ڕاگەیەندراوەکەی کۆماندۆ ئەوەندە ئاست نزمە هی وەڵام دانەوە نیە
فراکسیۆنی گۆڕان وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی کۆماندۆ دەداتەوە لەسەر ڕێگری کردن لە ڕزگار محەمەد ئەندامی فراکسیۆنەکە لە مەرزی پەروێزخان.
لەڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕان هاتووە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرپرسیار دەکەین لە ئاستی پاراستنی ئەندامانی پەرلەمان و سەرکۆنەکردنی ئەو ڕەفتارە نەشیاو و نادروستە حیزبیانەی بۆتە لەمپەر لەبەرامبەر بەدواداچوونی ئەرکی پەرلەمانی و بێ بەهاکردنی ڕۆڵی پەرلەمانتاران.
دەربارەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی کۆماندۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن هەرچەندە ڕاگەیەنراوەکەی ئەم هێزە ئەوەندە ئاست نزمە لە ڕووی سیاسی و یاسای و ئیداریەوە هی وەڵام دانەوە نیە و بەڵام هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆیانە ئەوە بزانن کە ئەندامانی پەڕلەمان پێویستیان بەڕەزامەندی و مۆڵەت و نوسراو نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی پەرلەمانتاری خۆیان و پەرلەمانتار نابێت بپشکنرێت و پارێزبەندی یاسایی هەیە.
فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر ڕووداوەکە داوای هەڵوێست لە پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی تر دەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,189
Scrivi il tuo commento su questo articolo!