Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,256
Immagini 104,988
Libri 19,449
File correlati 97,730
Video 1,402
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بوونەوەرە سۆشیال میدیاییەکان
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بوونەوەرە سۆشیال میدیاییەکان

بوونەوەرە سۆشیال میدیاییەکان
بوونەوەرە سۆشیال میدیاییەکان
#عەتا محەمەد#

ئێمە لە کوێدا دەژیین؟
ئەمڕۆ ڕێکەوتی نووسەرێکم کرد، کە تەمەنی هەڵکشاوە، دوای ئەوەی بانگی کردم، پێی وتم ئەوە نووسینم بە ماسنجەر بۆ ناردوویت، پێتگەیشتووە؟ منیش وتم نەخێر، بزانە بۆ کەسێکیترت ناردووە. وەک ئەوەی پرسیار و وەڵامەکەشی بۆ گرنگ نەبێت، یەکسەر لێی پرسیم: ئەی شتەکانم نابینیت؟ منیش وتم کاتێک بچمە فەیسبووک و پۆستت بێتەبەرچاوم، بەدڵنیاییەوە دەیبینم. ئەویش وتی ئەی بۆ هیچت دیار نییە؟ بە ڕاستیی منیش تێنەگەیشتم و پرسیم هیچی وەک چی؟ ئەویش وتی لایک، کۆمێنت.. هیچت نابینم بۆم بنووسیت.

ماوەیەک لەمەوپێشیش لەسەر سەردانییکردنم بۆ لای هاوڕێیەک، شاعیرێک بە زمانێکی نزم و بازاڕیی پۆستێکی لەسەر نووسیم. تەنها لەبەرئەوەی سەردانی هاوڕێیەکم کردووە. ئەم دوو ڕووداوە، هەرچەند بچوکن، بەڵام جارێکیتر وای لێ کردم پرسیارێکی پێچەوانە لە خۆم بکەم و بپرسم: فەیسبووک و سۆسیال میدیا چیان لێمان دەوێت؟ نەوەک پرسیارەکە ئەوەبێت، کە ئێمە چیمان لەوان دەوێت.

-1-
سۆشیال میدیا وەک بەکارهێنەری ئێمە
یەکێک لە کێشەکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە، بەهۆی کەڵەکەبوونی زانیاریی ڕاست و درۆوە لە سۆسیال میدیا و ئاگاداربوونی لە زۆر شت، ئەوەیە کە پێی وایە هەموو شتێک دەزانێت، بەڵام زانین و بوونی تێگەیشتن یاخود بوونی تێڕوانین لەسەر بابەت و شتەکان، دوو شتی جیاوازن. بۆ نمونە دەشێت زانیاریت لەبارەی دوا وێنەی گەردوونەوە هەبێت و قسەشی لەسەر بکەیت، بەڵام تێگەیشتنت نەبێت بۆ وێنەکان و خودی گەردوون بەو هەموو ئاڵۆزییەی هەیەتی. تەنانەت ئەو ئاپانەی ئێستا لە مۆبایلەکانماندا هەن و بەکاریان دەهێنین، (بەتایبەت ئەوانەی تۆڕی کۆمەڵایەتین)، زانیاریمان لەبارەیانەوە هەیە و زۆریشمان بەردەوام دەڵێین ژیانیان گۆڕیوە و تێکداوە، کەچی تا دێت زیاتر تەسلیمیان دەبین و ئەو تێگەیشتنەمان نییە بۆیان، کە ئێمەیان کردووە بە بوونەوەرێکی دیجیتالیی و ئێمە زیاتر لەوێدا دەژین، نەوەک لە واقیعدا. بەراست ئێمە لە سەردەمی مردنی واقیعدا ناژیین؟

