لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازێکی نوێ دەدەنە #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئەوەش بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسەر کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار، پێشنیازێکی نوێیان ئامادە کردووە.
پێشنیازەکە بەشێوەیەکە، کە پارتی و یەکێتی بە دوو کاندیدی جیاواز بچنە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەوانیش پەرلەمانتارەکانیان سەر پشک دەکەن، کە ئازادن لەوەی دەنگ بە کام کاندید دەدەن.
ئەم پێشنیازە لە پێناوی ئەوەیە، پارتی ڕازی بکەن بە چوونیان بۆ بەشداری لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر هاتوو لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتن.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئەم پێشنیازە بە فەرمی تائێستا نەخراوەتە بەردەم پارتی، بەهۆی ئەوەی تائێستاش هیوا ماوە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 793
Scrivi il tuo commento su questo articolo!