ناونیشانی بابەت: چۆن سود لە دەرمانی زیبکە وەربگرم؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
زۆر جار چارەخوازە بەڕێزەکان دوای ئەوەی دەرمانی (Isotretinoin) وەردەگرن، بەڵام گازەندەی ئەوە دەکەن کە سودی ئەوتۆیان لێ نەبینیوە!
هەڵبەتە ئەم دەرمانە یەکێکە لە دەرمانە باشەکان، بەڵام شێوازی بەکارهێنانی تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کاریگەری لەسەر پێست و تایبەت زیبکەی دەمووچاو درووست بکات و کەمی بکاتەوە.
بۆیە دەبێت لە کاتی بەکارهێنان و خواردنی ئەم دەرمانەدا ژەمی چەور بخورێت، بەو پێیەی ژەمە چەورەکە و چەوری بە گشتی لە خۆراکدا هانی زیاتری دەرمانەکە دەدات بۆ ئەوەی بچێتە ناو خوێنەوە و تێکەڵ ببێت لەگەڵیدا.
بۆیە هەر چارە خوازێکی بەرێز کە گرفتی زیبکەی هەیە و ئەم دەرمانە وەردەگرێت، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی بە تەواوەتی دەربکەوێت و گۆڕانکاری لە نەمان و بچوکبونەوە و کاڵبونەوەی زیبکەکاندا ببینێت، دەبێت لەگەڵ ژەمی خۆراکی چەوردا بیخوات، بە پێچەانەوە کاریگەرییەکانی زۆر کەم دەبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 445
Scrivi il tuo commento su questo articolo!