Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,423
Immagini 105,709
Libri 19,690
File correlati 98,576
Video 1,419
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مەلا محەمەدی شەڵماشی زانای ئایینی : جێگای داخە تەنیا کورد نەیتوانیوە بۆ دەوڵەت و سەربەخۆیی سوود لە ئایینی ئیسلام وەربگرێت
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا محەمەدی شەڵماشی

مەلا محەمەدی شەڵماشی
#مەلا محەمەدی شەڵماشی# ڕووناکبیر و کوردپەروەر و گەورە زانا و مامۆستای ئایینی و نووسەر و وەرگێڕی ڕۆمانی (بێسەرپەرشتان و بێنەوایان)، خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت و دەیان پەڕتووکی ئایینی و مێژوویی و ئەدەبییە، کەسایەتییەکی دیار و ڕێزلێگیراوی ناو مامۆستایانی ئایینییە.

مەلا محەمەدی شەڵماشی خەڵکی شاری #سەردەشت#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵانی شەستەکانەوە هاتووەتە شاری سلێمانی، برای شەهید مامۆستا ئاوارەیە. مامۆستا بە درێژایی تەمەنی لە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بووە و لاپەڕەکانی ژیانی پڕیەتی لە پەند و عیبرەت، لەگەڵ سەرکردە و کەسایەتییە دینی و نیشتمانپەروەرەکان و ڕۆشنبیر و شاعیرەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستاندا ئاشنایەتی زۆری هەیە. گۆڤاری گوڵان دیدارێکی لەگەڵ ئەم زانایەی کورد ساز دا و بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

بەو پێیەی شارەزاییەکی باشت لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە کۆماری کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول و سەردەمی #مەلا مستەفا بارزانی# و زۆر لە سەرکردەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشووردا هەیە، سەرەتا پرسیارمان لەوەوە دەست پێ دەکەین، بۆچی لەو سەردەمەدا مەلا و مامۆستای ئایینی پێگەی خۆیان لە شۆڕشەکاندا بووە و لە سەرکردەکان نزیک بوون؟

