Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,448
Immagini 105,317
Libri 19,454
File correlati 97,497
Video 1,395
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بۆ ئەکتەر، سەبارەت بە هونەری نواندن
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ ئەکتەر، سەبارەت بە هونەری نواندن

بۆ ئەکتەر، سەبارەت بە هونەری نواندن
بۆ ئەکتەر، سەبارەت بە هونەری نواندن
خوێندنەوەیەک بۆ مێتودی هونەری نواندن لای مایکڵ چێخەف
#دانا ڕەئوف#

مایکڵ چێخەف 1891-1955 تەنیا ئەکتەرێکی گەورە و دەرهێنەر نەبووە، بەڵکو پێداگۆگێکی بەسەلیقە و تیۆریستێکی بەتوانا بووە و مێتود و تەکنیکێکی تایبەت بەخۆی، سەبارەت بە هونەری نواندن و پەروەردەکردنی ئەکتەری دامەزراندووە. چێخەف توانایەکی گەورەی لە ڕادەبەری لە بەرجەستەکردنی هەموو چەشنە ڕۆڵێکدا هەبووە و بەشێوەیەکی بەهێز لەنێو پرۆسە شانۆییەکاندا گەشەی کردووە. زۆربەی ڕەخنەگرەکان کۆکن لەسەر ئەوەی، کە هەموو ئەو ڕۆڵانەی چێخەف لە شانۆی هونەری مۆسکۆ بینیویەتی، لە خودی ژیان گەورەتر بوون. ئەو ڕۆڵانەی ئەو بەرجەستەی کردوون، تەنیا نواندنی ئاسایی نەبوون، بەڵکو نواندنێکی هێندە چڕ بوون، کە لەوانە بووە، تەنیا لە خەونەکانماندا شتی وا ببینرێت، هەر لەبەر ئەوەیشە ئەو کارەکتەرانەی ئەو بەرجەستەی کردوون دیدێکی گشتگریان لە خۆ گرتووە، کە چەمکەکانی ژیان و مردن، خۆشەویستی و ڕق، جوانی و ناشرینیان تیا ڕەنگ داوەتەوە. ئەو ڕەخنەگرانەی شیکارییان بۆ تواناکانی چێخەف کردووە، باس لەوە دەکەن، کە بەهرە هونەرییەکەی چێخەف شتێک بووە لەسەرو توانا ئاساییەکانی مرۆڤەوە. چێخەف هێزێکی پڕ لە ڕاز و نیاز بووە، کە زیاتر لە ئەفسوون چووە، نەک ئەکتەر و مرۆڤێکی ئاسایی.

مایکڵ چێخەف کوڕی برای نووسەری گەورەی ڕووس ئەنتوان چێخەف 1860 – 1904 و ئەکتەری سەرەکی ستانیسلاڤسکی 1863 – 1938 و شانۆی هونەری مۆسکۆ بووە. چێخەف جگە لە ستانیسلاڤسکی لەگەڵ مایرهۆڵد 1874 – 1942، ڤاختانگۆڤ 1883 – 1922 و ساڵێکیش لە بەرلین لەگەڵ ماکس ڕاینهارت 1873 – 1943 کاری کردووە، هاوکات بەشدارییەکی کارای لە ستۆدیۆکانی ستانیسلاڤسکی لە شانۆی هونەری مۆسکۆدا هەبووە. ئەم بەرکەوتن و ئەزموونانەیش ڕۆڵێکی گەورەی لە پرنسیپەکانی هونەری نواندن و داهێنانی تەکنیکێکی نوێ و مێتودەکەی خۆیدا گێڕاوە. چێخەف لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا لە مۆسکۆ، یاداشتەکانی، کە زیاتر لە فەلسەفەی هونەر دەچێت، بەناونیشانی (ڕێگای ئەکتەر)ەوە بڵاو دەکاتەوە، لە پاڵ یاداشتەکانی ستانیسلاڤسکی (ژیانی هونەریم) بە باشترین بیوگرافیای ئەکتەر دادەنرێت، کە تا ئێستا لە ڕووسیا نووسرابێت.

