سینگ سپیلکە؛ بەرلووزوە
17 سانتيمێترە. کلکی قوڵەیە و زۆر بەقیتی ڕادەگرێ. پەڕ و باڵی قاوەيی ئاماڵ ڕەشە. گەروو و بەرسینگی سپییە. زگی شێ ڕەنگە و بۆلای پاشەڵی ڕەش هەڵدەگەڕێ. نێرە و مێیەی یەک ڕەنگە. بەباڕی پشتی بۆری قورقوشمييە و بەرزگی خاڵی بۆر و ڕەشی تێدایە. ئەو باڵندەیە لەسەر ئەو بەردانەی کە لە نێو ئاودا قیت بوونەتەوە هەڵدەنیشێ و سەر و کلکی دەجووڵێنێتەوە. هەر لەوێوە بينە دەکێشێتە ناو ئاو و لەژێر ئاوەوە چينە دەکا. نەوی فڕە. توند بەکەنار جۆباراندا دەفڕێ. تەنیا دەژی، هەر لە شوێنێک دەژی و جێگای خۆی ناگۆڕێ. هێلانەی خڕی خۆی لەژێر ڕەوەزی ئاوهەڵدێر، پرد و ديواری کەنار ڕووبار ساز دەکا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 196