ئێوارەی ئەمڕۆ هەينی 14-10-2022، سەرۆک #نێچيرڤان بارزانی# لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێزان شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر شێخ ئەحمەد، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆيان و خانەوادەی بەڕێزيان کرد و هاودەردی و هاوخەميی قووڵيی خۆی لەگەڵيان دەربڕی بۆ کۆستی گەورەيان کە بەرەبەيانيی زووی ئەمڕۆ لە #هەولێر# لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەيان پێکەوە گيانيان لەدەستدا.
بەڕێزيان وێڕای دەربڕينی هاوسۆزی لەگەڵيان و دڵنەوايی و دڵدانەوەيان، هيوای خواست خوای مەزن گيانی خوالێخۆشبووان بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خۆيان و خێزانەکەيان ببەخشێت. لای خۆيانەوە ئەوانيش بۆ پەيوەندی و هاوبەشی لە خەم و پەژاره و پرسەکە ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ بەڕێزيان دووپات کردەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 489