ئەوەی ئێمە پێی ڕاهاتووین و دەیزانین، ئەوەیە کە مرۆڤ بەکارهێنەری (شتەکانە)، بەڵام بە تێگەیشتنمان لەم سەردەمەی تیایدا دەژین، دەبینین لە ئێستادا هاوکێشەکە پێچەوانەیە و ئەوە شتەکانن مرۆڤ بەکاردەهێنن. ئازادییەکی وەهمیان لەلا درووست کردووین بەوەی توانای هەڵبژاردنمان هەیە و دەتوانین شتەکان بەکاربهێنین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ئەوانن ئێمە بەکاردەهێنن و وردە وردە ئێمەیان کردووە بە بوونەوەرێکی دیجیتالیی.
لەم سەردەمەدا ئەوە مرۆڤ نییە کەرەستە و ئامرازەکان بەکاردەهێنێت، بەڵکو ئەوە ئەوانن وادەکەن ئێمەی مرۆڤ پێویستی بدۆزینەوە بۆیان، تا بەکاریان بهێنین. ئەگەر لە کۆندا تەورێک، مەنجەڵێک، بۆ پێویستیی مرۆڤ و نەوە دوای نەوەش بەکاربهێنرایە، ئەوا لەم سەردەمەدا ئۆتۆمبیلەکان ئێمە لێ دەخوڕن. ئۆتۆمبیل هەیە و بەنزینیشی تیایە، دەبێت شوێنێک بدۆزینەوە تا ئۆتۆمبیلەکە بۆی بچێت.

ئەگینا زۆرجار چوونمان بۆ سیتەک بۆ نانخواردن، یاخود پیاسەکردن، هیچ پێویست نییە و لە ڕاستیدا ئەوە ئۆتۆمبیلەکەیە ئێمە لێ دەخوڕێت. ئەگەر پێشتر شەمەندەفەر و فڕۆکە بۆ گواستنەوە و سەفەر بەکارمان بهێننایە، ئەوا لەم سەردەمەدا زۆرجار هەرزانبوونی بلیت وادەکات، سەفەرێک ڕێکبخەین، کە پێشتر بیرمان لێی نەکردۆتەوە و پێویستمان نەبووە. بۆ کەرەستە و ئامرازەکانی ناوماڵ و... بەهەمان شێوەن. چ ماڵێک هەیە چەندین شتی زیادەی تیادا نەبێت، کە کڕدراون، کەچی هیچ پێوستیی بۆ نەدۆزراوەتەوە تا بەکاربهێنرێن.

بەهەمان شێوە لەم سەردەمەدا، بوونی ئاپێک لە مۆبایلەکانماندا، کە پێویستمان نییە، وادەکات ئێمە دایبەزێنین و پێویستییەکی بۆ بدۆزینەوە تا بەکاری بهێنین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ئەوە وا دەکات ئێمە بەکاربهێنێت. من بۆ خۆم تا ئێستا: فەیسبووک، واتساپ و ڤایبەر (بۆ قسەکردن تەنها لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانم)، تەلەگرام (بۆ دەستگەیشتنم بە کتێبێکی زۆری نوێ بە پی دی ئێف)، هەوڵمداوە (بە مەبەست) هیچ ئاپێکیتری سۆشیال میدیایی بەکارنەهێنم. تەنانەت لەوکاتەوەی لە فەیسبووک بەشی (ستۆری) هەیە، تا ئێستا و بە مەبەست، هیچ وێنەیەکم تیادا دانەناوە و نامەوێت ئەوان من بەکاربهێنن و لە ژیانی خۆمدا پێویستی بۆ بەکارهێنانی ئەوان بدۆزمەوە. ئیتر سناپ چات، ئینستاگرام، تویتەر، تیک تۆک... تا ئێستا نیمن، چونکە من نامەوێت ئاپەکان وابکەن خۆیان و بەشەکانیان، بەکارم بهێنن و هەوڵبدەم بە بوونی ئەوان، منیش پێداویستییان بۆ بدۆزمەوە. تا ئێستاش ئەمەم وەک مەشقێک لەگەڵ خۆمدا کردووە و دەمەوێت ئەو ئاپانە ئەوەندە بەکاربهێنم، کە پێویستمن، نەوەک پێویستییان بۆ بدۆزمەوە.

