سایتی شەفافیەت، بە شێوەیەکی ئەزموونی کەوتە کار کە نووسینگەی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات و ڕۆژانە لە ڕێگای هەر شەش گەنجینەکەی سنووری پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە#وە داهاتی ناوخۆ دەخاتە ڕوو. سایتەکە داهاتی ڕۆژانەی شەش گەنجینەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەخاتە ڕوو.
تیمی قوباد تاڵەبانی، گەنجینەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژانە دوای دەوام پاکتاوی حیساباتی ڕۆژانە بکەن و بۆ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بنێرن.
بەپێی داتاکانی سایتەکە داهاتی هەر شەش گەنجینەکە لە کۆی داهاتی ڕاگەیەندرا و کەمترە و گەنجینەی یەکی سلێمانی 822 ملیۆن و گەنجینەی دووی سلێمانی ملیارێک و گەنجینەی ڕاپەڕین 34 ملیۆن و گەنجینەی #گەرمیان# 75 ملیۆن و گەنجینەی #چەمچەماڵ# 23 ملیۆن و گەنجینەی هەڵەبجە 4 ملیۆن دینار داهاتیان هەبووە. کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیار و 958 ملیۆن دینار و لە کاتێکدا سایتەکە داهاتی هەر شەش گەنجینەکەی بە 2 ملیار و 528 ملیۆن دینار داناوە بەڵام ئەگەر داتای هەر شەش گەنجینەکە کۆبکرێتەوە 570 ملیۆن جیاوازی هەیە.
زۆرترین داهاتی ڕۆژانە بریتی بووە لە پارەی گەڕاوە بۆ وەزارەتی دارایی کە زۆرینەی داهاتی گومرگە و گەیشتووەتە 812 ملیۆن دینار. دواتر داهاتی وەزارەتی کارەبا دێت کە 804 ملیۆن دینارە.
بڕیارە داهاتی مانگانە و هەفتانە لە تابلۆی ڕیکلامەکانی سەر شەقامە گشتیەکان دابنرێت کە ئێستا ڕیکلام بۆ پڕۆژەکەی قوباد تاڵەبانی دەکات لەژێر ناونیشانی (تۆش بیزانە). [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 506
Scrivi il tuo commento su questo articolo!