ناو: نەسرین
ناوی باوک: مستەفا مەزهەر
ساڵی لەدایکبوون: 1929
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
نەسرین مستەفا مەزهەر لە ساڵی 1929 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.. قوناغی سەرەتایی پۆلی یەکەم و دووەم لەکەرکووک و سێ و چوار لە هەولێر بەهۆی وەزیفەی باوکیەوە تەواو کردووە لە ساڵی 1939 باوکی دەبێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی قۆناغی ناوەندیی لە سلێمانی تەواو دەکات.
ساڵی 1946 چووەتە بەغدا بەشی کۆمەڵایەتی لە ملکیە عالیە.
ساڵی 1948 لە ناوەندی سلێمانی کچان بووەتە مامۆستا. ساڵی 1958 بووەتە بەڕێوەبەر تا ساڵی 1972.
بە شداری چەندین خولی پەروەردەیی کردووە لە (بەغدا و پۆڵەندا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران)
ساڵی 1986 لەسەر داوای خۆی خانە نشین بووە
ساڵی 1993 بووەتە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 141
Scrivi il tuo commento su questo articolo!