پزیشکێکی پسپۆڕ ڕایگەیاند، منداڵێک لە پشکنینی (ئای کیو) دا توانای زیرەکیی زیاتر لە 125% دەرچووە، تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان کتێبی خوێندووەتەوە.
دکتۆر کۆچەر عومەر، پزیشکی پسپۆڕی مناڵان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بەرپرسانی پەروەردەی کردووە دەڵێت، ئەو منداڵەی کە پشکنینی (ئای کیو)ی بۆ کراوە یەکێکە لە نەخۆشەکانم، تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان کتێبی خوێندووەتەوە، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب یەک عەرەبانە کتێبی کڕیبوو، هەر زوو هەمووی خوێندبووەوە، زیرەکییەکی لەڕادەبەدەری هەیە و ئاستی زیرەکی (125%) زیاتریشە.
دەشڵێت، “پێویستی بە قوتابخانەی تایبەتە بۆ بڕینی قۆناغەکانی خوێندن بەشێوەی خێرا و بوونە ئەستێرەیەکی پرشنگداری بواری زانست”.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوە کردووە، کاتێک ڕەوانەی پەروەردەی سلێمانی کردووە، بەداخەوە وەڵامیان داونەتەوە کە هیچ پڕۆژەیەکی وا نیە لە پەروەردەی کوردستاندا.
داواشدەکات هەوڵێکی جددی بدرێت بۆ ئەم جۆرە قوتابییانە کە “دڵنیام ژمارەیان زۆرە”.
زیرەکی ئەو منداڵە نزیکە لە ئاستی ئەنیشتاین و ستیڤن هاوکینگ کە ئاستی ئەوان گەیشتوونەتە 160 پلە.[1].
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,152
Scrivi il tuo commento su questo articolo!