چێخەف لەساڵی 1928ەوە ناچار دەبێت لە ڕووسیای ستالین ڕابکات و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانی لە تاراوگە بژی: سەرەتا لە لاتڤیا و لیتوانیا، دوای ئەوە دەچێتە فەڕەنسا، نەمسا، ئینگلتەرە و دواجاریش لە ئەمەریکا جێگیر دەبێت. چێخەف ئەم کتێبەیشی (بۆ ئەکتەر) لەساڵی 1953دا بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

تەکنیک و مێتودی هونەری ئەکتەر و نواندنی چێخەف هەژموونێکی گەورەی بەسەر بەشێکی زۆری ئەکتەرە گەورەکانی ئەمەریکا و هۆلیودەوە هەبووە، بۆ نموونە مارلین مۆنرۆ، ئەنتۆنی هۆپکینس و یاک نیکۆڵسن، ئەمرۆیش تەکنیک و مێتودەکەی بە یەکێک لە مێتودە گرینگەکانی پەروەردەکردنی ئەکتەر لە جیهاندا دادەنرێت. بەشێکی زۆری ئەکتەرە گەورە و پەیمانگاکانی هونەری نواندن مێتود و شێوازەکانی تەکنیکی هونەری نواندن بەپێی سیستێمەکەی چێخەف بەکار دەهێنن؛ کە لە مەشقەکانی جووڵەی جەستە، چۆنییەتی ئاخاوتن، ئازادکردنی بەربەستەکانی جەستە، دیوی ناوەوە و دەرەوەی ئەکتەر، کارکردن لەسەر کارەکتەر و ئامڕاز و پێکهاتەکانی تری ئەکتەر و بەرجەستەکردنی، دەگرێتەوە.

چێخەف قوتابییەکی زیرەکی ستانیسلاڤسکی بووە و وەک ئەکتەر توانیویەتی لەگەڵ سیستێمەکەی مامۆستاکەیدا گەورە بێت، هاوکات توانیویەتی لە بنەکاکانی مێتود و سیستێمەکەی مامۆستاکەیەوە، شتێکی تر، قووڵتر، بەرفراوانتر، چڕتر و هەروەها ساکارتر دروست بکات و مێتودێکی تایبەت بەخۆی دەستەبەر بکات. ستانیسلاڤسکی، وەک هونەرمەندێکی گەورە، لە ڕەوتی ژیانی هونەری خۆیدا دید و بۆچوونەکانی سەبارەت بە هونەری نواندن و ئەکتەر گەشە پێداوە، گۆڕانکاری تیاکردووە و بە تیۆری و پراکتیک هەوڵی بەرجەستەکردن و نووسینەوەی داوە، لەبەر ئەوەیشە، کە گرانە وەڵامێکی ڕێک و ڕاستت سەبارەت بە کۆی سیستێمەکەی ستانیسلاڤسکی دەست بکەوێت. بۆ نموونە مێتود و کارەکانی ستانیسلاڤسکییەکی گەنج هەمان مێتود و چۆنییەتی کاری ئەو ستانیسلاڤسکییەی، کە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا خستوونییەتییە ڕوو، نییە. بێگومان ستانیسلاڤسکی کاریگەرییەکی بەهێزی بەسەر چێخەفەوە هەبووە، بەڵام چێخەف لەسەرەتاکانی ژیانی هونەری خۆیدا، هەوڵی ئەوەی داوە لە لاسایی ئەکتەرە گەورەکان دووربکەوێتەوە و مێتودێکی خۆی دەستەبەر بکات، کە لە زۆر ڕووەوە جیاوازییەکی تەواوی لەگەڵ مامۆستاکەیدا هەبووە. چێخەف بڕوایەکی تەواوی بە ئەکتەرێکی مەشقپێکراوی سەراپاگیر لە بوارەکانی سایکۆلۆژی-فیزیکیدا هەبووە، هەروەها دووپاتی لایەنە ناوەکییەکانی ئەکتەر دەکاتەوە، بەڵام ژیانی تایبەتی ئەکتەر بەکارناهێنێت بۆ پێگەیاندنی ئەکتەر، وەک ستانیسلاڤسکی کاری لەسەر دەکرد. بۆ نموونە ستانیسلاڤسکی لە ڕێگای (ئەگەری) ئەفسووناوییەوە، ئەکتەرەکانی دەخستە نێو ڕەوش و بارودۆخە جیاوازەکانی ڕۆڵەکانیانەوە، چێخەف ڕێگایەکی تر بۆ نزیکبوونەوەی ئەکتەر لە ڕۆڵەکەی دەگرێتەبەر. چێخەف هانی ئەکتەرە دەدات، کە بەر لە دەستکردن بە پرۆڤە، بە خەیاڵ و فەنتازیا لە ڕووکاری دەرەوەی ڕۆڵەکەی بڕوانێت، دوای ئەوە هەر بە خەیاڵ و فەنتازیا هێڵە سەرەکییەکانی کارەکتەر، ڕەوش، شوێن و کات دادەڕێژێت و هەنگاو بە هەنگاو لە ڕۆڵەکەی نزیک دەبێتەوە. چێخەف دەڵێت: (پێویستە ئەکتەر جیاوازی لەنێوان خۆی و ستایلی ژیانی لەگەڵ کارەکتەرەکەیدا بکات و بە تەواوی خۆی لە ویست و هەست و سۆز و ئەو شتانەی لە ژیانی ڕۆژانەیدا لەسەری ڕاهاتووە دووربکەوێتەوە، لەبری ئەوە خۆی لە دنیا فیزیکییەکەی کارەکتەرەکەیدا ببینێتەوە.)

