#لولوبییەکان# نزیکەی سێ هەزار ساڵ پێش زایین لە ناوچەکانی کوردستانی ناوەند نیشتەجێ بوون و بە یەکێک لە کۆنترین گەلانی ئەم ناوچەیە دادەنرێن.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، لولوبییەکان یەکێکن لە باپیرەکانی کورد کە چەقی نیشتەجێبوونیان لە دەشتی شارەزوور و دەوروبەری بووە و دەسەڵاتدارییان لە ناوچەکانی کوردستانی باشوور دەگەیشتە سلێمانی، دەشتی شارەزوور، ناوچەکانی #پیرەمەگروون#، #کۆیە#، #تەقتەق#، #ڕانیە#، #قەڵادزێ#، #دەربەندیخان# و لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش دەگەیشتە دەریاچەی #ورمێ#، دەریاچەی #زرێبار#، #سەرپێڵی زەهاو# و #مەریوان#.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 393
Scrivi il tuo commento su questo articolo!