سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێک 09
#شەماڵ بارەوانی#
لەوێ هەموان لەسایەی سیستەمی سیکۆلاریزم و لەژێر سێبەری بنەماکانی سیکۆلاریزمدا.، موکەڕەم و موعەزەز، پارێزرا و ڕێزلێگیراون. کەواتا سیکۆلاریزم ئەو دەعباو دیکتاتۆر و مۆتەکە و دڕندە تۆقێنەرە نییە، کە ئیسلامگەراکان زۆر چەواشەکارانە، دەیانەوێ بە خەڵکی بناسێنن. نەخێر، هەرگیز، ئەو درۆ و چەواشەکارییە ڕاست نییە، کە سەلەفیزم و ئیسلامگەراکان لە دژی سیکۆلاریزم دا دەیکەن و سیکۆلاریزم بە دژایەتی کردنی ئاین یەکسان دەکەن.
لە بەشەکانی پێشوو باسمان لەوە کرد، کە سیکۆلاریزم هیچ کاتێک بە واتای دژایەتی کردنی ئایین و قەدەغەکردنی ئایین و مورادیفی بێ دینی نایەت، وەکو ئەوەی ئیسلامگەراکان وای پێناسەدەکەن و بە هەڵە و مەبەست و نەزانانە، بۆ دەروێشەکانیان و خەڵکێکی سادە لەوح، ئیعراب و شرۆڤەی دەکەن.
ئەو ئیسلامگەرایانەی بە هەڵە و چەواشەکارانە، دیسان بە مەبەست بۆ لێدان لە سیکۆلاریزم، کۆمۆنیست و ماتریالیست تێکەڵ دەکەن و عەلمانیەت هاوتای بێ دینی و یەکسان بە ئیلحاد و بێ بڕوایی دەکەن.
ئەوسەلەفیگەرایانەی بە مەبەست و زۆر چەواشەکارانە پڕۆپاگندەی بێ بنەماو بەتاڵ دەکەن، نەخێر و هەرگیز، عەلمانیەت بە هیچ شێوەیەک دژایەتی کردنی دین نییە، بەڵکو عەلمانیەت دەیەوێ” ئیتر دیانەت، خواپەرستی، نوێژ، زکر، تەهلیلە، مزگەوت، تەکیە، خانەقاو ئەو شتانە پتر بخرێنە قاڵبێکەوە کەڕێگە لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی نەگرن164.)٭
ئەو سەلەفیە توندڕۆ فێندەمێنتالیستانەی (وائەزانن لەوڵاتی ئێمە خەڵک زۆرتر خوا پەرستە، لەوڵاتە دیموکراتی و ئازادی و مەدەنیەکانا خەڵک زۆر لەخوا هەڵگەڕاوەتەوە، بەپێچەوانەوە، لەوییا مەسائیلی خواپەرستی و ئازادی عەقیده زۆرترە لەلای ئێمە، زۆر زیاترە.212)٭، وا حاڵی بوونە (عەلمانیەت ئیلحاد ئەگەیەنێ..گوایە عەلمانیەت دژی ئایین، خواو، یەکتاپەرستی، پێغەمبەر، ئەسحابەکان، قورئان دڕاندن و سوتاندنە.162)٭،
لە کاتێکدا لەوڵاتە عەلمانیەکان، ئەو وڵاتانەی بە تەواوی و بە واتای وشەو بە کردەنی عەلمانین، نەک تەنهابە دروشم و ناو، لە نموونەی وڵاتانی ئەوروپا، کەهەموویان عەلمانین و ئازادی ئایین و مەزهەبیش لەو وڵاتانە لەوپەڕیدایە و خەڵکی ئازادە پێڕەوی لە چ ئایینێک دەکات و لە چی ئایینێکیش ناکات و دەڕوات بۆ کام پەرستگایش، کەسیش ڕێگری لێ ناکات و هیچ دەوڵەتێک لەو دەوڵەتە عەلمانیانەیش نەچوونە تا مزگەوت و کلێسا و ئاتەشگا و مەعبەدەکان بڕوخێنن و ئایین قەدەغە بکەن.
کەواتا مرۆڤ هێندەی لە ناو بازنەی دەوڵەتێکی سیکۆلارو لەسایەی سیستەمێکی سکولاریزمدا ئازادی ئایینی و بیرو باوەڕ و مافەکانی پارێزراو دەبێت، سەدا یەکیش لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتێکی سیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی و مەزهەبی و ئیسلامیدا ئازادی و مافەکانی زامن و پارێزراو نابن. مێژوو واقیعیش ئەمەیان سەلماندووە.[1]
…….
1-مەلابەختیار، (دیموکراسی و دوژمانی)، پ163.
2-سەرچاوەی پێشوو، پ212.
3-هەمان سەرچاوە، پ11.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!