کل: مادەيەکی شێوه بۆدرەیە له هاڕاندنی جۆرە بەردێکی ڕەش دروست دەبێت، پێی دەڵێن ئۆکسی سولفید، وەک هێمای کیمیایی به (sb) دەنووسرێت، ئەو کله هاڕاوەیە لە کۆن لەو جۆرە بەرد و هەروەها لەناوکی قەسپیش دروست دەکرا، پاش ئەوەی دەسوتێنرا و ئینجا دەهاڕدرا، ژنان بۆ چاوڕشتن و ڕازاندنەوەی چاو بەکاریان دەهێنا، جگە لەوەی چاوی جوان دەکرد، سوودی بۆ تەندروستی چاویش هەبوو، هەندێک پیاویش کاتی خۆی چاویان بەکل دەڕشت وەک پارێزی بۆ تەندروستی چاو.
کلدان: پارچە پێستەیەک یان کوتاڵێک بوو، کلی يەدەگی تێ هەڵدەگیرا، وەکوو کيسه باخەڵ (جزدان) بوو، له دوو پارچە بە یەکەوە دەنووسران و پۆشەرێکیشی بەسەردادەهاتەوە.
کلچووک: له قۆچی ئاژەڵ یان داربەڕوو دروست دەکرا، وەک قەڵەم ڕەساس وابوو بەس زۆر باریکتر بوو، درێژیەکەی 10سم دەبوو، سەرێکی باریک و تيژ و لوولەيی بوو، ئەو سەرە تیژه لە ناو کلی کلدانەکە دەندرا و بەنێوانی هەردوو پێڵووی چاودا دەهێنرا بۆ ڕەشکردن و ڕشتنی چاو. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 312
Scrivi il tuo commento su questo articolo!