ئاوێکی خراپ ڕژاوە.
لەناو بنەماڵە و خێزاندا، باپیران و داپیران چوارچێوەی کۆمەڵێک نەریتیان داڕشتووە کە ئەندامانی خێزان لەسەری دەڕۆن، دەشێ لە هەندێک خێزاندا، چەند نەریتێکی خراپ داهاتبێ و لە ڕابردوو و ئیستادا پەیڕەوی لێبکرێت، لەلایەن کەسانی باشەوە، نەتوانرێ بە ئاسانی ئەو نەریتانە تێکبشکێندرێ، لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: ئافرەتێکی بێوەژن کوڕێکی تاقانەی هەبوو، زۆری خۆش دەویست، کوڕەکە بە منداڵی لە ماڵە دراوسێیەکیان هێلکەیەکی دزێ، دایکی بێلێپرسینەوە بۆی کردە ڕۆن، کوڕ بەو شیوەیە گەورە بوو، بووە دزێکی گەورە، لەسەر دزیکردن گیرا و دادگا بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ دا، لە کۆتا قسەیدا وتی: دەمەوێ دایکم ببینم و زمانی ماچ بکەم، کاتێک دایکی هات و زامانی دەرهێنا، کوڕەکەی گازێکی لە زمانی دایکی گرت و قرتاندی، وتی: ئەو ڕۆژەی هێلکەکەم دزی، سزات بدامایە، ئێستا لەسیدارە نەدەدرام. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 425
Scrivi il tuo commento su questo articolo!