#جەعفەر شێخ مستەفا#، جێگری سەرۆکی هەرێم دەربارەی دواین زانیاری لەسەر کێشەکانی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لێدوانێکیدا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند (یەکێتی وەک گەورەترین هێز خاوەنی زۆرترین شەهید و کەمئەندام و زیندانی سیاسییە، فەرماندە #ئاکام عومەر#، یەکەم شەهید نییە کە یەکێتی دەیدات لە پێناو خاکی کوردستان، بەڵام دەبێت لە پێناو ئارامی و پارێزگاریکردن لەم دەستکەوتانە یەکێتی و پارتی دوور بکەونەوە لە هەموو بارگرژییەک لە پێناو بەرژەوەندی گشتی).
جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی ”دەستکەوتەکان بە خوێن بەدەستهاتوون و بە خوێن بەرگری لێدەکەین، هەتا وەکوو سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام دەبین”.
جێگیری سەرۆکی هەرێم دەربارەی کۆبونەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەکان وتی ”سەرۆکایەتی هەرێم، هەموو هەنگاوێک دەنێت تا سەرجەم هێز و لایەنەکان کۆبکاتەوە، بەڵام چاوەڕێی ئەوەین پارتی بێتە پێشەوە”. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 718
Scrivi il tuo commento su questo articolo!