گوون لە سک
ئەگەر منداڵێک هێڵکە گوونەکانی لەسەرەوە بن و چووبنەوە ناو سک ئەوا دکتۆر دەڵێت: پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، تاوەکو زیانی بۆ ئایندەی نەبێت و کوڕێکی تەواو دەربچێت بۆ خێزانداری و وەچە خستنەوە، چونکە گوون لەسک بوون نەخۆشییە، وەکو لایەنی ئیدیۆمیش لێرەدا دووبارە بە پیاوێکی نەخۆش دەوترێت لەبواری دەروونییەوە کە(حەقد) و ڕق و قینە لە دڵدا هەڵبگرێت و لە دەرفەتێک بگەڕێت بۆ تۆڵە کردنەوە و دەست وەشاندن بەو جۆرە مرۆڤانە دەوترێت: گوون لەسک. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 620