ڕاگەیەندراوی مەڵبەندی 4 #ڕانیە#ی #بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان#
بسم للە الرحمن الرحیم
بەناوی زۆرینەی ئەندام و کادیرانی سنووری مەڵبەندی ڕاپەڕینی بزووتنەوەی ئیسلامیی (#پشدەر# و #بیتوێن# و #خۆشناوەتی#)، بە بەشەکانی خوشکان و خوێندکاران و پۆلیس و خانەنشینانەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕابەرایەتی و برا گەورەیی کاک حاجی #کامیلی حاجی عەلی# دەردەبڕین و پەیمان و بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ جەنابیان پابەندی فەرمان و ڕێنماییەکانی بین لە سنووری شەرع و پەیڕەوی ناخۆی بزووتنەوەدا.
ئێمە دەزانین کۆنگرەی 12 بە شێوەیەکی نا مەنهەجی و بە پێشێلکارییەکی زۆرەوە ئەنجام دراوە و هیچ شەرعیەتێکی نییە، چونکە تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری بزووتنەوە بەڕێز حاجی کامیل بووە و بە فرت و فێڵ و پێشێلکاری ڕێگە لە بوونە ڕابەری جەنابیان گیراوە، وە ئەو کەسەش خۆی وەک ڕابەر ناساندەوە بە هیچ شێوەیەک مافی خۆ کاندیدکردن و بوونەوە بە ڕابەری نەبووە بە پێی پەیڕەوەی ناخۆی حزبەکەمان.
هەر بۆیە ئەو لێدوان و وتانەی د.عەبدوڵڵا وەرتی ڕەت دەکەینەوە کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆنگرە و ڕابەرایەتی حاجی عیرفان شەرعیەتیان هەیە، نەخێر شەرعیەتیان نییە و ئەمەش لای زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە زانراوە و شاراوە نییە،
وە بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی سنوورەکەمان، تەشکیلاتی مەڵبەند بە سەرپەرشتی و براگەورەیی بەڕێز مامۆستا محەمەد ئەمین ئاشوری ئەنجام دەدرێت لەنزیکترین کاتدا.
دەست لە دەست و قووەت لە خودا.
سەرکەوتن بۆ حەق و ڕاستی و شەرعییەتە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,372
Scrivi il tuo commento su questo articolo!