ناو: نایف
نازناو: نایف شێخانی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (نایف محەمەد ئەحمەد محەمەد)ە، ساڵی 1965 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی زانکۆی بەغدا 1991- 1992، دەرچووی بەشی موزیک لە کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین 2017-2018، ساڵی 1992 تا 2007 وەک مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکانی (چۆمان - قوشتەپە - هەولێر)، هەروەها پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر بۆ ماوەی (15) ساڵ خزمەتی پەروەردەیی کردووە، لەو ماوەیەی پیشەی مامۆستایەتی بەشداری لە چەند خولی شیاندن و ئیدارە و کۆمپیۆتەر کردووە، ساڵی 2007 بۆ ئیدارەدان و ڕاپەراندنی پرۆژەی (بنکەی مەقام) ڕاژەی گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
$بەشێک لە کارو چالاکی هونەری:$
ساڵی 1993 دەستەی دامەزرێنەری تیپی موزیکی ڕەوا بووە، ساڵی 1998-2007 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی هونەری و گروپی موزیکی سەتەلایتی کوردستان، لەو ماوەیەدا بەشداری کردووە لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی دەیان بەرنامەی هونەری بۆ هونەرمەندان و گۆرانی بێژانی کوردستان، ساڵی 2000 گروپی موزیکی میللی لە کوردستان تیڤی دامەزراندووە و کۆمەڵێک بەرهەمیان تۆمار کردووە، کاری ئاواز دانان و ئامادەکردنی گۆرانی بۆ کۆمەڵێک لە گۆرانی بێژ کردووە، ساڵی 1993 کاری بۆ دوو گۆرانی منداڵان کردووە، پرۆژەی سەرلەنوێ تۆمار کردنەوەی گۆرانیە کۆنەکانی هونەرمەندانی کۆچ کردووە (حەسەن حەیران و کاوێس ئاغا و تایەر تۆفیق و ڕەسوڵ گەردی و محەمەد عارف جەزراوی)، ساڵی 2009 دوو سروود بۆ لیستی کوردستانی، ساڵی 2010 دوو ئاوازی بۆ سروودی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان داناوە و بڵاو کردۆتەوە، دوو کاری هونەری تایبەت بۆ چلەی هەریەک لە نووسەر و ڕۆژنامە نووس مەحمود زامدار و نووسەر و فۆلکلۆرناس خالید جوتیار تۆمار و بڵاو کردۆتەوە، بەشداری لە دەیان بەرنامەی زیندوو و کۆنسێرتی هونەرمەندان کردووە لە شاشەی تەلەفزیۆنی کوردستان،
لە دوای ڕاپەرین دەیان نووسین و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی (برایەتی- خەبات- ئاڵای ئازادی- برایەتی ئەدەب و هونەر- بارزان- هەرێم- ڕامان)، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هونەری نوێ) بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ساڵانی 2004 بۆ 2006 (22) ژمارەی بڵاو کرایەوە، وەرگێڕان و بڵاو کردنەوەی کتێبی چۆنیەتی گۆرانی وتن 2013، وەرگێڕانی کتێبی موزیک و بە جیهان بوون، کتێبی ڕامانێک بۆ جیهانی موزیکی 2010، کتێبی عود لە دیرۆکی ڕۆژهەڵاتدا 2020، سەرپەرشتی کردن و بڵاو کردنەوەی 3 ژمارەی گۆڤاری پەیژە لەگەڵ دەیان بڵاو کراوەی کلتوری لە بنکەی مەقام، خاوەن بیرۆکەی دامەزراندنی (بنکەی مەقام)ە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، ئێستا 2022 بە ناونیشانی (بەڕێوەبەری پێشکەوتوو) فەرمانبەرە لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 821
Scrivi il tuo commento su questo articolo!