#سەلاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووتری #پارتی دیموکراتی گەلان# - هەدەپە تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵی بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوبرد و بە نەفرەتی کرد.
دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-11-2022ی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبووڵ، سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە، تویتێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد. لە بەشێکی تویتەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: هەر کێ بە هەر ئامانج و هۆکارێک ئەمەی کردبێت، هەر هێرشێک خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانج، لەڕووی یاسایی، ئەخلاقی و ویژدانییەوە تیرۆرە و هەرگیز قبووڵی ناکەین.
دەمیرتاش هەروەها لە بەشی دووەمی تویتەکەیدا دەڵێ: ئەو هێرشە تیرۆریستییەی شەقامی ئیستقلال بە نەفرەت دەکەم کە بە ئاشکرا خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج. داوای ڕەحمەتی خوا بۆ ئەوانە دەکەم کە گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەم. هەروەها هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازم.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-11-2022 تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلال لە ناوچەی تاکسیمی ئیستەنبووڵ ڕوویدا. بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە بوو کە پشووی هەفتەیە، شەقامی ئیستقلال قەرەباڵختر بوو لە ڕۆژانی ئاسایی.
هەروەها، پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە تویتێکدا تەقینەوەکەی سەرکۆنە کرد و نیگەرانی و خەمباریی بۆ تەقینەوەکە ڕاگەیاند و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی خەڵک کرد.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,110
Scrivi il tuo commento su questo articolo!