- لە مێژووی گەلی کورددا دەیان زانای بلیمەت و سەرکردەی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری لێهاتوو هەڵکەوتوون، بەڵام داگیرکاری وای کردووە بەرهەم و گەورەییان دەرنەکەوێت. کورد لە هەر چوار لاوە بە دوژمن دەورە دراوە و خۆیشی دوژمنی خۆیەتی و لە دەوری سەرکردەیەک کۆ نابنەوە و، بەردەوام پەرتەوازە و ناتەبان، لە سەردەمی پێشەوادا زۆر لە هۆزە گەورەکان دەیانگوت چۆن دوای مێزەربەسەر دەکەوین و ژێربەژێر لەگەڵ شا-دا پەیوەندییان دژی پێشەوا هەبوو. شێخ مەحموودی حەفید هۆزی کوردی ڕۆژهەڵات دەهات بەرگرییان لێ دەکرد، مەلا مستەفا بارزانی گەلەکۆمەکییەکی گەورەیان لێ کرد، ئەمە بە میراتی بۆمان ماوەتەوە و لە هەمووشی خراپتر کورد، هەست بە خۆکەمزانین دەکات. من بە حوکمی ئەوەی باوکم زیاتر لە 50 ساڵ مەلای مزگەوت و حوجرە بووە و ساڵێک دوای شەهیدبوونی پێشەوا منیش چوومە ناو فەقێتییەوە، سەردەمی پێشەوا و مەلا مستەفام لە بیرە و، ئەو بارودۆخەم بینیوە و تێیدا ژیاوم. ئەو کات لە گوندەکەمان لە (شەڵماشی) لە سنووری سەردەشت کە دەکەوتە ناو جوگرافیای سنووری کۆمارەوە قوتابخانەی لێ نەبوو. لە گوندەکەمان 15 پێشمەرگەی لێ بوون، بە نۆرە دەچوونە ئەرکی پێشمەرگایەتی، زەمەنێکی جوان و پڕ بوو لە کوردایەتی و دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری، ئەو زەمەنە بۆ یەکەمین جار لە کۆماری کوردستان زمانی کوردی بە فەڕمی کاری پێ کرا و، خەڵکی و بەتایبەت ئافرەتان چوونە قوتابخانە. لە بیرمە پێشەوا یەکەمین سەرکردە بوو خێزانی خۆی ناردە قوتابخانە. من زۆرم پێ خۆش بوو پێشەوا لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە و شەهید نەبووایە، پێشەوا و مەلا مستەفا پەیوەندییان زۆر باش بوو، یەک زەڕە موخالیفی یەکتر نەبوون، مەلا مستەفا بارزانی ژەنەڕاڵێکی بەهێز و دڵسۆزی کۆماری کوردستان بوو، مەلا مستەفا زۆر تکای کرد پێشەوا لەگەڵیدا بڕوات، بەڵام لەگەڵی نەڕۆیشت، دواجار پێشەوایان لە سێدارە دا، هۆکاری سەرەکیی ڕووخانی کۆماری کوردستان خیانەت بوو لەلایەن هەندێک هۆزی گەورەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ژێر بە ژێر پەیوەندییان لەگەڵ شا هەبوو.
هەموو ئەم زاتانە و سەرکردە گەورانەی کورد ئەهلی مزگەوت و حوجرە و خانەقا بوون، مەلا و شێخ و مامۆستای ئایینی لە دەوریان بوون و زۆر فیداکار و چالاک و دڵسۆز بوون.لە شۆڕش و خەبات و حوکمداریدا زۆر سەرکەوتوو بوون، بەڵام خیانەتیان لێ کردن. شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحموود و پێشەوا خیانەتیان لێ کرا، لە ناو کورد پیاوی وەکو مەلا مستەفا بارزانی نەبوو، تا کۆچی دوایی کرد، خانووی خۆی نەبوو تێیدا بێت. من لە نزیکەوە زۆر دەچوومە خزمەتی، لە زەمەنی مەلا مستەفا بارزانی مەلاکانی سلێمانی زۆریان چووبوونە دەرەوەی شار و لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی بوون، کەم مەلا لە ناو شاردا مابوون، ئەوانیش پاڵپشتی و پشتگیرییان لە مەلا مستەفا بارزانی دەکرد، ئەویش ڕێزی زۆری لە مەلا و زانا و مامۆستای ئایینی دەگرت و هەر خۆی ئەهلی مزگەوت و ئیمان بوو. مەلا مستەفا بارزانی کە هاتەوە بۆ ئێڕاق نەک تەنیا لە باشووری کوردستان، بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کورد ژیایەوە، زۆر لە ڕۆشنبیر و هونەرمەند و مەلا و کەسایەتی دیوی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش هاتنە لای مەلا مستەفا بارزانی، لە دێیەکانی ئێران یارمەتی و کۆمەک کۆ دەکرانەوە و دەدرا بە ئەحمەت تۆفیق و دەنێردرایە خزمەتی پێشمەرگەکانی شۆڕش. مامۆستا و مەلای کورد لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکانی میللەتەکەماندا بەشدار بوون، ئەوان بە جوانی خوداپەرست بوون و عیشقیان بۆ خواپەرستی هەبووە و، پاڵپشتیی میللەتەکەیان کردووە. مێژووی کورد بخوێنەوە بزانە چەند مامۆستا و مەلای کورد لە ناو شۆڕشدا بوون، تەنانەت خەتیبی مزگەوتی گەورەی سلێمانیش خیانەتیان لێ کردووە و درۆیان بە دەمیەوە کردووە، خۆی لە نزیکەوە بەمنی گوت بە ناوی منەوە درۆیان هەڵبەستووە لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەو لە شاخ بوو، کاتێکیش گەڕایەوە نەفی عەرەبستانیان کرد و لە ناو مزگەوتی گەورە لەگەڵ حکومەتێکی دڕندەدا هەر ئەوەندەی پێ دەکرا. کەسایەتییەکی وەکو مەلا عەبدولکەریمی مودەڕس هەرچوار پارچەی کوردستان قەرزاری ئەون، کە خزمەتێکی وا گەورەی ئەدەبیات و زمانی کوردی کردووە.

ئایا دەتوانین بڵێین تا ئێستاش ئەم ڕۆڵەی مەلا و مامۆستای ئایینی بەردەوامە و هزری نەتەوەیی و ئایینی گرێدراوی یەکترن؟

- دوای ساڵی 1975 ڕۆڵی مەلا و مامۆستای ئایینی کەم بووەوە، ئەو کات مەلا و شێخ و زانای ئیسلام هەبوو ناکۆکییان لەنێواندا نەبوو، لە ساڵی 1968 کاتێک هاتمە سلێمانی یەک مەلا ناکۆکییان لەنێواندا نەبوو، هەمووان یەکگرتوو بوون، ئێستا دەیان حزبی ئیسلامی پەیدا بوون و حیساب بۆ کەس ناکەن. ئەمە زۆر خراپە، خودای گەورەو میهرەبان لە قورئاندا دەفەرموێت : (لَوْ کَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا فَسُبْحَانَ اللَّهِ ڕِبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ)، . ئەو کات ئەم هەموو حزب و حزبایەتی و حزبی ئیسلامی و چەپە پەیدا نەبووبوون، تەنانەت حزبە ئیسلامییەکان و ئەو هەموو ڕەوتە ئیسلامییە بڕوایان بە یەکتر نییە، پێشتر لە شۆڕشی ئەیلوولدا هەموو مەلاکان بێ جیاوازی دوای مەلا مستەفا بارزانی کەوتبوون.