-2-
سۆشیال میدیا چی لێمان دەوێت؟
سەرەتا دەبێت جیاوازی لەنێوان تەماشاکەری سۆسیال میدیا و بوونەوەری سۆسیال میدیاییدا بکەین، کە دوو جۆر مرۆڤی جیاوازن. کاتێک دەچینە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، یا وەک تەماشاکەرێک دەچین و هەندێکجار لەماوەی جیاجیادا پۆستێک دادەگرین، کە ئەم جۆرە مرۆڤە لە خراپترین حاڵەتدا تووشی ئاڵودەبوون دەبێت و کاتێکی زۆر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ و وێنەو... بەسەر دەبات. بەڵام زۆرێکمان وەک بوونەوەرێکی سۆسیال میدیایی دەچینە ناوەوە و بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین، بووینەتە بوونەوەرێکی دیجیتالی و واقیعمان بووە بە واقیعە دیجیتالی و وەهمییەکە.
سەبارەت بە بوونمان بە بوونەوەری دیجیتالیی، ئەوەی گرنگە بیزانین ئەوەیە، کە سۆشیال میدیا چی لێمان دەوێت؟ نەوەک ئێمە چیمان لەو دەوێت، چونکە لە ڕاستیدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زیاتر ئەوانەی بۆ نووسین و دانانی ڤیدیۆ و وێنەن، پێش وەخت دوو پرسیاریان لە ئێمە کردووە، بەبێ ئەوەی بە خۆمان بزانین، ئەوانیش:
یەکەم: ئێستا بیر لە چی دەکەیتەوە؟

دووەم: ئێستا چی دەکەیت؟
هەمووان بەبێ ئەوەی بزانن و مەبەستیان بێت، لە سایەی ئەم دوو پرسیارەدا وەڵام دەدەنەوە و پێیان دەڵێن: ئێستا نان دەخۆم (بە وێنەشەوە بۆی دادەنێن)، هەڵوێست دژ بە ڕووداوێک دەردەبڕم، کە هەر ئێستا ڕوویداوە، یاخود بەسەرهات و نوکتەیەکی نوێم پێیە، دەمەوێت کەسێک بشکینم، چونکە چووە سەردانی کەسێکی کردووە، هاوڕێیەکم بینی، دەمەوێت پلار لە کەسێک، حیزبێک، هاوڕێیەکم بدەم کە لێک دوورکەوتووینەتەوە و دەیان شتی تر.

هەربۆیە ئەوە سۆشیال میدیایە پرسیاری کردووە و ئێمەش وەڵامی ئەو دەدەینەوە. نەوەک پێمان وابێت پێویستییەکمان هەیە لە وتنی ئەو شتانەدا. جا دەکرێت هەندێکمان وەڵامەکەمان هەروا شتێکی کتوپڕ بێت، کە لەوساتەدا دانیشتووین و پۆستی دەکەین، یاخود بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەین، بەردەوام ئێمە لەژێر کاریگەریی ئەو دوو پرسیارەدا پۆست دەکەین. خۆدەشکرێت کاری جدی و وتار و نووسینی جدیی و چالاکیی و... پۆست بکەین و نەهێڵین ئەو دوو پرسیارە هەژموونیان بەسەرمانەوە هەبێت.

(لێرەدا ئەو جیاوازییە گرنگە لەنێوان ئەو دوو دۆخەدا). بەڵام کاتێک ڕۆژانە لە وەڵامی ئەو دوو پرسیارەدا، دوو پۆست و سێ پۆست دەکەین لەسەر ژیانی تایبەتیمان، هەڵوێست پیشاندان بۆ هەموو شتێک و قسەکردن لەسەر هەموو شتێک. تەنانەت بوونەوەری سۆسیال میدیایی زۆرجار بیرکردنەوەکانی ئەو ساتەی دەنووسێتەوە، بەرانبەر شاشەکە دانیشتووە. یاخود ڕۆژانە وێنەی ستۆریی دادەنێین و دەمانەوێت ئەوانیتر بمانبینن، ئەوە تەنها ئاڵودە نەبووین، بەڵکو بووین بە بوونەوەرێکی ناو ئاپەکان و سۆسیال میدیا. بووین بە مرۆڤێک لە واقیعی دیجیتالیدا دەژین و بۆ ئەو دەژین. نموونەیەک لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم، بۆردوومانی تورکیایە، کە بە هەزاران هەڵوێست لە دژی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام لە خۆپیشاندان دژ بەو تاوانە، بیست کەس کۆدەبێتەوە. ئەمە ئاماژە نییە بۆ خەمساردی، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرێک واقیعی ڕاستەقینەی گواستۆتەوە بۆ ناو واقیعی دیجیتالیی.

