#کازیوە ئەنامقی# چالاکووان نووسیویەتی:
دەپرسن: کازیوە بۆ ئەوەندە دژی حزبەکانی؟ وەڵامی کازیوە: چونکە پشتیان لە ڕۆژهەڵات کردووە، چونکە دژە ژنن. چونکە ناهێڵن خەڵکی خوێندەوار لە ناویاندا بمێنێتەوە.
سەرکردەکان بوون بە تاجری سیاسی و گرنگی بە ژیانی پێشمەرگەکانیان نادەن، چونکە حزبەکان بەتەمای ئەوەن ئەم خوێنڕێژانە ئیسڵاح ببن و گوێ بۆ داواکانی ئەوان بگرێت.
ئەگەر کەسانی وەک من بەرانبەری ئەم حزبە پاوانخوازانە نەوەستنەوە، لە کۆماری سێدارە خراپتر بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵات دێنن، چونکە ئەوەی لۆمپەن و چەقۆکێش و نەزانە بە گژی خەڵکی ڕەخنەگردا دەدەن.
هیچ جیاوازییەکیان لە کۆماری سێدارە نییە، لە ڕووی ئەکت و لە ڕووی هزریان بەرانبەر بە کورد، چونکە خوێنی گەنجی کوردیان کردووە بە کاڵا بۆ بازرگانییەکانی خۆیان. هەزاران چونکەی دیکە ئەوەندە قیزەونن کە باسیان ناکرێت، تەواوی دونیا دەزانێ کۆماری ئیسلامی ئێران دڕندە و دیکتاتۆڕ و مرۆڤ کوژە، دەبێ حزبەکان لەوان جیاوازبن، بەڵام بەداخەوە ڕێک کۆپی ئەوانن.
لەگەڵ ڕێزی بێ کۆتاییم بۆ ئەو کەسانەی کە بە بیروباوەڕێکی پتەو و بەهێزەوە لەناو حزبەکانن کە بەداخەوە ژمارەیان زۆر کەمە، چونکە ئەگەر قسەی ڕاست بڵێن، دەر دەکرێن، بۆیە ناچارن بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی حزبی بێدەنگبن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 555
Scrivi il tuo commento su questo articolo!