لە ڕۆژی 3 ی ئابی ساڵی 2014 تیرۆرستانی داعش دوور لە هەموو بەهایەکی ئاینی و مرۆڤایەتی هەڵسان بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید بەرامبەر بەخوشک و برایانی ئێزیدی لە #شەنگال# و دەورو بەری، کە ئامانجیان ڕەش کردنەوەی ئه و پێکهاتە ڕەسەنەی مرۆڤایەتی بوو. لەم تاوانەگەورەیەدا 1293 کەسی سیڤیل شەهید کران و 6417 کەس لە خوشک برا ئێزدیەکان ڕفێندران کە زۆربەی زۆریان منداڵ و کچ و ئافرەت بوون، بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون ئێستا دوای هەشت ساڵ لە تاوانەکە بە هاوکاری حکوومەتی هەرێم 3554 کەس ڕفێنراوەکان ڕزگارکراون هەولەکان بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی سەرجەمیان.
بەداخەوە ئەمساڵیش کاتێک ئه و بۆنە خەمناکە بەرز ڕادەگرین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدەکان و قوربانیەکان دادەنوێنین و بەداخەوەش هیشتا ژمارەیەکی زۆر لەخوشک و برایانی ئێزیدی لای گروپی تیرۆیسی داعش ماون و ڕزگار نەکراون
هەروەها بە سەدان خانەوادەی ئێزدی لەئاوارەیی و لەناو کەمپەکان ژیان بەسەردەبەن بەهۆی ئەوەی تا ئیستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. وە بەهۆی ئەوەی هیشتا ناوچەکەیان ئارام نیه و تاکو ئێستاش ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆ گەڕانەوەیان و ئاوەدان کردنەوەی شەنگال.
لەم یادەدا داوا دەکەین هەرچی زووە کەیسی جینۆساید کردنی ئێزدییەکان لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە لەسەر ئاستی جیهان بەجینۆساید بناسرێت وتاوانبارانی ئه و کەیسەش کە ئەندامانی داعشن دادگایی بکرێن و بەسزای خۆیان بگەن وە حکومەتی عێڕاق ئه و ناوچەیە ئاوەدان بکاتەوه و قەرەبوی خەڵکەکەش بکاتەوە تا بگەرێنەوە سەر مال و خاکی خۆیان.
#دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان#[1]
3 ی ئابی 2022
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,018
Scrivi il tuo commento su questo articolo!