لە ناوچەی عەنەبی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، چەند پارچە گۆزەیەکی شوێنەواری دۆزراونەتەوە، کە بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە ئەم پارچە گۆزانە دەکرێ پارچەی شکاوی گۆزە و گڵێنەی گەورەتر بن لە بە مەبەستی ناشتنەوەی تەرم (مرۆڤ یان ئاژەڵ) بە کار هاتبێت.
کاروان هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (باسکورد)دا، ڕایگەیاند: دەرکەوتنی ئەم گۆڕە بۆ پارساڵ دەگەڕێتەوە، کە حەفارەیەک سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگەوبان بووە و لە کاتی هەڵکەندنی زەوییەکە چەند پارچەگۆزەیەک بەدەر دەکەون و دواتر گۆزەیەکی گەورەش دەردەکەوێ، بۆیە شارەوانیی هەڵەبجە لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەڵەبجە هەستا بە ڕاگرتنی کاری ڕێگەسازییەکە، بەڵام ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەڵەبجە، تەنیا چەند پارچەیەکی بچووک لەم گۆزە گەورەیەمان هەڵگرتووە بە مەبەستی توێژینەوەی زانستی و هۆکاری ئەم کارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەمانویستووە شوینەکە چۆڵ بکەین لە شوێنەوار، کە ئەمیش دەبووە هۆکارێک بۆ ڕانەگرتنی کاری ڕێگەوبانسازییەکە.
پێشبینی دەکرێت مێژووی ئەم پارچە گۆزانە بۆ سەردەمی #ساسانییەکان# بگەڕێتەوە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لەم زانیارییە، پێویستە توێژینەوەیەکی ورد لەسەر ئەم گڵینانە ئەنجام بدرێت.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەڵەبجە لە گردێکی نزیکی ئەم شوێنە بە دووری 100 مەتر، گۆڕێکی شوێنەواری تری لێیە، بۆیە پێویستە لێکۆڵێنەوەی ورد لەسەر ئەم ناوچەیە ئەنجام بدرێت بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 504
Scrivi il tuo commento su questo articolo!