چێخەف هەر وەک ستانیسلاڤسکی بەدوای ماناکانی ژیاندا دەگەڕا، هاوکات تێگەیشتن لە بنەما بنەڕەتییەکانی هونەرەکەی خۆی بگات و ستراکتورێکی فەلسەفی و ڕۆحیی بۆ دارێژێت. چێخەف لە دیدێکی قووڵی ڕۆحیی، تێڕوانینێکی دینییەوە لە شانۆی دەڕوانی، هونەر و ژیان دوو جەمسەری پێکەوە بەستراون و یەکتر تەواو دەکەن.

فەنتازیا مەودایەکی هونەری و پانتاییەکی ئازاد بە ئەکتەر دەبەخشێت، ئەکتەر تەنیا جەستە و هەندێک هەست و سۆز و تەکنیکێکی ساکار و ڕوکەش نییە، بەڵکو ئەکتەر دەبێت ئەو تەکنیک و مێتودەی هەبێت، کە گۆڕانکاری لە خودی خۆیدا دەکات و ڕاستەوخۆ و بڕواپێکراوە. چێخەف دید و بۆچوون و تەکنیکی مێتودەکەی لە کتێبی (بۆ ئەکتەر) -سەبارەت بە هونەری نواندن-دا کۆکردۆتەوە، ئەم کتێبەیش هێندە دەوڵەمەندە، تەنیا کتێبێک نییە بۆ کاری ئەکتەر، بەڵکو دەرهێنەر، شانۆنامەنووس، دراماتۆرگ، ڕەخنەگری شانۆ، تەکنیکاران و تەنانەت بۆ مێژوونووسانیش گرینگ و بەسوودە. چێجەف لە پێشەکییەکی کورتی ئەم کتێبەدا دەڵێت: (سەرەتای پرۆسەی کارکردنم، بەر لە چەندین ساڵ لەمەوبەرەوە لە ڕووسیا و شانۆی هونەری مۆسکۆوە دەست پێدەکات، کە بۆ ماوەی شانزە ساڵ لەوێدا کارم کردووە. لەو دەمەدا لەگەڵ ستانیسلاڤسکی، نمیرۆڤیچ، ڤاختانگۆڤ و سیلوێریتسکی، وەکوو ئەکتەر، دەرهێنەر، مامۆستا، هاوکات وەک بەڕێوبەری هونەری هەندێک لە شانۆکانی تری مۆسکۆ، کارم دەکرد و توانیم گەشە بە مێتودەکانی ئەکتەر و دەرهێنان بدەم و هەر لەو ڕوانگەیەشەوە تەکنیکێکی تر بخوڵقێنم، کە ئەم کتێبەی لێوە هاتۆتە بەرهەم.)

لە ساڵی 1936دا، دیردری هێرست و بیاتریس سترەیتی، بە مەبەستی خوڵقاندنی شانۆی چێخەف، پەیمانگایەکی هونەری نواندن لە هۆڵی دارتنیگتن لە دیڤۆنشایر لە ئینگلتەرە، دەکەنەوە، بەڵام ئەم پەیمانگایە بەهۆی دووەم جەنگی جیهانییەوە دادەخرێت. چێخەفیش ناچار دەبێت بەرەو ئەمەریکا بروات، لەوێش شانۆیەکی پرۆفیشیناڵ، لە شێوەی ستۆدیۆدا بە ناوی (شانۆی چێخەف)ەوە دادەمەزرێنێت و لەسەر کار و گەشەی تەکنیک و مێتودەکەی بەردەوام دەبێت. ئەم شانۆیە، لە ڕوانگەی ڕێپۆرتوارێکی کلاسیکییەوە، ئەو ڕێگا نوێیە بۆ پرنسیپێکی تری هونەری نواندن و تەکنیکی ئەکتەر و پەیڕەویکردنی مێتودێکی نوێ دەکاتەوە. کتێبی (بۆ ئەکتەر)یش لە دوانزە بەشدا، بەچڕی ئەزموونی ئەو هەموو ساڵەی چێخەف لە زمانێکی ساکار و لە کۆمەڵێک مەشقی ئەکتەر و لە چەندین شیکاری ورد و لە ڕێنمایکردنی ئەکتەر و دەرهێنەرەکاندا، خۆی دەبینێتەوە. جەستەی ئەکتەر و سیکۆلۆژی، فەنتازیا و بەرجەستەکردنی وێنە ناوەکییەکان، ڕاگوزاری و گروپی شانۆیی، ئەتمۆسفێر و هەست و سۆزی خودگەرا، ئاماژە سیکۆلۆژییەکان، ڕۆڵ و بەرجەستەکردنی ڕۆڵ، خوڵقاندنی خودگەرایانە، کۆمپۆسیشونی نەمایش، نەمایشی جۆراوجۆر، چۆن لە کارەکتەرەکەت نزیک دەبیتەوە، چەند نموونەیەکی ڕاگوزاری، بەشەکانی ئەم کتێبە پێکدەهێنن، هاوکات کتێبەکە پاشکۆیەک و دوا گوتەیش، باسێکی تێروتەسەلە لەسەر مایکڵ چێخەف، لە خۆ دەگرێت.