چەند ساڵێک لەمەوبەر کچێکی هەرزەکاری سویدیی، دژ بە پیسبوونی ژینگە، توانیی بە پۆستێک، خۆپیشاندانێک لە ستۆکهۆلم ڕێکبخات، کە وا مەزەندە دەکرا دەهەزار کەس تیایدا بەشداربووبێت. لەوانەیە جیاوازییەکە ئەوەبێت، هێشتا واقیع لەوێ نەمردووە و ژیان بە تەواوەتی نەگواستراوەتەوە بۆ ناو مۆبایل و ئاپەکان. واقیع لەناو واقیعەوە دەگۆڕدرێت.

لەلای بوونەوەری سۆسیال میدیایی، سنوورێک لەنێوان ژیانی تایبەتی و گشتیدا نامێنێت. بەردەوام هەوڵ دەدات ڕووتببێتەوە تا ئەوانیتر بیبینن. دانیشتن و شت کڕین و قاوەخواردنەوە و بیرکردنەوەکانی بۆ ئەوانیتر باس دەکات، ئەوانەی بوونێکی واقیعییان نییە.

-3-
سۆشیال میدیا و پەرچەکردار
ئەو دۆخەی لەو دوو پرسیارەوە تێی دەکەوین و ژیان دەگوازینەوە بۆ ناو مۆبایلەکانمان، ئەوەیە کە لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، ئێمە تووشی پەرچەکردار دەبین و دەبینە بوونەوەری پەرچەکرداریی، ئەویش لە واقیعدا نا، بەڵکو لە مۆبایلەکانماندا. چونکە ئێمە لەگەڵ ئەو وەهمەدا ڕاهاتووین، کە سۆسیال میدیا لەلای درووست کردووین و پێمان وایە لە هەموو بوارێکدا ڕای تایبەتی خۆمان هەیە و ئاشکرای دەکەین.

باشترین نموونە ئەو پەرچەکردارە بوو دژ بە وێنەکانی خاڵێکی بچووکی گەردوون بینیمان، کە زۆرجار کەسانی وا قسەی لە دژ دەکەن، کە ئاستی خوێندەواری و شارەزاییان لە فیزیا و گەردووناسیدا، مایەی پێکەنینە، بەڵام ئەو بۆتە بوونەوەرێک کە لەسەر پەرچەکردار دەژی، نەوەک لۆژیک. تەنانەت بە کۆمێنت هەوڵ دەدات ڕا لەسەر ڕای کەسانیتر بدات و بۆ ساتێک ناوەستێت و بیربکاتەوە، کە مەرج نییە ئێمە ئیشمان وەڵام دانەوەی ڕای کەسانیتر بێت، خۆ دەکرێت وەک ڕایەکیتر وەریبگرین و کەمێک بیربکەینەوە لە ڕای ئەوانیتر. پاشان ئەم جۆرە بوونەوەرە گوێ نادات بەوەی، کە کەسە دیجیتالییەکانی هاوڕێی، ئەم هەموو وێنە و شتە ڕۆژانەییانەی ئەویان بۆ گرنگە یا نا، چونکە ئەو تەنها دەیەوێت ببینرێت. هەربۆیە هیچ ڕێگایەک نییە جگە لەوەی وەک هاوڕێی ناو دنیای دیجیتال، لایەن بەریت.

-4-
ئێستا کە تۆ ئەم نووسینە دەخوێنیتەوە، ناڕاستەوخۆ سۆسیال میدیا لێی پرسیوویت: بیر لە چی دەکەیتەوە؟ لەگەڵ نووسینەکەدا بیردەکەیتەوە و دەتەوێت وەڵامی بیرکردنەوەکانی خۆت بدەیتەوە، یاخود یەکسەر هەست دەکەیت ڕات هەیە و بە پێویستیشی دەزانیت ڕای خۆت بڵێیت.
ئەم دوو هەڵوێستە، هەڵوێستی دوو مرۆڤی جیاوازە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 442
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | روانگەورەخنە
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Sociale
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 96%
96%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 01-08-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 01-08-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) in: 01-08-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 442
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,256
Immagini 104,988
Libri 19,449
File correlati 97,730
Video 1,402
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Provincia - Sud Kurdistan Biblioteca - Provincia - Fuori Articoli - Provincia - Italy Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Libro - Storia Biblioteca - Libro - Al- Anfal e Halabja Biblioteca - Libro - Linguistica Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Libro - Curdo emissione

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.328 secondo (s)!