#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# داوای پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش لە #پارتی دیموکراتی کوردتستا#دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی دەیەوێت لەگەڵ پارتی بە شاندێکی هاوبەش بچنە #بەغدا#و بەشداری بکەن لە نووسینی کارنامەی حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەو مەبەستە یەکێتی داوای پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی لەپارتی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت پێش چوونە بەغدا، گفتوگۆ بکەن و ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی بەغداو چەند بابەتێکی تر بکەن.
بوار زانیویەتی، پارتی تائێستا بە فەرمی وەڵامی یەکێتی نەداوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تائێستا یەکێتی سوورە لەسەر کاندیدکردنی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 806
Scrivi il tuo commento su questo articolo!