چێخەف لەبەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا، ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە ئەکتەر دەبێت جەستەی وەک ئامێرێکی گرینگی پیشەکەی خۆی ببینێت، کە بەو جەستەیە گوزارشت لەو دیدە بەرجەستەکراوەی خۆی لەسەر شانۆ دەکات، هاوکات دەبێت بە دوای هارمۆنییەتێکی سەراپاگیر و گشتگری تەواودا، لەنێوان جەستە و ڕۆحدا بگەڕێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەم هارمۆنییەتەیش، تەنیا مەشقی فیزیکی ئەکتەر ناگەیەنێتە ئەنجامەکان، بەڵکو دەبێت ئەکتەر بە شێوەیەکی قووڵ گەشە بە هەست و سۆزی بدات تا بگاتە ئاستە فراوانەکانی خوڵقاندنی ڕەوشە دەروونییە جیاوازەکان. لەبەر ئەوە دەبێت جەستەی ئەکتەر تێکەڵاوی ڕەوش و ئاستە جیاوازە دەروونییەکان بێت: بە شێوەیەک، کە ئەو هەست و هۆشی و چینە قووڵ و جیاوازە دەروونییانە، هەنگاو بە هەنگاو گۆڕانکارییان بەسەردا بێت و وەرگرێکی نێرەرەکە، کە وێنە، هەست و سۆز و ئاڕاستە و خواستەکانی کارەکتەرەکەن.

چێخەف دەیەوێت لە دیدێکی ماتریالیزمەوە هەنگاو بۆ بنەمایەکی ڕۆحی بنێت و ئەکتەر ئاوێزانی ستراکتورێکی تر بکات، کە زیاتر چەمکێکی ڕۆحیی و تێڕوانینێکی دینی لە خۆ دەگرێت. هەژموونی دیدە ماتریالیزمییەکە، ئەکتەر ناچار دەکات ڕێگایەکی پڕ مەترسی بگرێتە بەر، کە هەموو چەمک و بنەما سیکۆلۆژییەکان لە هونەرەکەیدا دەسڕێتەوە و بایەخ بە بەهاکانی جەستەی ئەکتەر نادات. بە بڕوای چێخەف ئەکتەر ئەو هونەرمەندەیە، بە هەموو ماناکانی ئەو وشەیە، ئەو توانایەی هەیە ئەو شتانە ببینێت و هەستییان پێ بکات، کە بۆ کەسانی ئاسایی شاراوە و نەبینراوە. ئەکتەر دەبێت بەو شێوە سیستێماتیکە کار بکات، کە جەستەی تەنیا بەرهەمهێنەری شتە ماتریالییەکانی ژیان نەبێت، بەڵکو بتوانێت ئەو هەستە ناوەکییە هونەرییە بخوڵقێنێت، کە بەرجەستەی چینە قووڵەکەی ناوەوەی مرۆڤ دەکات. چێخەف لەم ڕووەوە دەڵێت: (دەبێت جەستەی ئەکتەر سەرلەنوێ فۆرمی خۆی لە ناوەوە بخوڵقێنێتەوە.) دوای ئەوە چێخەف وەک قۆناخی دووەم کار لەسەر دەوڵەمەندی ڕەوشە دەروونییەکان دەکات، لەم بارودۆخەیشەوە دەڕوانێتە سەر ئەو فۆرمەی، کە چۆن جەستە و دەروون گوێڕایەڵی ئەکتەربن. ئەو دەیەوێت ئەکتەر ببێت بە ئاغای خۆی و پیشەکەی و بە تەواوی هەموو شتێکی (ڕێکەوت) لەبیر خۆی بەرێتەوە و لەبری ئەوە بنەمایەکی بەهێز بۆ بەهرەکانی خۆی دروست بکات. تەنیا دەسەڵات بەسەر جەستە و دەرووندا، دڵنیابوون، ئازادی و هارمۆنی، کە پێویستن بۆ خوڵقاندن، دەبەخشێت بە ئەکتەری هونەرمەند. چێخەف ئاماژە بۆ ئەوەیش دەکات، کە لە هەموو بەرهەمێکی هونەری ڕاستگۆ و گەورەدا، چوار بەها هەن، کە ئەو هونەرمەندە لە کارەکەیدا ڕەچاویان دەکات: ساکاریی، فۆرم، جوانیی و تەواوێتی. بەهەمان شێوە، دەبێت ئەم چوار چۆنایەتییەیش لای ئەکتەر گەشە بکات.

