تیمی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە حکومەتی خۆجێی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت ئاستەنگی زۆریان بۆ دروستدەکرێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە 10-09-2022، بە ئامادەبوونی #عومەر سەید عەلی# و #مستەفا سەید قادر# و ژوورەکانی یاسایی و ڕۆژنامەوانی، ژووری حکومەت کۆبونەوەی ئاسایی لەگەڵ تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی بەڕێوەبرد.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزوتنەوەی گۆڕان بەبواری ڕاگەیاند ”کۆبونەوەکە پەیوەست بوو بە کێشە ئیداری و خزمەتگوزارییەکان و کەمی داهات و تەداخولی حیزبی لە سێکتەرەکان و کاریگەری ئەو دۆخە لەسەر ئەدائی دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی #گەرمیان# و #ڕاپەڕین# و زیادبوونی نیگەرانی و ناڕەزایەتیەکانی هاوڵاتیان”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”بەرپرسانی گۆڕان، بە زانیاری و دۆکیۆمێنت و داتای پێویست ئاستەنگ و لەمپەڕەکانیان ڕوون کردەوە کە دەخرێنە بەردەمیان”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد ”ئەگەر کێشەکانی بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەر نەکرێن ئەوا ڕاستییەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,221
Scrivi il tuo commento su questo articolo!