راگەیەندراوی ژمارە3
بۆ ئاگاداریی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و بیروڕای گشتی
بەداخ و کەسەرەوە ڕادەگەیەنین کە لە هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و قوتابخانەی منداڵان، تا ئێستا چوار تێکۆشەری دێموکرات شەهید و بە دەیان کەس بریندار بوون.
شەهیدەکان بریتین لە؛
1- #میلاد پورساحێب#
2- #هاجەر زەرگە#
3- #محەمەد خەلیلی#
4- شێرکۆ بەرتەنی
رۆحیان شاد و ڕێگا و ڕێبازیان پڕ ڕێبوار.[1]
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,312