یەکێک لە مێتودە گرینگەکانی چێخەف کارکردنە لەسەر خەیاڵ و فەنتازیا. لە ڕێگای فەنتازیاوە وێنەکان لە ناوەوە دەبینیت و بۆ هەر وێنەیەکیش سیکۆلۆژیای خۆی بۆ دەستەبەر دەکرێت، هەروەک ئەو مرۆڤانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەریان دەکەویت. چێخەف بەهۆی فەنتازیاوە جیاوازییەکی گەورە دەبینێت؛ لە ژیانی ڕۆژانەدا مرۆڤەکان تەنیا لە ڕووکاری دەرەوەیانەوە شتەکان دەبینن و تەنیا گوزارشتی سیمای دەم و چاو، جووڵە، ئاماژە، دەنگ و بە هەڵە حاڵی بوون و دوور لە ژیانی ناوەوە. (بەڵام ئەو وێنانەی خۆم بە فەنتازیا دەیانخوڵقێنم هەمان شێوەنین، ژیانی ناوەوەیان بە تەواوی بۆ دید و تێڕوانینی من کراوەن و دەیانبینم: هەستەکانیان، چۆنییەتی کارەکتەرەکانیان، بیرکردنەوەیان، بۆچوونەکانیان و هیوا و داخوازییە قووڵەکانییان بە کراوەیی لە بەردەستماندا دەبن، بەهۆی فەنتازیاکانمانەوە کاردەکەین تا ژیانی ناوەوەی دەبینین.)

چێخەف چەندین مەشقی بۆ بەهێزکردنی فەنتازیا و چۆنییەتی بەکارهێنانی هێناوەتەوە، بۆ نموونە کارەکتەرێک لەنێو خۆتدا و بۆ خۆت بخوڵقێنە و دەست بکە بە گەشەپێدانی ئەم کارەکتەرە، شەن و کەوێکی باشی هەموو وردەکارییەکانی بکە، بۆ چەندین ڕۆژ و هەفتە، لە ڕێگای ئاراستەکردنی پرسیار و وەڵامی دیار و بینراوەوە کاری لەسەر بکە، بیخەرە نێو چەندین ڕەوش و ژینگە و کەشی جیاوازەوە، چاودێری پەرچە کردارەکانی بکە، لە سیمای کارەکتەرەکەیدا قووڵ ببەرەوە. گوێ لە پەیڤەکانی بگرە و بیهێڵە با قسەت بۆ بکات و هاوشان و هاوڕێگای ئاواتەکانی، هەست و سۆزەکانی و جۆری بیرکردنەوەکانی بە. بەشێوەیەک خۆتی بۆ بکەرەوە، کە ژیانە ناوەکییەکەی کاربکاتە سەر ژیانە ناوەکییەکەی خۆت. هاوکاری بکە و پێکەوە کاربکەن و بە (پێشنیازەکانی) ئەگەر جێگای ڕەزامەندی تۆن، قایلبە. ژیانێکی درامی و هەروەها خێستێکی کۆمیدیشی بۆ بخوڵقێنە.

چەمکەکانی ڕاگوزاری و پانتاییەکی فراوانی سەربەست بۆ جووڵەی ئەکتەر پێویستییەکی گەورەیە، ئەکتەر بە نێو چینە جیاواز و هەمەچشنەکانی کارەکتەرەکەیدا قووڵ دەکاتەوە و لەو سەربەستییە ڕەهایەوە، لە ڕاگوزارییەکی فرە مەودای فەنتازیئامێزەوە دەگاتە ئەنجامێکی سەراپاگیر. ئەو ئەکتەرەی خۆی سنووردار دەکات و تەنیا کار لەسەر ئەو دیالۆگ و ڕستانە دەکات، کە شانۆنامەنووسەکە بۆی داناوە و تەنیا ڕێنماییەکانی دەرهێنەرەکەی بەرجەستە دەکات، بێ ئەوەی بەشێوەیەکی سەربەست کار لەسەر بنەما ڕاگوزارییەکان بکات، کویلەیە و خۆی ڕادەستی کەسانی تر دەکات، بێ ئەوەی توانای خوڵقاندنی هەبێت. ئەکتەر هونەرمەندێکی خولقێنەرە و لەبەر ئەوە دەبێت بنەمایەکی بۆ بیرکردنەوەیەکی قووڵ و گەڕانێکی هونەری هەبێت تا بتوانێت سیستێمێکی فەلسەفی خۆی دەستەبەر بکات. بێگومان ئەگەر ئەو سەربەستییەی ئەکتەر، کە چێخەف باسی دەکات، بنەما و ئاڕاستە و ئامانجێکی دیاریکراوی نەبێت، ئەوە دەبێتە سەربەستییەکی تەواو بێ سوود.

