بەزبری کلکی ئێسقان دەشکێنێت
وتراویشە: سەگ بە زەبری کلکی ئێسقان دەشکێنێت، مرۆڤ کە کلکی ڕاستەقینەی نییە، بەڵام کلکی واتایی (مەعنەوی) هەیە، بۆ نمونە کەسێک کارێک ئەنجام دەدات، ئه و کارە لە توانای ئەودا نییە، بەڵام کەسێکی گەورەتر و بەتواناتر و دەسەڵاتدار لە پشتیەوە هەیە، پشتیوانی دەکات، ئینجا لە کوردەواریدا هەرکاتێک کەسێک خۆی توانای نەبێت بەپشت بەستن بە یەکێکیتر کارێک ئەنجام بدات، بەتەوسەوە دەوترێت: بەزەبری کلکی ئێسقان دەشکێنێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,273
Scrivi il tuo commento su questo articolo!