دڵێکی ئەوێت بەرگەی ئەو ئازارە بگرێت خاڵۆ گیان ئەزانم چ شۆکێکە بۆت جگەرگۆشەکەت لە تورەکەیدا هەڵگرتووە
نەفرەت لە ڕژێمی خوێنڕێژی فاشیستی ئۆردوگان و تورکیا
عەلی ڕەزا ئەرسەلان پیاوێکی کوردی دانیشتووی ئەرزرومی باکووری کوردستانە و دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کە بچێت ڕووفاتی کوڕەکەی وەربگرێتەوە، تووشی شۆک بوو کاتێک لە تورەکەیەکدا ڕووفاتەکەیان پێدایەوە.
ئەو باوکە کە بە تەنیا سەردانی #ئامەد#ی کردبوو لە پزیشکی دادوەری تورەکەیەکی پێدرا و پێی وترا کە ئەمە ئێسک و پروسکی کوڕەکەیەتی.
هاکان ئەرسەلان کە لە 2ی کانوونی یەکەمی 2015 لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی سووری ئامەد گیانی لەدەست دا، دوای حەوت ساڵ بەم جۆرە تەرمەکەی ڕادەستی باوکی کرایەوە.
عەلی ڕەزا ئەرسەلان ئەڵێت بەو جۆرە ڕووفاتەکەیان دامەوە هەستم دەکرد دنیا بەسەرمدا ڕووخا، نەمدەزانی چۆن بە تەنیا ڕووفاتەکە ببەمەوە بە ئەرزڕوم و چی بە هاوسەرەکەم بڵێم. [1]
01-09-2022
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 296
Scrivi il tuo commento su questo articolo!