زۆرجار نواندن و ئاخاوتنی سەرپێی (ڕاگوزاری) ئەتمۆسفێر دەخوڵقێنێت، کە کارەکتەرەکان بە یەکتر و بینەرانەوە دەبەستێتەوە و ڕیتم و ژیانی ناوەوەی نەمایشەکە بەرەوپێشەوە دەبات. ئەتمۆسفێر بە هێزێکی گەورەوە کار دەکاتە سەر نواندن و بە شێوەیەکی لاشعوری هەموو جووڵەکان، پەیڤ، چۆنییەتی نواندنەکە، بیرکردنەوە و هەست و سۆز لە ئەتمۆسفێرێکی بەهێزدا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و دەسەڵاتێکی ڕەهایان بەسەر ئەکتەر و نەمایشەکەدا دەبێت. ئەو ئەکتەرانەیشی، کە کارەکتەرەکانی خۆیانیان دۆزیوەتەوە و هەست بە گرینگی ئەتمۆسفێر، لە نەمایشەکەدا دەکەن، دەزانن چ پێوەندییەکی بەهێز لەنێوان ئەوان و بینەراندا دروست دەبێت. ئەتمۆسفێرێکی دروست و بەهێز بینەران ڕادەکێشێتە نێو نەمایشەکەوە و لەگەڵ ئەکتەرەکاندا پێکەوە دەبنە یەک گروپ. هەموو نەمایشێکی بێ ئەتمۆسفێر، جۆرە وێنەیەکی میکانیزمی بێ ڕۆح دروست دەکات، هەرچەندە بینەران هەست بە توانای ئەکتەر و ئەو تەکنیکە بەرزەی بەکاری دەهێنن، هەروەها بەهای دەق و هێزی دەرهێنان و ئێستاتیکا دەکەن، بەڵام بێ هێز و ئەفسوونی ئەتمۆسفێر نەمایشێکی سارد و بێ گیان و بێ ژیانمان پێشکەش دەکەن.

ئەکتەر دەبێت بەباشی لەوە بگات، کە جیاوازی لەنێوان هەست و سۆزە خودگەراکەی کەسایەتی کارەکتەرەکە و ئەتمۆسفێری دیمەنەکەدا هەیە، هەردووکیان و لەسەر ئاستێکی بەرز پەیوەستن بە هەست و سۆزەکانەوە، بەڵام بەیەکەوە کار ناکەن و دەکرێت بوونیان بە تەنیشت یەکترییەوە هەبێت، هەرچەندە هەردووکیان بە تەواوی بە دوو ئاڕاستەی جیاوازدا کار دەکەن.

چێخەف لەم کتێبەیدا، گرینگیەکی گەورە بە ژێستە (بزاوت) سیکۆلۆژییەکان دەبەخشێت، ئەکتەر دەبێت بزانێت ئامانجی سەرەکی ڕۆڵەکەی چییە؟ کەی ئەمەی بۆ دەرکەوت، ئەوسا هێدی هێدی ژێستە سیکۆلۆژییەکانی بونیاد دەنێت، ئەمەیش لەسەرەتادا بە تەنیا بە بەکارهێنانی قۆڵ و باڵ و دەستەکانت. کارکردن و دۆزینەوەی ژێستە سیکۆلۆژییەکان دەتکات بە بەشێک لە ڕۆڵەکەت، ویست و هەست و سۆزەکانت بەهۆی ئەم ژێستانەوە دەجووڵێنەوە و زیندوو دەبنەوە، دوو جۆریش ژێستی سیکۆلۆژی هەن، یەکێکیان لەسەر شانۆ و لە ژیانی ڕۆژانەیشماندا بەکاریان دەهێنین، کە بە ژێستە واقیعی و ئاساییەکە ئاماژەی بۆ دەکرێت. ئەویتریان دەکرێت بە ژێستە ناوکۆییەکان ناوزەد بکرێن، کە چێخەف بە ژێستە سیکۆلۆژییەکان ئاماژەی بۆ دەکات. ژێستە واقیعییەکانی ژیانی ڕۆژانە، ویستی ئەکتەر بە ئاگاناهێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم ژێستانە سنوودار و بێهێز و تایبەتمەندن. هاوکات پابەندی هەموو جەستە، ژیانی دەروونی و ڕۆحمان نابنەوە، بەڵام ژێستە سیکۆلۆژییەکان سەراپاگیرە و جەستە و ڕۆح و ژیانی ناوەوەی ئەکتەرەکە بۆ فیگوری کارەکتەرەکان ئامادە دەکات.

