| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
voce Classifica |
|
Eccellente |
Molto buono |
media |
Povero |
Bad |
|
Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 |
English | 0 |
عربي | 0 |
فارسی | 0 |
Türkçe | 0 |
עברית | 0 |
Deutsch | 0 |
Español | 0 |
Française | 0 |
Italiano | 0 |
Nederlands | 0 |
Svenska | 0 |
Ελληνική | 0 |
Azərbaycanca | 0 |
Fins | 0 |
Norsk | 0 |
Pусский | 0 |
Հայերեն | 0 |
中国的 | 0 |
日本人 | 0 |
رووبار
قەڵبەزەی بەرزی کوێستان
ئەڕژێته نێو دارستان
بەفراوی کێوان دێنێ
رووبارێ پێک دەهێنێ
رووبار ئەکەوێته ڕێ
دارستان دێڵێته جێ
ئاواییەک لەو قەراخا
له نێوان دار و باخا
بەرامبەر به خۆراوا
ئەڕوانێته سەر ئاوا
رووبار ئەڕوا به بەر دێدا
خوڕەی جوانی دێته گوێدا
هاوینان خۆر داخ ئەبێ
گەرمه نیوەڕۆی ناو دێ
منداڵان دێنه سەر ئاو
بۆ مەله یا ماسی ڕاو
زۆریان تێ دا هەژاره
چاوی له دەس ڕووباره
بۆ پێخۆر ماڵێ داماو
کاری بووەته ماسی ڕاو
نیوەڕۆیه و ناو دێ چۆڵ
کوڕی شوان، گورج و گۆڵ
رێ دەکەوێ بۆ ڕووبار
سک برسی و شڕە بار
به هیوای قولاپ و تۆڕ
ماسی بگرێ بۆ پێخۆر
دێت و ئەگاته سەر ئاو
دەس ئەکاته ماسی ڕاو
رووبار ئەڕوا به بەر دێدا
خوڕەی جوانی دێته گوێدا
ماوەیێ زۆری ئەدا سەر
ماسی یێک دێنێته دەر
ماسی کۆرپه و ورده، زۆر!
به کار نایه بۆ پێخۆر!
سینگی سپیی؛ خوێناوی
پەلەقاژەی تاوتاوی
تێ دەکۆشێ جاروبار
خۆی بخاتەوه ڕووبار
پێستی جوانی برژاوه
زیخی پێوه تلاوه
زیخی داخی نیوەڕۆ
دڵ ماسی دێنێته سۆ
کاتێ قولاپی خوێنین
ئەخرێته نێو ئاوی شین
دڵی ئەو ماسییه کۆرپه
راوەستابوو له خورپه
رووبار ئەڕوا به بەر دێدا
خوڕەی جوانی دێته گوێدا
ئەی ماسی وێڵی هەژار!
بۆ دەگەڕای له ڕووبار؟
ئاخۆ تۆش له ڕێی سەفەر
بۆ پێخۆر بووی دەربەدەر؟!
ئێوەش له نێو ماسییان
بۆ پاره و پێخۆر ژیان؟
هەژارەکان ئەمرێنن؟
خوێنی یەک تر ئەڕژێنن؟
رووبار ئەڕوا به بەر دێدا
خوڕەی جوانی دێته گوێدا
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 959
HashTag
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Aggiunto da (
زریان سەرچناری
) su
23-07-2022 Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da (
هاوڕێ باخەوان
) su
23-07-2022 Questa voce recentemente aggiornato da (
زریان سەرچناری
) in:
23-07-2022 URL
Questo oggetto è stato visto volte 959