ناونیشان: کالینینگراد
ئامادەکار: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
کالینینگراد:
شارێکی ڕوسیە دەکەوێتە دەرەوی سنووری ڕوسیا لەسەر دەریای بەڵتی، دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاواوی ڕوسیا، هیچ سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیادا نییە، و سنووری هاوبەشی لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا و دەریای بەڵتی دا هەیە.
کالینینگراد بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێک بوو لە ئەڵمانیادا، مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1255 کاتێک فرسان تۆتۆنی قەڵاێک لەسەر بانێک دروستکرد و ناوی نا کۆنیگسبرک (چیای پادشا)، شارەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1758 بوو بە بەشێک لە ڕوسیا پاش سەرکەوتنی ڕوسیا لە شەڕی حەوت ساڵ، و لە ساڵی 1762 شارەکە گەڕایەوە بۆ شانشینی بروسیا، بەڵام لە ساڵی 1946گەڕایەوە بۆ سەر ڕوسیا و بوو بە شارێک لە ڕوسیا کە پەیوەندیان لە ڕێگای دەریاوە بوو.
کالینینگراد دەکەوێتە ناو بازنەی پانی باکووری ڕۆژئاوا و ژمارەیەک دەوڵەت لە ڕوسیای جیای دەکاتەوە بەڵام لە ڕێگای دەریاوە بە ڕوسیا دەگات، لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە بۆ ماوەی 205کم، و لە باکوورەوە بۆ باشوور بۆ ماوەی 195کم، و ڕووبەری کالینینگراد 15.1 هەزار کم2 و ژمارەی دانیشتوان 945 هەزار کەسە، سنووری کالینینگراد بریتییە لە پۆڵەندا لە باشوورەوە و لیتوانیا لە باکوور و ڕۆژهەڵات و دەریای بەڵتی لە باکوورەوە، شارەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەوروپا بۆیە دەکەوێتە نزیک ژمارەیەکی زۆری بەندەر و ناوەندی بازرگانی وەکو
ڤیلینۆس لە (لیتوانیا) بەدووری - 350 کم، و ڕێگا لە (لاتیڤیا) بەدووری- 390 کم، وارسۆ لە (پۆڵەندا) بەدووری – 400 کم، و مينسیک لە (بیلاروسیا) بەدووری – 550کم، و بەرلین لە (ئەڵمانیا) بەدووری– 600 کم، و کۆبنهاگن لە (دانمارک) بەدووری– 680 کم.
لە هەمان کاتدا بەنزیکەی 800 کم لە شاری بسکۆف لە ڕوسیا دوورە، و نزیکەی 100کم لە نزیکترین بەندەری ڕوسیا لەسەر دەریادا دوورە، هەچەندە لە ساڵی 1945 بوو بە بەشێک لە ڕوسیا بەڵام تا ئێستا باسی جیابوونەوە لە ڕوسیا نەکراوە یان چوونە پاڵی دەوڵتی دیکەدا، تەنها یەک کێشە ڕووبەڕووی شارەکە بۆتەوە لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیتی جاران، بریتییە لە جیابوونەوەی شارەکە لە بەشە وشکانییەکانی دیکەی ڕوسیادا.
دیمۆگرافیای شاری کالینینگراد پێک دێت لەم ڕەگەزانە، ڕوس لە 772,534 (%86.4)، و بیلاروسی لە (%3.6)، و ئۆکرانی لە (%3.7)، و لیتوانی لە (%1.1)، و ئەرمن لە (%1.0)، و ئەڵمان لە (%0.8)، و تەتار لە (%0.5)، و ئازەری لە (%0.4) و پۆڵەندی لە (%0.3).[1]