ژێستە سیکۆلۆژییەکان پەیوەستن بە ڕیتمەوە، ئێمە هەموومان لە ژیاندا ڕیتمی خۆمان هەیە، ئەمەیش پەیوەندی بە مەزاج و چارەنووسمانەوە هەیە، هەروەها ڕۆڵی کارەکتەرەکانیش لە هەموو دەقێکدا مەزاج و چارەنووسی خۆیان هەیە. بە هەمان شێوە ڕیتمی دەرەکی و ڕیتمی ناوەکی هەیە، هەندێک جار ئەم ڕیتمانە پێکەوە کار دەکەن و یەکتری تەواو دەکەن، هەندێک جاریش بە تەواوی جیاوازن و دژ بەیەک کار دەکەن.

چێخەف لەم کتێبەدا، بە ووردی باسی جۆرەکانی دەق و نەمایش دەکات، هەموو دەقێک: تراجیدی، دراما، میلۆدراما، کۆمیدی یان ساتیر و تەنانەت نەمایشی لێبوکئاسایش، لەسەر شانۆ فۆرم و تەکنیکی تایبەت بە خۆیان بۆ بەرجەستەکردنیان، دەوێت. چێخەف دەڵێت لێبوک لە تراجیدی دەچێت، بەڵام بە ئاڕاستەیەکی جیاواز، سیکۆلۆژیای لێبوکێک جیاوازە لە سیکۆلۆژیای کارەکتەرێکی کۆمیدی یان تراجیدی: پەرچەکرداری کارەکتەرێکی کۆمیدی لە مەودا و مەدارێکی ناتورالیزمیدا دەسوڕێتەوە، بۆ نموونە، کە شتێکی مەترسیدار ڕوودەدات ترس دایدەگرێت، توڕە دەبێت ئەگەر ڕەوشەکە ئەوە بخوازێت و هەمیشە هاوشانی مۆتیڤە کۆمیدییەکانی خۆی دەبێت. بەڵام لای لێبوکێک بە پێچەوانەوەیە، بە شێوەیەکی ناتەبا پەرچەکرداری دەبێت، جووڵانەوە و پەیوەندییەکانی بە دنیای دەرەوە، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراوە. دەکرێت لێبوکێک لە دیمەنێکدا لە شتێک بترسێت، کە بە هیچ شێوەیەک ترسناک نییە، لەوانەیە بگری، کە ئێمەی بینەران چاوەڕوانی قاقای پێکەنینین یان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی، هیچ بایەخێکی نەبێت. پەڕینەوە لە هەست و سۆزێکەوە بۆ یەکێکی تر پێویستی بە هیچ جۆرە قووڵبوونەوە و بنەمایەکی سیکۆلۆژی نییە. پەژارە و دڵخۆشی، توڕەبوونێکی نائاسایی، هێمنییەکی بێ سنوور، پێکەنین و گریان، بێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو، بە شێوەیەکی ساکار و لە پڕ بە دوای یەکتریدا دێن. ئەوەی لە کارەکتەرێکی یان ئەکتەرێکی لێبوکدا پێویستە، ڕاستگۆییەکی ڕەهایە، لێبوک دەبێت بڕوایەکی تەواوی بەوە هەبێت، کە دەیکات و دەیڵێت و ئەو منداڵە بێت، کە لە بەرگی کەسێکی گەورەدا ڕەفتار دەکات. لێبوک ئەو منداڵە هەمیشەیی و بێکۆتایەی ناوەوەت بەئاگا دێنێتەوە، کە لە هەمان کاتدا دووپاتی دوا ئاستەکانی ئەو ساکارییە قووڵەی لای هەموو هونەرمەندە گەورەکان هەیە، دەکاتەوە.

