ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی #30-09-2022# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز د. #عیسمەت محەمەد خالید# وەزیری پێشووتری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزیان کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بەڕێز د. عیسمەت محەمەد خالید و خانەوادەی بەڕێزیان، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووریی خۆیان و کەسوکاری بەڕێزیان بدات.
لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێز د. عیسمەت محەمەد خالید، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمی و هاوبەشی لە پرسەکەیاندا. [1]