وەکو زانا و مەلایەکی ئایینی کە لە نزیکەوە مەلا مستەفا بارزانیت بینیوە، دەڵێن ماوەیەک ئەمری گرتنت بۆ دەرچوو بوو، ئایا ئەمە چۆن بوو؟

- من کاتێک هاتمە سلێمانی و لە چەندین مزگەوتێکی ئەو شارە مەلا و گوتارخوێن بووم، تەنانەت 10 ساڵ لە خانەقای مەولانا خالید نەقشبەندی گوتارخوێن بووم، جارێکیان لە بەیاننامەی 11 ئادار مەلاکانی سلێمانی چوونە خزمەتی مەلا مستەفا بارزانی و بە منیان نەگوتبوو، ئەگینا دەچوومە خزمەتی مەلا مستەفا لەگەڵ ئەواندا، کاتێک گەڕانەوە وتیان فەرمانی دەستگیرکردنت بۆ دەرچووە، بۆیە چوومە لای مەلا عوسمان کۆڵە لە دێی وەڵزێ، کە دێیەکی گەورەیە لە باڵەکایەتی، لەوێ داوام لە مەلا عوسمان کرد بمباتە لای مەلا مستەفا بارزانی، مەلا عوسمانی کۆڵە کەمێک بێدەنگ بوو، پێی وتم: بە قسەی من بکە و بچۆ سەر پردی گەڵاڵە و تەکسییەک بگرە و سەری خۆت هەڵگرە، من زۆرم پێ ناخۆش بوو، بڕیارم دا بچمە لای جەنابی ئیدریس بارزانی لە گوندێک پێیان دەوت دیلمان، ئەو دەمە کاکە ئیدریس خێوەتگەیەکی لە تەنیشت حاجی ئۆمەران هەڵدابوو، کۆمەڵێ پێشمەرگەی زۆر لە دەوری بوون، لەژێر ڕەشماڵی ئەودا ڕێزیان لێ نام و کاتێک خۆم بە کاک ئیدریس ناساند، هەستا لەبەرمدا و پێمی وت مامۆستا خۆت هاتووی؟ ئیدریس بارزانی لە تەنیشت خۆیەوە داینام و ڕێزێکی زۆری گرتم، کاتێک ویستم بڕۆمەوە، گوتی: دەتبەمە خزمەتی مەلا مستەفا بارزانی. کاتێک چوومە خزمەتی ئەو زاتەش ڕێزی زۆری لێنام و نۆ شەو لەخزمەتیدا بووم. تەنانەت بارزانی لەگەڵ کاک ئیدریس منی ناردە مەولوودێکی بنەماڵەی خۆیان لە قەسرێ، کاتێکیش ناردیانمەوە زەرفێکیان پێم دابوو، پێم وابێ 30 دیناری ئەو کاتەی تێدا بوو، کە زۆر بوو، پۆلیسێک دوو دینار مووچەی بوو، دواتر زوو زوو دەچوومە خزمەتیان و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرتم.

لە سەرەتای قسەکانت باسی ئەوەت کرد میللەتی کورد نەیتوانیوە وەکو گەلانی دیکەی ناوچەکە، بەتایبەتی عەرەب و فارس و تورک، سوود لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەربگرێت، ئەمە هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟

- گەلی کورد لە هەموو گەلانی دیکەی ناوچەکە موسڵمانترە و بە ڕەسەنی و جوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان وەرگرتووە، جێگای داخە تەنیا کورد نەیتوانیوە سوود لە دینی ئیسلام وەربگرێت بۆ دنیا و خۆشگوزەرانی و سەربەخۆیی، کورد لە هەموو نەتەوەکانی دیکە موسڵمانتر بووە و بۆ نوێژ و خوداپەرستی لە هەموو نەتەوەکانی دی ئازاترن، بەڵام کورد سوودی سیاسی لە ئایین وەرنەگرتووە، ئەمە وێڕای ئەوەی لە ناوخۆیاندا یەکگرتوو نەبوون و بەردەوام شکستی کورد لەسەر دەستی خیانەتکاران بووە. کوردەکانیان دابەش کردووە بە ناو و ناوی جۆراوجۆری ئیمارات و میر و ناوچەوە، بۆ ئەوەی لە دەوری یەک سەرکردە و مەرجەعێک کۆ نەبنەوە و یەک نەگرن، هەر بە ناکۆکی و دژایەتیکردنی یەکتر بمێننەوە. ئایینی پیرۆزی ئیسلام زیانی بە کورد نەگەیاندووە، ئەوە سەرکردە و لێپرسراوانی فارس و تورک و عەرەبن کە بە ناوی دینەوە زیانیان بە کورد گەیاندووە، کوردیش لە ناوخۆدا یەکگرتوو و تەبا نییە، تۆ سەیر بکە کورد بە گەورەکەی خۆی ڕازی نییە، کەچی عەرەبی ئێڕاق چوون لە مەککە و مەدینە کابرایەکیان هێنا و پێی ڕازی بوون و کردیانە پاشای ئێڕاق، تەنانەت ڕەخنە لە سەرکردەیەکی گەورەی کورد دەگرن کە سەڵاحەدینی ئەیوبی بوو، خۆ لە زەمانی ئەودا قەومییەت نەبووە و هەموو موسڵمانان و دوژمنەکانیشی بە گەورە و بلیمەتیان داناوە. خوداپەرستی و نیشتمانپەروەری دژی یەک نین، پێغەمبەر (د.خ) کاتێک کافرەکان لە مەککە دەریان کرد فەرمووی: (والله إنک لخير أرض الله وأحب أرض الله إليَّ ولولا أن أهلک أخرجوني منک ما خرجت منک).

ئێستا میللەتەکەمان لە قۆناغێکی هەستیاردایە، کەچی حزبە کوردستانییەکان هەریەکەو لە لایەک گوتاری بۆ دۆخەکە هەیە. ئایا لەم بێ سەروبەرییەی ئێستادا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی چییە و بۆ ئەرکی نیشتمانی دەبێت مامۆستایانی ئایینی چۆن هەنگاو بنێن؟

- ئایینی پیرۆزی ئیسلام دژی فیتنە و ئاشووب و نانەوەی دووبەرەکییە، پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت: (المُسْلِمُ أَخُو المُسْلِمِ ڵا يَظْلِمُهُ ۆڵا يُسْلِمُهُ....) واتا موسڵمان برای یەکترن و زوڵم لە یەک ناکات. بەڵام برا وەکو کوڕەکانی حەزرەتی نوح نەبێت، هەر خەریکی فێڵ و ئازاردانی یەکتر و کوشتنی یەکتر بوون، پێویستە کورد گەورەیەکی هەبێت و بە قسەی گەورەکەیان بکەن، نەک وەکو ئێستا کوڕ بە قسەی باوکی نەکات، پێویستە سەرنەکێشین بۆ خراپەکاری و گوێ لە مەلا و مامۆستای ئایینی و گوتاری هەینی ڕابگرن و جێبەجێی بکەن، نەک لەدوای نوێژ بیرمان بچێتەوە و ڕەفتارەکانمان ڕەفتاری موسڵمان نەبێت.
مەلا و مامۆستای ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەبێت پێشەنگ بن بۆ قسە و کاری چاکە، دژی نانەوەی بیدعەی خراپ و هزر و بیری توندڕەوی و بازرگانیکردن بە ئایین بن.ئیدعاکردن و بیدعەی خراپ زیان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەگەیەنێت. بوونی ئەو هەموو حزب و لایەنە سیاسییە لە هەرێمی کوردستاندا ئەگەر بۆ چاکسازی و کاری خێر بێت زۆر بە بەهایە، بەڵام حزب و لایەنی سیاسی دژی میللەتەکەی بێت و لە دژی براکەی لەگەڵ دوژمنەکانی ڕێک بکەوێت، ئەوا شتێکی زۆر خراپە. ئێمەش وەکو بەغدامان لێ هاتووە، دەیان حزبی سیاسی هەیە و کۆمەڵگە و موسڵمانانیان پەرش و بڵاوکردووە و دژی خەڵک و نەتەوە و حکومەتەکەشیانن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 375
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdipedia.org
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 04-12-2022 (2 Anno)
Città: Sardasht
Dialetto: Curdo - Sorani
Publication Type: No specified T4 1434
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 05-12-2022
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( سەریاس ئەحمەد ) su 08-12-2022
Questa voce recentemente aggiornato da ( سەریاس ئەحمەد ) in: 05-12-2022
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 375
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,423
Immagini 105,709
Libri 19,690
File correlati 98,576
Video 1,419
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Folders
Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Rapporto Biblioteca - Provincia - Sud Kurdistan Articoli - Libro - Curdo emissione

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.313 secondo (s)!