمەڵە دروست کردبوو کە یەکسەر نا، بەڵکوو لەسەرخۆ کاریگەریی خۆی دادەنا. چۆن؟ هەندێک شۆک هەن یەکسەر ڕێکخراوێک، جڤاتێک، خێزانێک، کەسێک، پەیوەندییەک لەتوپەت دەکەن، بەڵام هەندێک شۆکیش هەیە ماوەیەکی دەوێت ڕیالیزەی بکەیت، ئەوسا کاریگەریی قووڵی دەبێت، پاشان وەک دەزوولە ئاوێک وەهایە وردە وردە جۆگەلەیەکی باریک لەناو زەوییەکی قڵیشبردوودا دروست دەکات و دەچێتە ناو کەلێنەکانەوە و هەمووی دەکات بە قوڕ و لیتە. له شۆکی ڕاستەوخۆدا مرۆڤ هەڵدەستێتەوە و ئەگەری هەستانەوەی هەیە، له دووهەمدا وردە وردە دەچێتە هەموو خانەیەکەوە و هەڵتدەوەشێنێتەوە. دیارە زەویی سیاسیی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، نەک ئایدۆلۆژی، خۆی له خۆیدا لەدوای شەهیدبوونی ئارام (شاسوار جەلال) وشک بووبوو، بەڵام دەستبەسەراگرتنی نەوشیروان موستەفا و تاقمەکە و قورسایی ئه و پیاوه لە ڕووی فیکرییەوە، به و سیفەتەی خوێندکاری دکتۆرا بووە لە ڤییەنا و چەند ساڵ لە ئەورووپا بووە، کارێکی وەهای کرد کە کەلێنی شەهید ئارام زۆر نێگەتیڤانە پڕ بێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەوشیروان مستەفا تەنێکی نامۆ بوو له جەستەی کۆمەڵەدا، خۆی ئەوەی دەزانی، هەر بۆیە زەویی کۆمەڵە وردە وردە وشک بووبوو، ئەوەندەی مابوو جۆگە باریکەکەی بۆ بەر بدەیتەوە تاوەکوو هەموو قڵیشەکان دەبنە قوڕ و لیتە، لێرەوە نەوشیروان مستەفا قۆناغ لەدوای قۆناغ سەکۆی دروست کرد لەناو هەناوی ڕێکخراوەکەدا. هۆکاری سەرەکی ئەوه بوو کەناڵی زانیاری و زانینی ڕاستییەکان له و زەمەنەدا لاواز بوو، مرۆڤ نەیدەزانی دوو کۆڵان لەولای خۆیەوە چی ڕووی داوە، سەرەڕای وردەکاریی زۆرانبازییەکانی ناو کۆمەڵە و کادرەکانی شاخ لەناو یەکتردا. کەمتەمەنی و حەماسم ڕێگەی نەدەدام بە هیچ کلۆجێک بیر لەوه بکەمەوە کە شۆڕش بە هەڵەدا دەڕوات و لەسەر لێواری هەڵدێرە. حەماسی شۆڕشگێڕانەی گەنجانە، من و هاوڕێکانمی خستبووە ناو بڵقێکەوە کە گوێمان لە دەنگی دەرەوە نەبێت، هەوڵیش نەدەین پرسیار بکەین، هەستمان دەکرد گەر هەر گومانێک بکەین، ئەوا مانای ترسنۆکی و چۆکدادانە لەبەرامبەر بەعسی فاشی، کە ڕۆژانە خەڵکی دەکوشت و ئەشکەنجەی دەدان و سیاسەتی تەهجیر و تەعریب و تەبعیسی پیادە دەکرد، هەر بۆیه ڕێکخراوی ناوشار تاوەکوو دوای مفاوەزاتی 1985 توند و تۆڵیی بەخۆیەوە بینی. بەڵام بەگشتی هاوڕێیانم، ئەوانەی ماون لە ژیاندا و ئەوانەشی لە بارودۆخی تەمومژاویدا شەهید بوون، گەنجانێک بووین پڕ حەماس و جووڵه، له پێناو ئازادیی کوردستان و کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی بەعس. یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانی ناو ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار بە ناوی هاوڕێ عاشوور، پێی ڕاگەیاندم و وتی: لەگەڵ مفاوەزاتدا لیژنەکانی ئێمە، لیژنەی شانەی سەرەکی کە هەریەکە و لێپرسراوی سێ شانە تا پێنج شانەی سەرەکی دەبوو و ئەوانیش شانەیەک یان سیان و هەر شانەیەی لە سێ تا پێنج کەس پێک هاتبوو، خۆڕسکانە لەگەڵ پۆل و کەرتدا ئه و بڕیارەمان تەعمیم دەکرد کە حەماسی دانوستان وەهامان لێ نەکات ڕەوتی نێهێنیی خۆمان لەدەست بدەین. بەشداریی هیچ ئاهەنگ و بۆنەی پێشمەرگەمان نەدەکرد کە ڕژابوونە شارەکان، خۆمان دوور دەگرت لەوەی هیچ ئەندامێکمان فۆتۆی پێشمەرگە شەهیدەکان و شەهید ئارامی پێ بێت، وەک چۆن گەنجانی تر ئەوەیان دەکرد، کۆی ڕێکخراو دیسپلینی هەبوو و دەمانزانی ئەمن و ئیستخبارات و مەنزوومەی شیمالی؛ دانوستان به فرسەتێکی باش دادەنێت بۆ ئاشکراکردنی کادرەکانی ناوشارمان، لێرەوە هەمووان به و بڕیارانەوە پابەند بووین. بەداخەوە دوای تێکچوونی دانوستان، ژمارەیەکی بێشومار لە گەنجان دەستگیر کران، بەتایبەت ئەوانەی تەنها هاوسۆز بوون لەگەڵ کۆمەڵە و پێشمەرگەی یەکێتی و زۆریشیان لەژێر ئەشکەنجەی سەختدا گیانیان لەدەست دا، هەندێکیان ڕایانکردە شاخ و بوون بە پێشمەرگە. دەبێت بیری شۆڕشگێڕانە زاڵ بێت بەسەر حەماسی شۆڕشگێڕانەدا . دیارە به هۆی حەزی خۆم لە خوێندنەوە و مێژووی سیاسیی عێراق و کوردستان، تێمگەیاندن که مفاوەزات مانای بوون بە حکومەت ناگەیەنێت، هەر شتێکیش لەتەنیشت بەعسەوە دروست بێت، گەر حکومەتێکی بچووکیش بێت، بەعس ئێستا دڵداریی لەگەڵدا دەکات و دەیخاتە لیستەوە و له داهاتووشدا لەناوی دەبات. ئەزموونی حوکمی زاتیی 1970 و پاشان هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و نشوستی 1975 لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی، نموونەیەک بوو بەردەوام دووبارەم دەکردەوە.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,222
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
Articoli collegati: 53
Articoli
Biblioteca
Biografia
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Sulaimaniya
Dialetto: Curdo - Sorani
Partito: Komela R.
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( زریان سەرچناری ) su 22-07-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 23-07-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) in: 22-07-2022
URL
Questo oggetto è stato visto volte 1,222
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,129
Immagini 105,665
Libri 19,678
File correlati 98,550
Video 1,420
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Folders
Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Libro - Letterario Biblioteca - PDF - Biografia - Persone di tipo - Writer Biografia - Persone di tipo - Kurdolog Biografia - Sesso - Femminile Biografia - Dialetto - Italiano

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.281 secondo (s)!