بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی 11ی 2022، دڵە جوانەکەی مامۆستا #باکووری#، هونەرمەندی دیار و ناوداری کوردستان لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی یەکجاری لێ کردین.
بۆ ئەم کۆستەی مامۆستا باکووری، هەموومان خەمبار و تازیەبارین. لە ڕوانگەی وەفا نواندن بەو هەموو خزمەتەی مامۆستا باکووری پێشکەشی نەوەی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی کردووە، تەواوی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و میدیاکاران لە تەواوی کەناڵەکان و و سۆشیال میدیا ئاگادار دەکەینەوە، کە بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی پێنجشەممە (3ی11ی2022)، مەراسیمێک بۆ بە خاکسپاردنی مامۆستا و هونەرمەند باکووری لە قەزای عەنکاوە لە کڵێسەی (ماریۆحەنا) بەڕێوە بچێت.
لەو مەراسیمەدا ڕێز لە ڕۆحی جوانی مامۆستا دەگیرێ و سرووتی تایبەت بە ماڵئاوایی بۆ دەگێڕدرێ و دواتر بۆ بە خاکسپاردنی بەرەو سەرقەبران بەڕێ دەکرێ. ئامادەبوونی هونەرمەندان لەو مەراسیمە، ڕێزنانە لە ڕۆحێک، کە تەواوی تەمەنی خۆی لە ڕێی خزمەت بە هونەری کوردی و کولتووری پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کوردستان بە سەر برد. [1]
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
ڕۆشنبیری و هونەری #هەولێر#.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 901
Scrivi il tuo commento su questo articolo!