سەرۆکی فراکسیۆن سوورە لەسەر دەست لە کارکێشانەوە
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری دەسەڵاتی کشانەوەی فراکسیۆنی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی داوەتە سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.
بوار زانیویەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە سەرکردایەتی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ لایەنەکانیش لەسەر ئه و پرسە نەگەیشتنە ڕێککەوتن ئەوا خۆی وەک شەخسی لە دوای 6ی 11ی 2022 دەست لەکاری پەرلەمانتاری هەڵدەگرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەسەر وازهێنان، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆکان ناکۆکی لە نێوانیان هەیە. وا بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو له و بارەیەوە بڕیای کۆتایی بدەن.
هەربەپێی زانیارییەکان، لە نێو فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان بەردەوامبن لەسەر کاری پەرلەمانتاری لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 378
Scrivi il tuo commento su questo articolo!