ناونیشانی پەرتووک: بەندەر فەیلی
ناوی نووسەر: #بەختیار عەلی#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980دا لە یەکێک لە زیندانەکانی #بەغدا# لەدایک دەبێت. لەبەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتەوە و لەوێ گەورە ببێت. چیرۆکی ئەم پەرتووکە بەسەرهاتی ژیانی بەندەر و وردبوونەوەیە لە ڕۆژبەڕۆژ گەورەبوونی، باسکردنی ئەو شتە بچوکانەیە کە هەنگاوبەهەنگاو و پلەبەپلە بەندەر بەسەر پەیژەی ژیانێکی سەختدا سەردەخەن. پەرتووکەکە لەسەرخۆ و بە ڕەوتێک کە خێراتر نییە لە ڕەوتی ژیانی بەندەر خۆی، چیرۆکی ساتە گرنگەکان و هەڵچوونە دەروونییە کتوپڕەکانی کەسێک دەگێڕێتەوە کە لە زیندانە هەمیشەییەکەی خۆیدا کەمترین دەرفەتی هەیە دونیا ببینێت و تێیبگات. بەندەر لە جیهانێکدا دەژی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەی فەرمانبەرانی زیندان لەگەڵ بەرەی زیندانییان و مەحکومەکان، بەرەی ئەوانەی کاروباری مەرگ ڕێکدەخەن لەگەڵ بەرەی ئەوانەی بەرەو مەرگ بەڕێدەکرێن. بەندەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی قوربانیی ئەو هێزە گەورانەیە کە بە مێژووی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، بێئەوەی ئەو هیچیان دەربارە بزانێت یاخود بیانناسێت یان تێیانبگات، ئەو منداڵێکە دەرکراوەتە دەرەوەی ژیان و مێژوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە تێپەڕینی هەموو گەردەلول و ڕەشەبا توند و وێرانکەرەکان دەکات لەسەر جەستەی خۆی. ڕۆمانەکە نیشاندانی ئەو فشارە ترسناکەیە کە ژینگەی سیاسی لەسەر مرۆڤەکان درووستیدەکات تا بیانکات بە بەشێک لە خۆی، بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەم کارەیە، وەک گێڕەرەوەی پەرتووکەکە لە سەرەتادا دەڵێت: ئیشەکە تێڕامان و قووڵبوونەوەیە لە دەروونی سادە و ساکاری مەخلوقێک کە جیهانی بە جۆرێک بۆ بچوککراوەتەوە، دواتر هەموو شتێکی بێبایەخ، لای ئەو بەرتەقای دابەزین لەسەر ڕووی ئەستێرەیەکی نامۆ، گەورە و گرنگ دەردەکەوێت. گواستنەوەی ئەو ناکۆکییە بۆ خوێنەر، بەشێکە لە خواستی ئەم تێکستە، چۆن کەسێک هەموو ئەو شتانە سەیر دەبینێت کە چاو و نیگا و ئیدراکی ئێمە ئاسایی و بێبایەخ تەماشایاندەکات. جیهانی بەندەر جیهانێکە تا دوا ئەندازە بچوککراوەتەوە، بەڵام لە خودی ئەو بچوککردنەوە و بەرتەسککردنەوەیەدا چییەتی و چۆنێتی ئەم جیهانە ڕوونتر لە هەر ڕوانینێکی فراوانبیندا پانۆرامایی دەردەکەوێت. ڕۆمانەکە بیرهێنانەوە و ئاوڕدانەوەیەکیشە لە تراژیدیایەکی گەورە و ترسناک و فەرامۆشکراوی میللەتەکەمان کە تراژیدیای کوردانی فەیلییە... بەندەر فەیلی تەنیا ناوێک نییە، بەڵکوو میتافۆرێکە بۆ میللەتێک هەمیشە دۆخی زیندان و نامۆبوون دەژی.
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,961
Scrivi il tuo commento su questo articolo!