چێخەف بایەخێکی گەورە بە چۆنییەتی نزیکبوونەوەی ئەکتەر لە ڕۆڵەکەی دەبەخشێت، ئەمەیش بە ناوەندێکی گرینگی مێتودەکەی دادەنرێت و هەموو چەمک و بەشەکانی تری تەکنیکەکەی، بۆ نزیکبوونەوەیەکی قووڵی ئەکتەرە، لە ڕۆڵەکەیەوە. بە بۆچوونی چێخەف، یەکێک لە هەنگاوە گرینگەکانی نزیکبوونەوەیش لە ڕۆڵ، خەیاڵ و فەنتازیایە، بۆ ئەم مەبەستەیش ڕێنمای ئەکتەر دەکات، هەر ئەوەندەی ڕۆڵەکەی خۆی وەرگرت، بۆ چەندین جار دەقەکە بخوێندێتەوە تا دەسەڵاتی بەسەر هەموو دەقەکەدا دەشکێت. دوای ئەوە فۆکوس بخرێتە سەر ڕۆڵەکەی خۆی و دیمەن لە دوای دیمەن لەسەر شانۆ بهێنێتە پێس چاوی خۆی. لەو ساتانە ڕامێنێت (ڕەوشێک، ڕێنماییەک، دیالۆگێک)، کە سەرنجی ڕادەکێشێت. بەم شێوەیە بەردەوامبە تا ژیانی ناوەوەی کارەکتەرەکە، بەهەمان شێوەی ڕووکاری دەرەوەی دەبینێت، دوای ئەوە چاوەڕوانبە تا هەست و هۆشی خۆت بەئاگا دێننەوە.

چێخەف ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە وێنەکانی خەیاڵی خۆمان لە هەموو جۆرە بەربەستێک دوورن، لەبەر ئەوەی ئەو وێنانە بەرهەمی ئەو ئان و ساتەن و بەشێوەیەکی خۆرسک و ڕاستەوخۆ لە خەیاڵ و فەنتازیاماندا خوڵقاون. هەموو ئەو شتانەیشی، کە کاری ئەکتەر پەک دەخات، دەگەڕێتەوە بۆ جەستەیەکی گەشەنەکردو یان بەربەستە سیکۆلۆژییەکان، بۆ نموونە سەرقاڵ بوون بەخۆوە، نەبوونی متمانە و ترس لە هەڵەکردن. فەنتازیا بێ ئەتمۆسفێری کارەکتەر و نەمایشەکە لاسەنگ دەبێت، ئەتمۆسفێری ڕۆڵ و نەمایش چەندین نهێنی و چینە جیاوازەکانی دەقەکە بۆ ئەکتەر ئاشکرا دەکات و ڕیتمی ڕۆڵ لە نەمایشەکەدا ڕادەگرێت. ڕیتمی کارەکتەرەکە، بەشەکانی تری کاری ئەکتەر چڕ دەکاتەوە و ئەیانبەستێتەوە بەیەکەوە، بۆ نموونە ڕیتم بەهایەکی گرینگی بۆ خەیاڵ و هەروەها ئەتمۆسفێریش هەیە. ئەمە جگە لەوەی ژێستە سیکۆلۆژییەکان زیاتر قووڵ دەکاتەوە و لەگەڵ ڕۆڵەکەی دەیانبەستێتەوە بە بەشەکانی تری کاری ئەکتەرەوە. چێخەف لە ڕێگای مێتودەکەیەوە، هەم هەمئاهەنگی لەنێوان ڕیتمی ناوەوە و ڕیتمی دەرەوەی کارەکتەرەکەدا دروست دەکات و تەرازووی ناوەوە و دەرەوەی کارەکتەرەکە ڕادەگرێت.

ئامادەبوونی بینەر لەیەکەم ڕۆژەکانی مەشق و پرۆڤە لە خەیاڵی ئەکتەر و دەرهێنەردا، بەهایەکی گەورەی دەبێت. چێخەف ڕۆڵێکی گەورە بەو ئامادەبوونەی بینەر، بەر لە ئامادەبوونییان بۆ نەمایشەکە، لە خەیاڵی ئەکتەردا دەبەخشێت؛ ئەکتەر و دەرهێنەر بەم ئامادەکارییە سیکۆلۆژییەی ئەندێشەییەی بینەر، ئەو کەرەستەیە بەدەست دەهێنن، کە چۆن بتوانن بە شێوەیەکی قووڵتر، بنەما و چینە جیاوازەکانی دەقەکە بدۆزنەوە و متمانەی بینەران بەدەست بهێنن.[1]

سەرچاوە:
Michail Tjechov, Till skådespelaren. Om skådespelarkonsten. Schildts & Söderströms, Helsingfors 2014.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 342
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دانا رەئوف
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Artistico
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 90%
90%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 19-08-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( ئاراس ئیلنجاغی ) su 19-08-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 342
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,448
Immagini 105,317
Libri 19,454
File correlati 97,497
Video 1,395
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - PDF - Articoli - Libro - Linguistica Articoli - Dialetto - Italiano Articoli - Provincia - Fuori Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - PDF -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.937 secondo (s)!