#مەسرور بارزانی# پیرۆزبایی لە #یانەی وەرزشی دهۆک# دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق.
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپاتکردەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,102
Scrivi il tuo commento su questo articolo!